لایەنێکی ترسناکی مێژووی مەلا مستەفا بارزانی

وتار/ 18/09/2018 2041 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

لایەنێکی ترسناکی مێژووی مەلا مستەفا بارزانی
ئیبراهیم عەباس
 کۆتایی ساڵی ١٩٥٢، دووبەرەکیەکی قوڵ لەنێوان ئەو جەنگاوەرە کوردانەدا بڵاوبۆوە کە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی پەنایان بردبووە یەکێتی سۆڤیەت، سەرەتای دووبەرەکیەکە لەکێشەی باش چاوەش محەمەد مستەفا وە دەستی پێکرد، ناوبراو یەکێک بوو لە دێرینترین چەکهەڵگرەکان کە دوای مەلا مستەفا کەوتبوو، لەوکاتەوەی مەلا مستەفا خەریکی دەستبەسەر داگرتنی مەخفەرەکانی ئەو ناوچەیە بوو.

باش چاوەش محەمەد مستەفا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون لەوکاتەدا ماڵ و منداڵی خۆیان جێهێشتبوو چووبوونە بارزان و لە ئەوێشەوە لەگەڵ بارزانییەکان بۆ ئێران بۆ هاوکاری کۆماری کوردستان، لەدوای کۆماریش بەجەنگاوەرێکی ئازا مایەوە و لەبارزانییەکان دانەبڕا لەگەڵمان بوو بۆ سۆڤیەت.

ساڵی ١٩٥١ دوای چوار ساڵ لە دابڕانی هەریەکەمان ئەو کاتەی بەیەک گەیشتینەوە، هەندێک کەلوپەلی ئەسعەد خۆشەوی بزر دەبێت، بزربوونی ئەشیاکان خرایە ملی باش چاوەش محەمەد بۆ لێپرسینەوە ئەیبەن بۆ لای مەلا مستەفا!
ناوبراو بەمەلا مستەفا ئەڵێت (ئەزبەنی تۆش ئەزانی من پیاوی دزی نیم و بۆ دزیەکی بچوک ئەوەندە ساڵە ماڵ و منداڵ و خاکی خۆم جێنەهێشتووە، تکایە لەسەر قسەی ئەسعەد بە دزی تاوانبارم مەکە).

لەسەر ئەوە مەلا مستەفا بەتوندتر لەگەڵی دوابوو، ئەویش بەو توندیە رازی نەبوو، بەناهەقی زانیبوو، لەئەنجامدا مەلا مستەفا پێی گوتبوو ( هەرە لێرە نەمێنی، بۆ کوێ ئەڕۆی بڕۆ!)

ئەو پیاوە ناچار رۆیشتە شوێنێکی دوور لە ناوچەی بەیاووت، لە (سەفخۆزێک، کەرتی هەرەوەزی گشتی) بۆخۆی دەستی دایە کار. دوای ماوەیەکی کەم شەوێک لە ژوورەکەی خۆی سەریان بڕیبوو، لەسەر سینگیان دانابوو!!.

ئەمنی سۆڤیەت دەستی کرد بە لێکۆڵینەوەو ئەنجامی لێکۆڵینەوەو وێنەی بکوژەکان درا بە مەلا مستەفا و گوبوویان خۆتان کوشتووتانە!. ئەمەش مەلا مستەفا بارزانی ئاڵۆزکرد و بەم هۆیەوە سەرەتای ساڵی ١٩٥٣ بەنهێنی رۆیشتە مۆسکو لەوێ مایەوە، بەڵام ناوە ناوە سەردانی پیاوەکانی ئەکردەوە.
دواتریش کارمەندانی حکومەتی سۆڤیەت لەگەڵ مەلا مستەفا کەوتنە دوان و نارەزاییان نیشاندا، یەکێک لەو کارمەندانەی سۆڤیەت کە لە مۆسکۆوە هاتتبووە تاشکەند، بە مەلا مستەفای وتبوو: (تکایە زیاتر ئاگر بەیاری نەکەیت).

بیرەوەرییەکانی زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی
کتێبی بیرەوەرییەکانم لە ١٩٤٣ - ١٩٧٧. زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، چابخانەی رەهەند
.................................................................................................

١/ نووسەر نەک هەر لەم جێگایە لەدەیان شوێنی تر باسی دووبەرەکی ئەکات و بەناراستەوخۆ مەلا مستەفا لەم دووبەرەکیانە بەرپرسیار ئەکات.
٢/ ئەم بیرەوەریانەی نووسەر پەردە لەسەر ئەو راستیانە هەڵئەماڵێت کەچۆن مەلا مستەفا مەبەستی لە دووبەرەکییەکان بۆ ئەوە بووە، لەم رێگایەوە دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت.
٣/ پێدەچیت خودی دزیەکە سیناریۆبێت و بۆ ئەوەبووبێت جەنگاوەرەکان سەر بۆ پیاوەکانی مەلا مستەفا کەچ بکەن.
٤/ ئەم رووداوەو دەیانی تر بێ وەفایی مەلا مستەفا دەرهەق بەکەسانی راستگۆ و دڵسۆز و ئازا نیشان ئەدات.
٥/ خەڵکی کوردستان تا رەکەوتنی داعش کەمتر ئاگاداری سەربڕین و کوشتنی توندوتیژ بوون، بەڵام ئەوان لە سەرەتای پەنجاکان ئەم کارانەیان دەرهەق بە تێکۆشەرە راستەقینەکانی کوردایەتی کردووە.
٦/ ئەم رووداوەو دەیانی تر بۆ خەڵکی کوردستان روون ئەکاتەوە کە چ مێژوویەکی چەواشە بۆ مەلا مستەفا و رێبازی بارزانی دروستکراوە.
٧/ ئەو مێژووە چەواشەی پارتی بۆ مەلا مستەفای دروست کردووە، بێ جورئەتی رکابەرانیان نیشان ئەدات کەچەندە لە مەلا مستەفا ترساون، بەجۆرێک مام جەلال لە دیداری تەمەندا ئەڵێت، مەلا مستەفا ئاوخواردنەوەو پیاوکوشتنی لا وەکو یەک بوو.
٨/ دە ئێوەش خەڵکی کوردستان پیرۆزتان بێت بۆ بەتانیە شرێکی دەزگای خیرخوازی بارزانی بچن هەر دوعا بۆ مەلا مستەفا بکەن.
٩/تۆش ئەی کادیری پارتی پیرۆزت بێت کە ساڵی جارێک لەسەرانسەری کوردستانەوە ئەتانبەن بۆ مەزاری بارزانی نەمر.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌