بۆ قوباد تاڵەبانی ، نەزوڵم کە و نەزوڵم قبوڵکە

وتار/ 22/09/2018 721 جار بینراوە

هــــێمن كـــــه‌ریم

بۆ قوباد تاڵەبانی ، نەزوڵم کە و نەزوڵم قبوڵکە
 
قوباد تاڵەبانی ئەی کوری پیاوی بەشکۆ، دەزانی مێژوی تۆ لێرە دەستپێ دەکات ،لێ بەداخەوەم کەدەبینم لەژێر سایەیی تۆ دا ھەر رۆژەو کەرامەتی یەکێکمان دەشکێنرێت، ھەر رۆژەو بێ حورمەتی بەپیرۆزی یەکێکمان دەکرێت، خۆت ئاسا: مافیا و فیرعەونەکان بونەتە ھۆکاری شەرمەزاریمان ھەم لەناو خۆو ھەم لەدەرەوە.

دیارە کەئەم نوسینە ئاراستە کراوە، پەیوەندی بەو گرتە ڤیدۆییەوە ھەیە، کە گەنجێک بەناوی (ئا. ناسراو بە شێخە) کەوتۆتە گیانی کورێکی کاسب و ھەرجی سوکایەتی ھەیە پێی دەکات راستو خۆش لەشوێنی کارەکەی، من لێرەدا دادوەر نیم تا بریاربەم ھۆکار چیە و کێش تاوان بارە، وەلێ بەھەر پێوەرێکی ژیر و یاسایی عورفیش لێکی بەیتەوە، ئەو کەسە مافی ئەوەی نیە مافیایانە مامەڵە بکات،  تەشھیر و جنێو کلکە دەمانجە بەکاربھێنێت و یاساو عورفی کۆمەڵایەتی پێشێل بکات، ناکرێت گەر عورفی کۆمەڵایەتیش ھەق بدات ئەوە یاسا رێگە نادات بەشێوازی یاساخکراوانە سوکایەتی بەکەسانی تر بکرێت.

 ئاشکرایە کە جوڵاندنی ئەم کەیسە  پێویستی بەدەنگەوە ھاتنی بەرێزتان ھەیە، لەگەڵ پێویستی ویژدان، چونكه‌ ویژدان تاکە دادگایە پرس بە یاساو قازیی نیە.

ئەم زوڵمە بۆ وەستاندنی پێویستی بەم دەستە جەمعی و نارەزایییە ھەیە ، بەمەبەستی گیرۆدەکردنی داواکاری گشتی، نەوەک لکاندنی ئەم مرۆڤە یاساخە بەکەسانێکەوە، کە دورنیە بەھۆکاری ناوزراندنی ئەم یان ئەو بەرپرس و ببێتە خێرو بەرەکەت بۆیی، ئیدی کەسانێک لەو نێوەندەدا بۆ پیادەکردنی حوکمی یاسا لەسەر  ئەم یاساخکراوە خۆی بێبەری بکات و خۆی لێ دورە پەرێزکات.

من ھیچ گومانم نیە و برواناکەم ھیچ مرۆڤێکی ژێر لەسەر ئەم کارە بەدڤەرو نامرۆڤانە ، بکەوێتە سوڵح و پارانەوەو (واستە) تا لە یاسا دەربازی کات ، جا بۆئەوەی ئەو گومانەش برەوێنینەوە  یاسا بکەینە پێوەر ، کەباشیش دەزانم یاسا وەک خۆی لەم ھەرێمەی ئێمەدا پیادە ناکرێت و ناتوانرێت بەتەواوی شکۆو (کەرامەت و حورمەت)ی ھاونیشتیمانیان بپارێزرێت!
  دروشمی ئارامی کە بەرێزتان وەک سەرۆکی لیستی 105 ی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ھەڵگریەتی لەم بانگەشەیەدا، پێویستە بسەلمێنرێت و داواکاری گشتیی لەسەر بجوڵێنرێت.

دیارە کەئەم مرۆڤە ستەمکارە وەک تۆمەتبارێک لە رووبەرووبوونەوەیەكدا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە لەڕۆژی 13-9-2018 دا دەستگیركراو هەمان رۆژیش هەواڵی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە لە لاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە لەم کاتەدا ، دروشمی ئارامی ھەڵگرتوە دەبێت باش بزانێت، تا نەبێتە موزایەدەیی لایەنەکانی تر و لەم کایەشدا ئەم جۆرە مرۆڤە ستەمکارانە مافیا ئاسا، یاساو رەوشتی ئێوەو ئەوان بۆخۆی دانەتاشێت و بەحوکمی خۆی و لەژێر ئارامی ئێوەدا، نابێت بە پێوەری خۆی یاسا بۆ خۆی دابین بکات، ئەوەی لەسەر شانی تۆیە لەم کاتەدا  ئەم تۆمەتبارە لەژێر سایەیی ھەرکەسێکدا ھەیە ، مرۆڤانە بێبەری کات و دروشمی ئارامیەکە پراکتیزە بکات .

بەرێزان باشترین کار و پیشاندانی ئارامی کەبەردەوام ، کەم یان زۆر دیارە کەپیادەدەکرێت ، فەرموون جوامێرانە ئەم دەرفەتە بکەنە دەستێکی بەجێھێنان و بەڵێنی ئارامی و دروشمی ئارامی پیادە بکەن و حوکمی یاسایی بەسەردا مەیسەربکەن.

بەیدێکی تر ناکرێ و نابێ لەژێر سبەری حیزبێکی سۆشیال دیموکرات،  ئەم کارانە قبووڵ بکرێ، کە کەرامەت و شکۆی مرۆڤ بشکێ  بەدەر لەوەی کەئارمی ئەرکی ھەموو فەرمان رەوایەکە، بەڵام یەکلای کردنەوەی ئەم کەیسە دەبێتە دەرفەت بۆ مێژوی یەکێتی و زۆنی سەوز، کەدەستپێکی ئارامیەکە جێگەی ھەموو مافیاکان لەق دەکات.

 ئێمەی نارازی لەم مرۆڤە، بەدەنگەوەھاتن لەسەر ئەم كاره‌ یاساخكراوه‌، پشتیوانین و پێشمان وایه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌، ئەگەر چاوه‌روانی ئه‌وه‌بین كه‌سێك یان ھەرکەس ھەستێت سکڵای لەسەر تۆمارکات، کەلەمەیاندا من گومانم ھەیە کە سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت! بەھۆکاری بونی ھەرەشەو تۆقاندن، بۆیە لەم کاتەدا پێویستە داواکاری گشتی بێتە سەرخەت و تاوەکو  ئەم ستەمكارە رووبەرووی یاسا بكرێتەوە.

ھێمن کەریم

نوێترین نوسینەکانی هــــێمن كـــــه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌