نامه‌یه‌ك بۆ كورسی سه‌رۆك له‌هاته‌وه‌ بۆ ماته‌

وتار/ 03/10/2018 718 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

نامه‌یه‌ك بۆ كورسی سه‌رۆك له‌هاته‌وه‌ بۆ ماته‌

سه‌ره‌تا ئه‌وكاته‌ی‌، كه‌ تۆم بینی وبه‌دیدارت گه‌یشتم له‌سه‌ر كورسی دانیشتبووی‌ تێڕامانم بۆ تۆ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ به‌بیرت بێت پێم وتی تۆ تازه‌گه‌یشتییه‌ سه‌ر ئه‌م كورسییه‌ و دانیشتوویت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ بتوانی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌سه‌ری‌ بمێنیته‌وه‌، ده‌ست به‌رداری‌ نه‌بیت، چونكه‌ زۆر كه‌س له‌سه‌ركورسی دانیشتن كورسیه‌كه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ دانیشت، من ده‌زانم كه‌تۆ خوێن گه‌رم و تازه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی‌، كه‌ پاره‌و پۆسته‌ چه‌وره‌كان و گه‌ڕان به‌دونیا وای‌ لێكردوویی، كه‌ به‌رده‌وام له‌مه‌ست بوونت دانه‌بڕێیت بۆ یه‌ كاتێك گه‌یشتیته‌ واوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات یان به‌مانایه‌كی تر ئه‌وگه‌نجانه‌ی‌ تازه‌ ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن خوێن گه‌رم و تازه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌كه‌ن و كه‌مێك ڕۆیشتن ده‌ست ده‌كه‌ن به‌خوێن ڕشتن، چونكه‌ خوی كورسی وایه‌ پۆسته‌كه‌ یان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی گه‌نجینه‌ وایه‌، كه‌ به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ره‌ به‌ڵام عه‌قڵ‌ نا؟
كه‌بش ڕۆن چاویان له‌ دووه‌و ده‌ست به‌رداربوون، لێی زۆر ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نها بیریان له‌پۆست و سه‌رمایه‌ په‌یداكردنه‌ به‌و پۆسته‌، بۆیه‌ كاتێك دێت ده‌ست ده‌كه‌یت به‌خوێن ڕشتنی ئه‌وانه‌ی‌ دژت ده‌وه‌ستن و داوای‌ ڕۆیشتن یان ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتت لێده‌كه‌ن، كه‌ ده‌ڵێن ته‌نها بۆ خۆیانه‌ له‌م كورسیه‌ گه‌رموو گوڕه‌ به‌ خوێن ئاو دراوه‌. له‌ سه‌ره‌تادا ڕێزت لێ ده‌گیرێ‌، چونكه‌ گه‌نجیت خوێن گه‌رمی و پاكیت وه‌ك ئه‌و جاشكه‌كه‌رانه‌ی‌ كه‌تازه‌ فێری‌ باركردن ده‌كرێن و زۆر خۆشه‌ویستن، به‌ڵام كاتێك كه‌بوون به‌پیره‌كه‌ر هیچ به‌هایه‌كیان نامێنێت بۆ؟
چونكه‌ توانای‌ هه‌ڵگرتنی باریان نامێنێت و ده‌بن به‌ بارگرانی به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كان، سه‌رۆك تۆش هه‌مان سیفه‌ت وه‌رده‌گریت،هه‌مان بارگرانیش ده‌بیت به‌سه‌ر میلله‌تدا، به‌ڵام تۆ هه‌مووشتێك ده‌كه‌یت بۆ مانه‌وه‌ت له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ت ته‌نانه‌ت خوێن ڕشتن ده‌ست پێ ده‌كه‌ی‌ ترس و تۆقاندن ئه‌وكه‌سانه‌ی‌، كه‌ دژت ده‌وه‌ستنه‌وه‌ حه‌مبازیان ده‌بیت و له‌ناویان ده‌به‌یت، چونكه‌ جه‌للادی‌ زۆرت كۆكردوونه‌ته‌وه‌و كارده‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر كورسی به‌رده‌وام بیت به‌هه‌ر نرخێك بێت پێی ده‌به‌خشی. ته‌نها شه‌وێك مانه‌وه‌ت له‌ كۆتایی دا به‌سه‌ بۆ ناشیرین كردنی ده‌یانساڵه‌ی‌ حوكمی یاسایت، چونكه‌ ناوت به‌به‌دترین شێوه‌ له‌ مێژوودا تۆمار ده‌كرێت ببم بوره‌ كه‌ به‌ ئامۆژگاریه‌كان ئازاری‌ كورسیه‌كه‌تم دابێت.     
بارزان محمدسوورە

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌