ڤایرۆسە نوێیەكەی ناو كۆمەڵگەی كوردی

وتار/ 13/02/2018 918 جار بینراوە

محمد تۆفیق

ڤایرۆسە نوێیەكەی ناو كۆمەڵگەی كوردی

‎ماوەیەكی زۆرە چینێك پەیدابوونە بە كردنەوەی لایڤ  و ڕیكۆرد كردنی پارچە ڤیدیۆ لە كەشێكی ڕۆمانسی و جەوێكی پێرفێكت و گیرفانێكی پڕەوە هێرش دەكەنە سەر سیاسیەكان و هاوڵاتیانی باشوری كوردستان ، هەولێرییەكی نیشتەجێی ئەوروپا هێرش دەكاتە سەر خەڵكی سلێمانی و سێمانییەكی نیشتەجێی ئەوروپاش  هێرش دەكاتە سەرخەڵكی هەولێر ، كركوكیش بەهەمان شێوە ، ئەم شارتێچی و قسە ناشرینانەتان لەچیە ، ئەم هێرشانەتان بۆ سەرسیاسەكانی كوردستان چیە،لە سیاسیەكانی كوردستان ناڕازین ؟ گەندەڵ و دزو خراپەكارن ؟ ئێمەش وەك ئێوە ناڕازین وەرنەوە كوردستان با پێكەوە لەناویان بەرین ، نەك خۆتان ژیانتان ئەوپەڕی پێرفێكت بێت و گەنجانی بەدبەختی گیرفان بەتاڵی بێ دایك و باوكی كوردستان دژی بەرپرسەكان هەڵبنێن.

‎ئەی شارچێتی ئەزانن یانی چی ؟ یانی خۆناشرین كردن ، یانی پێناسەكردنی خەڵكی شارەكەت بەشێوەیەكی ئەوپەڕی ناشرین دور

‎لە یاسای نەتەوەی و ئینسانی

‎ئێوە ئامانجتان چیە ؟

‎ئامانجتان خۆدەرخستنە ؟

‎خۆدەرخستن خولیایی بەشێكی زۆری خەڵكە ئەوە مافێكی سروشتی خۆتە ، بەڵام بۆچی لەم هەموو رێگایانە كە خۆتانی پێ دەربخەن دەچن ڕێگایەك بەكار دێنن كە ناشرینترین ڕێگایە بۆ خۆدەرخستن ئەویش هێرش كردنە بۆسەر ئەوشارەی كە خزم و كەس و هاورێی خۆتی لێ نیشتەجێیە.

‎ئازیزانم ، خوشك و براجوانەكانم ، هاوزمانەكانم لە وڵاتی غەریب و بێگانە ، ئیتر ئەوهێرشكردنە بووەستێنن جوانییەكەی خۆتان مەشێوێنن، زۆر لەوەدڵنیام بەشێوەیەكی زۆر باش و جوان دەتوانن پەیامی خۆتان دڵسۆزی خۆتان بۆ هاوزمان و خەڵكی خۆتان بگەیەنن بەڕادەیەك كە بەشێكی باشی میللەتەكەتان هۆشیاركەنەوە.

‎سەركەوتن و سەربەرزی بۆ تاك بەتاكی كورد

‎محمد تۆفیق

نوێترین نوسینەکانی محمد تۆفیق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌