کێ خاوەنی راستەقینەی پڕۆژە زەبەلاحەکانی شاری هەولێرە؟!
وتار/
24/09/2018
2581 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
کێ خاوەنی راستەقینەی پڕۆژە زەبەلاحەکانی شاری هەولێرە؟!
ئەو منەتەی ماڵی مەلا مستەفا بارزانی بەسەر شاری هەولێریدا ئەیکەن کە
گوایە شاری هەولێریان لە گوندێکەوە کردووە بەشار؟! هەرچەندە ئەمە راست نیەو
ئەوە هەر هەولێر نیە بە پارەی نەوتی کەرکوک و بەسرا و بودجەی عێراق
ئاوەدان کراوەتەوە، بەڵکو دوای 2003 و نەمانی بەعس و سەدام خەڵک روویدایە
خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی.
بەڵام هەقیقەتی پرۆژە زەبەلاحەکانی هەولێر ئەمەی خوارەوەیە...
ئیبراهیم عەباس
..................
خاوەنی راستە قینەی پرۆژە کانی ھەولێر بناسن
رسولی کوری حسین
خاوەنی پرۆژەکانی یەکەی نیشتە جێبوون لە ھەولێر ئەمانەن بە پێی زانیاری تەواو.
١ـ ئیتالی ستی یەک خاونی راستەقینەی نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی سکرتێرەکەی
ئیجرا سعید بارزانی و جێبەجێ کردنی کۆمپانیای ھێمن گروب ناوە یاسایەکەی.
٢ـ گوندی ئینگلیزی خاوەنە راستەقینەکەی بارزان بارزانی، ئامۆزای مەسعود
بارزانی ناوە دیارەکە عبدالومناف ئەرگۆشی جێ بە جێ کارو کەسی دووەم .
٣ـ MRF سمیع عبدالمھیمن بارزانی کە شوێنەکەی حدیقە بوو بە واستە کاری
کراوە یە کی نیشتەجێبوون بەراستەوخۆی خۆیان خاوەنداریەتی دە کە ن .
٤ـ ئیمپایەر خاوەنی راستەقینەی نێچیرڤان بارزانی و ناوە جێبەجێکارەکەی پێشرەو دزەیی.
٥ـ شاری خەونەکان نێچیرڤان بارزانی و نزار حنا دواتر بوو بە مولکی نزار حنا .
٦ـ پارک ڤیو خاوەنە راستەقینەکەی نێچیرڤان بارزانیە و راستەخۆش کۆمپانیای
سەلاحەدین گروپی خۆی سەرپەرشتی دەکرد شوقەی تایبەتن ٢٠٠ شوقە یە.
٧ـ شوقەکانی زکریا نازستی خاوەنە راستەقینەکی نێچیرڤان بارزانی و خاوەنە
دیارەکەی ھونەرمەند زکریا عبداللە یە کە تەنها سێ شوقە نەک سێ بینا دراوە
بە زەکەریا، دواتر کراوەتە سەر ناوی فتحوللە برازای زکریا.
٨ـ ئیتالی دوو سیداد بارزانی خاوەنە راستەقینەکی و جێبەجێکارەکی کۆمپانیای ھێمن گروپ
٩ـ گوندی ئارام خاوەنە راستەقینەکی فواد حسێن و کسێکی تر جێبە جێکارە
١٠ـ شوقەکانی لبنانی ستی خاوەنە راستەقینەکی بارزان بارزانی و خاوەنە یاسایەکەی مستەفا حریری لبنانی
١١ـ گەنجان ستی خاوەنە راستەقینەکی منصور بارزانی لە رێگەی چەتۆ مەلا و خاوەنە جێ بە جێکارە کی ابو نصیری عەرەب.
١٢ ـ زین ستی خاوەنە راستەقینەکەی منصور بارزانی جێبە جێ کار چەتۆ مەلا
١٣ـ شاری بەفرین مۆلەتی یاسایشی نیە رێگەی شقلاوە خاوەنە راستەقینەکی سیداد بارزانی و خاوەنە جێبەجێکارەکی رزگار عیسی سوار .
١٤ ـ بیابان گروپ پێک دێت لە شاری ئەندازیاران و بیابان ستی و جەندین
پرۆژەی تر خاوەنە راستەقینەکی مستەفا مسعود بارزانی و جێ بە جێ کارە کی
مھندیس ئە میر زێباری.
١٥ ـ فلۆریا ستی خاوەنە راستەقینەکەی نیھاد بارزانی و خاوەنە یاسایەکەی محە مە د نەورۆزی کە ئێستا دەستگیرکراوە .
١٦ـ شوقە کانی نەورۆز ستی خاوەنە راستەقینەکەی عیزەدین بەرواری و شریکەیەکی تر.
١٧ـ شاری زیتون ستی شێخ عامر بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی لە دبی دەژی.
۱٨- هەموو بەنزیخانە زەبەلاحەکان، کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت و مۆڵە
گەورەکان خاوەنەکانیان سیروان بارزانی و نیهاد بارزانی و کورەکەی نێچیرڤان و
شێخ هیمداد بارزانین،ئەوانیش راستەوخۆ شەریکی مەسرور و مەسعود بارزانی و
نێچیرڤان بارزانی.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021