ھەڵی مەوەشێننەوە..شکۆتان مەشکێنن «سەرۆکمان دەوێت، جگە لەبارزانی»

وتار/ 13/07/2018 550 جار بینراوە

هــــێمن كـــــه‌ریم

ھەڵی مەوەشێننەوە..شکۆتان مەشکێنن  «سەرۆکمان دەوێت، جگە لەبارزانی»

 
"ھێمن کەریم"
ھەمو کوردێکی بەویژدان باش دەزانێت ، کە بوونی سەرۆکێکی شەرعی و یاسایی خزمەتکار ، بۆ ئێمەی ئێستایی کورد زۆر گرنگە و دەبێتە چاککردنەوەی شکۆیی شکاومان، دەبێت لەرێگەی سەرۆکێکی خزمەتکار پرۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بنیاد بنێینەوە، نەک تەنھا لەبەر ئەوەی کەسێکی وەک بارزانی ناتوانێت و بۆی نیە لەم خولەدا ببێتەوە بەسەرۆک، ئیدی نەک سەرۆکمان نەبێت ، دێن و خودی دامەزراوەی سەرۆکایەتیەکەش ھەڵبوەشێنرێتەوە.
ئاشکرایە بونی سەرۆکێکی بێ خزمەت، دەبێتە مایەیی مەینەتی و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی ، وەک ئەوەی ھەموان دەزانین کەدامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و پۆستی سەرۆکی ھەرێم ، لەماوەی رابردودا بەھۆی ئەوەی بارزانی نەیتوانیوە ببێتە سەرۆکێکی خزمەتکارو لەژێر ھەیمەنەی حیزبی وخێڵەکی دەرچێت و نەیتوانیوە بەیەکچاو سەیری ھەموودانیشتوانی ھەرێمەکەی بکات ، وەک سەرۆکێکی راستە قینە، بێگومان پێچەوانەکەی تەواو دەبێت و دەبێتە بارگرانی و ئاشوب و ئاژاوە، ئالێرەو کەلەبری چاکسزای لەم پۆستە ھەستیارەدا بکرێت و بدرێتە کەسی شیاو ، پێم سەیرە بە پرۆژەیەک لەبەینی گۆران و پارتی ئەم دامەزراوەیە سربکەن تاوەکو کەسیتر نەتوانێت لەدوای مەسعودبارزانی ، پێی بووترێت ، بەرێز سەرۆکی ھەرێم.
پۆستی سەرۆکی ھەرێم ، موڵکی ھیچ حیزب و بنەماڵەیەک و ھیچ کەسێک نیە، ئەو دامەزراوەیە " سەرۆکایەتی ھەرێم " بەھیچ پرۆژە یاسایەکی ئێوەو ئەوانیش تاپۆناکرێت لەسەر ھیچ کەسێک، یەڵکو تا پۆیە لەسەر کۆیی میللەت.
پێم سەیرە ھەندێک لە پەرلەمانتارەکان ھێندە ساویلکەو کەمبینبن، لەوە تێنەگەن کورد لەئێستادا پێویستی بەشکۆیە نەک زیاتر شکۆی بشکێنرێت.
بەرێزان بزووتنەوەی گۆران ، شکۆشکاندن دەبێت لەوەزیاتر چیبێت، کەپرۆژەیەکتان دەچواندوە کە تەنھا لەبەر ئەوەی مەسعود بارزانی بۆی نیە خۆی ھەڵبژێرێت، ئیدی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم نەمێنێت و شتێکیش نەمێنێت بەناوی سەرۆکی ھەرێم و دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم، کەئەمە مانایی وایە، تەسلیم بوون و شکاندنی شکۆیی میللەتێکە لەبەر خاتری کەسێک، خۆشتان باش دەزانن گەرپرۆژەیەک بەرژەوەندی حیزبی وبنەماڵەکەیانی تێدا نەبێت، ھەنگاوێک نانێت بۆی، خێرە پەرلەمانتارەکانی پارتی پرۆژەگۆران بەدەپەنجە ئیمزادەکەن؟!
کوردستان لە بچوک بوونەوەی تەواو دایە و ئەم بچوکبوونەوەیەش، لەسەرتایی پرسی ریفراندۆمەکەی پارتیەوە دەستی پێکردوە، ئێستاش بەپرۆژەی گۆران بۆ ھەڵپەساردنی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم و خودی سەرۆکی ھەرێم، لەبچوککردنەوەی زیاتردایە.
رون و ئاشکرایە ، دەبوایە بزوتنەوەی گۆران و ھەموولایەناکان ، پێداگریان لەسەر ئەوە بکردایە، کە دەبێت بارەگایی سەرۆکایەتی ھەرێم لەماڵی مەسعود بارزانی بھێنرایەتە دەرەوەو بخرایەتە ناو شارو لە پەنا بینایی ئەنجومەنی وەزیران و نزیک لە پەرلەمان یان ھەر شوێنێکی گونجاو بارەگایی بینایی سەرۆکایەتی بۆ دروستبکرایە و کەسێکیتر جگە لەبارزانی ، ببوایە بەسەرۆکی ھەرێم ، نەک بێن و بڵێن زیادەیە.
بونی سەرۆکێک بۆھەموو نەتەوەیەک زۆر گرنگە، وەلێ تاکە نەتەوە ئێمەین کەلەھەموو میللەتێک زیاتر پێویستمان پێیەتی و بۆ پێگەی کورد زۆر گرنگە لەم کاتەدا سەرۆکێکی نوێ ھەڵبژێرین نەک نەمێنێت!.
ئیدی پێم سەیرە پارتی بانگەشەی نەتەوەیی بونی دەکات ، لەکاتێکدا مادەم بارزانی بۆی نیە ببێتە سەرۆک ، ئیدی نابێت کەس ببێتە سەرۆک و خودی ئەو سەرۆکایەتی ھەرێمیش ھەڵبوەشێنێتەوە. بەدەر لەوەش پێم وایە ئەم ھەڵوەشانەوەیە بەریککەوتنێک دەیبینم لەبەینی گۆران و پارتی ، ئالەوێشەوە وەک خواستی تورکیایە کەلە رێگەی و پارتی و بارزانیەوە خۆی مەنەفێست دەکات.

نوێترین نوسینەکانی هــــێمن كـــــه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌