مه‌رگكراسی

وتار/ 02/11/2018 482 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

مه‌رگكراسی   

دیموكراسی به‌و سیمایه‌یدا ده‌ناسرێته‌وه‌كه‌ بڕێكی زۆر له‌زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ كاری‌ ده‌وڵه‌ت به‌ئازادی‌ تێده‌په‌ڕێنێت، ده‌سه‌ڵات له‌ گه‌له‌وه‌ بۆ گه‌لبێت، بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ درووست بوونی گه‌نده‌ڵی له‌حاڵه‌تی دیموكراسی كه‌متره‌، له‌ چاو له‌ حاڵه‌تی دیكتاتۆری‌، كه‌ تیایدا كۆنترۆڵێكی دامه‌زراوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت نییه‌.له‌دیكتاتۆری‌، گشت كاره‌كان له‌ژێر چاودێری‌ چه‌ند كه‌سێك دا ڕای‌ ده‌كرێن و ده‌بێته‌ هۆی‌ حوكمی كه‌سانێك به‌ ناڕاسته‌وخۆیی، كه‌ كاره‌كانی حكومه‌ت ئه‌و به‌ڕێیان بكات و هه‌رچی پێویستی بێت بیكات، ببێته‌ هۆی‌ ده‌ست گه‌یشتن به‌ گشت سێكته‌ره‌كانی حوكمڕانی، فه‌رمانبه‌ران له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌ودا بژن، ئه‌وه‌یه‌ حوكمی زۆردارانه‌، كه‌چی له‌ وڵاتێك یان هه‌رێمێكی دیموكراتی دا ئه‌وه‌ هه‌رفه‌رمان به‌رێك فه‌رمان له‌و سیسته‌مه‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان دادوه‌ری‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان داڕشتووه‌، كه‌ گه‌ل بڕیارده‌ری‌ بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ دیكتاتۆری‌، كه‌ حكومه‌ت له‌ژێرتاكێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك دایه‌، ئه‌م حكومه‌ته‌ش  ژێرخان و سه‌رخانی له‌ ژێرهه‌ژموونی حزب و خود دایه‌، ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ مه‌رگكراسی ودزیكراسی، هه‌رێمێك یان وڵاتێك ژێرپه‌یكه‌ر و سه‌رپیكه‌ری‌ پڕبێت له‌ داهات، به‌ڵام هاوڵاتیه‌كانی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری‌ هه‌ژارتر بن، ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌ دوو جۆر شا ڕێگه‌ پێك دێت، كه‌ بریتین له‌:  
یه‌كێكیان ڕێچكه‌ی‌ دزی‌ كراسی و ئه‌وه‌ی‌ تر مه‌رگكراسی.بۆ هاولاتیه‌كانی كه‌مه‌دكێش كردووه‌، بۆیه‌ ئێستا هه‌رێمی ئێمه‌ ئه‌م دووڕێچكه‌یه‌ی‌ تێدایه‌.
زۆربه‌ی‌  وڵاتانێك له‌جیهان بیگری‌ سیسته‌می دیموكراتی قه‌بووڵه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ گه‌له‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ قالبی دیموكراسی، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆك و كرۆكی سیسته‌مه‌كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتان دوورن له‌و سیسته‌مه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ له‌ گه‌له‌وه‌بێت، هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ ڕووخساری‌ به‌ میكیاژی دیموكراسی سواق داوه‌، به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕۆك دووره‌ له‌دیموكراسی، ته‌نها به‌رگێكه‌ به‌به‌ری‌ دا كراوه‌،
چونكه‌ درووشمه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كه‌ ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌" ئارامی + كوردستانێكی به‌هێز: ئه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ ئارامی ته‌نها بۆخودی‌ خۆیان، به‌ڵام هه‌رتاكێكی تر له‌و سنوره‌ی‌ كه‌خودی‌ خۆیان بۆ خۆیان داناوه‌، ده‌رچون لێی ئه‌وه‌ ژیان ده‌بێته‌ مه‌رگ، ئه‌مه‌ش مه‌رگكراسی ڕیالیستییه‌، هه‌روه‌ها كوردستانی به‌هێزیش ئاماژه‌یه‌ بۆ خودی‌ خۆیان و ته‌نها حزبه‌كه‌یان به‌ هێزبێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن هه‌رچی بیانه‌وێت بیكه‌ن، به‌ زه‌بری‌ هێز به‌رگری‌ له‌خودی‌ خۆیان بكه‌ن
وه‌ك ئه‌لبێركامۆ ده‌ڵێت: "یاسای ئه‌م جیهانه‌ چ نییه‌، جگه‌ له‌ یاسای هێز، بزوێنه‌ره‌كه‌یشی ئیراده‌ی‌ هێزه‌" ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌هێزی‌ وپاره‌ی‌ لایه‌ ئه‌وه‌ هه‌مووشتێك ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بمێنێته‌وه‌، هه‌ركه‌سێكیش ڕه‌خنه‌ ڕه‌خنه‌له‌م ده‌سه‌ڵاته‌بگرێت ئه‌وه‌ خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ قالبی مه‌رگكراسی نه‌ك دیموكراسی.
هه‌روه‌ها ژان ژان ڕۆسۆ ده‌ڵێت: "هیچ شتێك له‌م دونیایه‌دا ئه‌رزشی ئوه‌ی‌ نییه‌ به‌خوێنی مرۆڤ بكڕدرێت" به‌ڵام له‌ڕۆژهه‌ڵات نوخبه‌یه‌ك هه‌ن بۆده‌سه‌لات و سه‌رمایه‌ زۆرئاساییه‌ كه‌ مرۆڤێك ببێته‌ ڕێگریان له‌ ده‌سه‌ڵات یان سامان ئه‌وه‌ مه‌رگكراسی ده‌كه‌نه‌ سیسته‌م و به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان ده‌ی‌ چه‌سپێنن.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌