پەرلەمانتاران لە دەقەی ئیزافیدا گۆڵیان لە میللەت كرد
وتار/
04/03/2018
925 جار بینراوە
محمد تۆفیق
پەرلەمانتاران لە دەقەی ئیزافیدا گۆڵیان لە میللەت كرد
بەداخەوە بۆ سەرجەم ئەوپەرلەمانتارانەی بۆ موزایدە و خۆڵ كردنە چاوی میللەتەوە بە ناوی قوتی هەژاران و نایاسای و نایەكسانی و نا عەدالەتی پەرلەمانیان كردبووە لۆتی خانە و تەپڵ و دەف لێدان ، لە دەرەوەی پەرلەمانیش تەمسیلەكەیان دێننە سەر كەناڵ و تیڤییەكانیان و دەست دەكەن بە هێرشكردنە سەرحیزبیتر و تاوانباركردنیان بەوەی سەبەبن لە تێكچونی دۆخی هەرێم و نەمانی موچەوتا دواتر ، كەچی دێنە سەرباسی بەرژەوەندی گەل و خۆیان شەقێكی قایم لە بەرژەوەندی میللەت هەڵدەدەن و ئەوبڕیارە دەدەن كەبۆخۆیان سود بەخشە ، دوساڵە پەرلەمانتاران بندیوار دەخۆن و فەرمانبەری قوربەسەریش زیاد لە ٣٥ ساڵە خزمەت دەكەن كەچی بۆ موچەی خانەنشینیەكەیان
٤٠٠ هەزاریان پێ ڕاوا نەبینین لەپای ئەو خزمەت و ماندووبونەیان بەڵام بۆ ٤ سال خزمەتی خۆیان لەناو خۆیاندا كۆك دەبن و دەنگ دەدەن بەوەی كە موچەی خانەنشینی خۆیان كەمتر نەبێت لە ٤٠٠٠،٠٠٠ چوار ملیون دینار، دەك ڕەبی شەرمەزاری لای خوابن.
هیچ فراكسوێنێك نەیەتە سەرتیڤی و بەیاننامە بڵاو بكاتەوە گەر ڕاستیان كردبا با بایكۆتیان بكردبایە بەس چونكە لە دڵەوە تامەزرۆی پەسەندكردنی بڕیارەكەبوون نەیانتوانی بایكۆتی پەرلەمان بكەن
”محمد تۆفیق ”
نوێترین نوسینەکانی محمد تۆفیق
-
محمد تۆفیق
07/11/2018
-
محمد تۆفیق
28/03/2018
-
محمد تۆفیق
04/03/2018
-
محمد تۆفیق
13/02/2018
-
محمد تۆفیق
21/01/2018