ژن داهێنەری سەرەتایی
وتار/
28/09/2018
916 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
ژن
داهێنەری سەرەتایی
بارزان
محمدسورە
داهێنان
و بەرهەمهێنان لە سەردەمەكۆنەكان لە ئەستۆی ژن دابووە، بۆتە سمبولی داهێنان و لە زۆربەی
بەرهەمهێنانی ژیانی ڕۆژانەدا بەژداری سەرەكی هەبووە،جگەلە كاروبارەكانی ماڵا بەژداری
كردووە لە پێداویستیەسەرەكیەكان، ژن بۆ دەستكەوتن و جێ بەجێ كردنی پێداویستیە سەرەتاییەكان،
كەلە سەرەتا لەئەستۆی ژن بووە، ئەوە هەوڵی بەدی هێنانی بۆ داون و ژن دەچێتە قالبی یەكەمین
مرۆڤ، كە داهێنانی كردووە و شارستانیەتی داهێناوە، بۆ هێنانی ئاو گۆزەی درووست
كردووە،چونكە لەسەر ئافرەت بووە كە ئاو دابین بكات بۆكاروباری ماڵەوە، كە ئەوكاتیش
بۆ پەیداكردنی ئاو ڕێگای دووریان بڕییوە، بە ماسولكەكانی خۆیان ئاویان كێشاوەتەوە،
بەسەرەتایی درووست كردن دەست پێدەكات و بۆ شیولێنان و خواردن پەرەی بەگۆزەگەری داوە
شتی جۆربەجۆری لێبەرهەمهێناوە،چونكە پێداویستیەكانی ناوماڵیش لەئەستۆی ژن بووە،ئەویش
بە لێزانین و پسپۆڕی خۆی لەڕێی دروست كردنی قاپ و قاچاغ لە قوڕ، لەم نێوەندەدا هونەری
جۆر بەجۆریان پەرەپێدا، لە خۆڵا و ئاو بەیەكەوە شتیوایان لێبەرهەمهێناوە، مرۆڤ سەری
لەبەردەمیان سووڕدەخوات، دواتر بۆخۆ ڕازاندنەوە، ئافرەت بۆ ئەوەی خۆی بەجوان دەربخات
هات خشڵا و مسی بەكار هێناو خۆی پێ ڕازاندەوە، وەك تایفەی بارنگا لە ئەفریقای
باشوور یان هیندیەسوورەكانی پوئبلۆ درووستیان كردووە.
بەهۆی
گۆزەگەری بوو، كە نەخشیان لەسەر كەل و پەلەكانی ناوماڵا و جوانكاری هەڵدەكەند، بەمەش
هونەری وێنەكێشانیش سەری هەڵدا، بوونی ڕەنگ داهێنان بەشێوەیەكی واڕسكەیی ڕەنگەجۆراو
جۆرەكانیان، لەگەڵا خۆڵی سوور تێكەڵا دەكرد، بەنموونە دانیشتوانی دورگەی ئەندامان
بۆ درووست كردنی ڕەنگ خۆڵی ئۆخرایان لەگەڵا ڕۆن یان پەموو تێكەڵا دەكرد بەو شێوەیە،
چەك و كەل و پەلی خانوو و قاپ و قاچاغ و جلوبەرگ وتەنانەت ڕەنگی خانووەكانیان بەم
شێوەیە ڕەنگ دەكرد یان بۆیاخیان دەكرد.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020