دزی كراسی
وتار/
06/11/2018
556 جار بینراوە
بارزان محه‌مه‌د سوره
دزی كراسی
دزیكراسی بۆته سیسته‌می ئه‌و حزبانه‌ی، كه ده‌سه‌ڵات ڕایی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر گشت سێكته‌ره‌كان،له‌ڕێگه‌ی دزینی و ته‌زویركردنی ده‌نگ، ئابڕووی دیموكراسیان برد و هه‌تكیان كرد، هه‌روه‌ها له كوردستان، چ حكومی چ تایبه‌تی، ده‌ست گرتن به‌سه‌ر بازاڕی ئازاد و نه‌بوونی بازاڕێكی ئابووری ئازاد، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی داچه‌قاندنی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دزی كراسی و دووركه‌وتنه‌وه له كارگێری كار له كوردستان، هه‌ربه‌نموونه هه‌رچی ته‌نده‌ر هه‌یه ئه‌وه ده‌خرێته مه‌زاد ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ گه‌نده‌ڵی و فه‌رمان به‌ران په‌لكێش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسی داره تێڕوانین له ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز یان په‌رستن، زه‌مینه‌یه‌كی به‌پیت بۆ گه‌نده‌ڵی درووست ده‌كات، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان نه‌ك په‌رستنی ده‌وڵه‌ت بۆته كاری له‌پێشینه‌ی خه‌ڵك به‌ڵكو حزب بۆته په‌رستگاو له‌ناو حزبیش تاكه‌كه‌س وه‌ك په‌رستش لێی ده‌ڕوانرێت، هه‌مووشته‌كان له‌و قه‌تیس كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ر به گه‌نده‌ڵی و هه‌ڕاجكردنی ژێرخان و سه‌رخانی وڵات و نیشتیمانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان ده‌یبینین و زۆر له‌و وڵاتانه‌ی كه‌نه‌وتیان له ئێمه كڕیوه قه‌رزدار نین، كه‌چی ئێمه نه‌وتیشمان فرۆشتووه، كه‌چی قه‌رزێكی زۆر كه‌وتۆته سه‌ر هه‌رێم كه‌نه‌وتمان نه‌كڕیوه به‌ڵكو فرۆشتومانه، ئه‌م ئه‌ركه گرانه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هاوڵاتیان و نوخبه‌یه‌كش لێی سوود مه‌ند بوون.
تائێستا ئه‌و حزبانه‌ی، كه وڵاتیان تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش به‌ڕێوه‌بردووه و به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، زۆر باش له هێزی ئه‌فسوناوی وشه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نیشتیمان په‌روه‌ری گه‌یشتوون، ئه‌وانه هه‌رگیز به‌ته‌نگ نیشتیمان و میلله‌ته‌وه نه‌بوون، لاوازترین بیرۆكه‌یان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بووه، نیشتیمان په‌روه‌ری چییه، یان نه‌خشه ڕێگایه‌كیان پێبێت بۆ ده‌وڵه‌ت داری و له‌میكیاژێكی ئێكس په‌یار زیاتر نه‌بووه، به‌ناوی ئامانجه به‌رزه‌كانه‌وه چیوارچێوه‌یه‌كیان بۆ تاڵانی و كۆكردنه‌وه‌ی سامان درووست كردووه، ئه‌گه‌رنا ئامانجه به‌رزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و شتی له‌و جۆره له بیری ئه‌وان و جێی بایه‌خی ئه‌وان نه‌بوو و جێگاشی نابێته‌وه.
زۆر له ئامانجه به‌رزه‌كان وه‌ك هۆیه‌كی سارد و زۆر بچووك بووبووه كارێكی ڕۆژانه. هه‌ر بۆیه‌ش (جه‌ێمس جۆیس" كه ئایرله‌نده‌ی جێهێشت ئه‌مه‌ی نووسی " نیشتیمان په‌روه‌ری دوایین په‌ناگه‌یه بۆ دوایین ده‌رۆزه‌كه‌ران".ده‌نگی هاوڵاتیان ئیراده‌و چاره‌نووسیانه نابێت وابه‌ئاسانی،ده‌ست به‌رداری ماف و ئه‌ركمان بین، چونكه ده‌نگ چاره‌نووسی مرۆیی دیاری ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌شی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لات ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چیان بوێت به‌زۆرینه تێی په‌ڕێنن و ئامانجه‌كانی ئابووری له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووئامانجه‌كان بپێكن، ته‌نها به‌مادده‌یه‌ك ده‌توانن ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن خه‌رجیان كردووه، به‌ده‌ستی بێنننه‌وه، بۆیه په‌نا بۆ هه‌موووفۆڕمێكی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ ده‌به‌ن.ئه‌وه‌یه دزیكراسی.
بارزان محمدسوره
نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د سوره
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
03/09/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
02/07/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/04/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
21/10/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
15/09/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/09/2020