بۆ یەکێتی، گۆران ، کۆمەڵ،بەرەی ئیصلاح و نەوەی نوێ.تكایە فریایی خۆتان کەون.

وتار/ 28/09/2018 4424 جار بینراوە

هــــێمن كـــــه‌ریم

بۆ یەکێتی، گۆران ، کۆمەڵ،بەرەی ئیصلاح و نەوەی نوێ.تكایە فریایی خۆتان کەون.

بەرێزان ھەرچی زوو تکایە فریایی خۆتان کەون، وڵاتانی دەرەوە و کۆمیسۆن و رێکخراوەنێودەوڵەتیەکان پێش دەنگدان بخەنە سەرخەت، چونکە بەبەڵگەی رەسمی سەلمێنراوە کە پارتی بۆ١١ ھەزار ئەندامی خۆی کە ھەر ئەندامێک لەویانزە ھەزارە دە کارتی دەنگدان و دە کارتی نیشتیمانی بۆ دروستکراوە، زۆرێک لەوانەش ھاوڵاتی شەنگال و کوردانی رۆژئاوا و کەرکوک و زاخۆو لیوایی زێرەڤانی و بەشێکی وەزارەتی ناو خۆشی تێدایە، واتە ھەر کەسێک لەو کەسانە دەتوانێت یانزەجار دەنگ بدات، بەو ئامارەش ٩٠٠٠٠ ھەزار دەنگ بەم تەزویر بۆ خۆی زیاد دەکات ، کە رەنگە بگاتە ٩ تا ١٢ کورسی پەرلەمان .

تکایە من ھێمن کەریم ئامادەم لەبەردەم خواو خەڵک و یاسادا و لەبەرامبەر کۆمیسێۆن ئەمە بسەلمێنم، دەی فەرموون گەر ئیرادەیی روبەرووبونەوە ھەیە، لەبەرامبەر ئەم تەزویرە یاساییە فەرموو رێگربن، کە ھەریەکەشتان باش ئاگادارن، ئیدی ناکرێت دوایی تەواو بونی پرۆسەکە بکرێتە ھەرا کە تەزویر کرا .

من لێرەوە بە کۆمەڵانی خەڵک دەڵێم و رامگەیاند : کەپارتی خۆی داناوە ٤٠ کورسی پەرلەمان بێنێت ، کە زیاتر لە ١٢ کورسی پەرلەمانی تەزویرە، کۆمیسێۆنیش ناتوانێت ھیچ رەخنەیەکیان لێبگرێت، چونکە ھەم ناو ھەیە ھەم کارتی نیشتیمانی ، بەو تەریقیەش وەک نوسیومە بەنزیکەی ١٢ کورسی پەرلەمانی ئامادەکاری بۆ تەزویرێکی بێ بیانوو کردوە ، گەر ھەر لایەنێکی سیاسی بروایی بەم زانیاری و داتایانە ھەیە و کارێکی پێدەکرێت، من ئامادەم بە بەڵگەوە بیانخەمە بەردەم رای گشتی.

نیگەرانی ھاوڵاتیان لەم پرۆسەی ھەڵبژاردنە ، بونی ئەم خەشەیە، بەڵام پێویستە ھەموو ھاونیشتیمانییەک بزانێت کە دەنگی زۆر گرنگە، نابێت ھیچ بیانوێک رێگربێت لەچونی بۆ دەنگدان بەم تەزویرەشەوە، چونکە پەرەلەمانی ئەم جارە پەرلەمانێک نابێت بۆ پرۆژە یاسای خزمەتگوزاری، بەڵکو پەرلەمانی پرۆژە یاسا سیاسیەکان دەبێت، بۆ ھەندێک پرۆژە یاسا بەتایبەتی دەستور، چونکە پەرلەمانی ئەم جارە پەرلەمانێک دەبێت ، کەپرۆژە یاسایی دەستوری تیا یەکلای دەکرێتەوە، کەبەرایی من پارتی ھەموورێگەیەکی نامەدەنی دەگرێتەبەر تا رێژەی دەنگی لایەنەکان زۆر کەمتربێت ، ئامانجی ئەوەیە کە خۆی و کۆتاکان و چەند کورسیەکی سێبەری ئەم یان ئەو لایەنی ئیسلامی سیاسی ، پرۆژە یاسایی دەستور سیستەمی سەرۆکایەتی تێپەرێنێت بە ٥٦ پەرلەمانتاری خۆی .
ھێمن کەریم.

نوێترین نوسینەکانی هــــێمن كـــــه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌