باڵانسی دەنگ لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات دا

وتار/ 14/09/2018 1039 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

باڵانسی دەنگ لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات دا
بارزان محمد سورە        
    دەنگ دان پرۆسەیەكی دیموكراتییەو لەزۆر بەی وڵاتانی جیهان پەیڕەودەكرێت، بەڵام ئاستی دیموكراتی جیاوازە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر، ئەم پڕۆسەیە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتە لەنێوان قەوارەسیاسیەكان، بۆ ئەوەی تاك ئەو دسەڵاتە دیاری بكات، كە خۆیان دەیانەوێت بۆ ئەو خولە كەدەچنە دەسەڵات كار بۆ بەرژەوەندیەگشتیەكان بكەن و بتوانن زۆرترین یاسا هەموار بكەن لە بەرژەوەندی گشتی.
  ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان، كە لە 30ی ئەیلول دەنگ دانی بۆ دەكرێت، دەكرێت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بە هەماهەنگی كار لەسەر ئەوە بكەن،لە ماوەیەی ڕیكلام كردنە، كە تەزویرات كەم بكەنەوە بە پەروەردەیەكی پڕۆفیشناڵی، چونكە حزبەدەسەڵاتدارەكان لەهەرێم چۆن لەپەرلەمانی عیراق دا زۆرترین دەنگیان برد، چی بكرێت بۆ ئەوەی كەمترین دەنگ لەم هەڵبژاردنەدا بەرن، پێویستە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان كار بكەن، لەسەر بەژداری كردنی زۆرترین هاوڵاتی، چونكە تا كەمترین دەنگ دەر بەژداربێت، ئەوە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كەمترین دەنگ دەبن، چونكە حزبەدەسەڵات دارەكان كار لەسەر دەنگدەری خۆیان دەكەن، هەم هێزی چەكداری تایبەتیان هەیە، هەم فەرمان بەران لەژێر هەژموونی حزبدان و لە بەژداری نەكردنی هەر لایەنگرێكیان ئەوە توشی سزای ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی دەبن،وەك بینیمان چەندین كەس نان بڕاوكران، لێرە ئەوەی كاری جەوهەرییە ئەوەیە، كە ئۆپۆزسیۆن بچێتە ناو هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەو خەڵكە ناڕازیەی، كە بێزار بوون لەم دەسەڵاتە هەروەها ئۆپۆزسیۆنی كۆنیش، كە نەی توانی خواستی هاوڵاتیان بەدەست بێنێت، ئەوە زیاتر هاوڵاتیانی ناڕازی دوورخستەوە لە چوونیان بۆ دەنگ دان، ئەمەش لەبەرژەوەندی حزبە دەسەڵاتدارەكانە، بۆیە ئۆپۆزسیۆن پێویستەپەروەردەیەكی ورد و سەردەمیانە بگریتە بەروو شاربەشار كۆڵان بەكۆڵان ماڵا بەماڵ بگەڕێت و هاوڵاتیان لەوە دڵنیا بكەنەوە، كە بەدڵنیاییەوە  لەئاست خواست و داواكاریەكانی ئێوەدەبین، بەڵێنی ڕاست و بنەبڕكردنی گەندەڵی و دووركەوتنەوە لە حزبە دەسەڵاتدارەكان و بەهیچ فۆڕمێك نەچنە ناو هەرپڕۆسەیەكی دەسەڵاتداری. بتوانن لەئاست بەرژەوەندیەكانی هاوڵاتیان بن، بۆ ئەوەی بۆ هەر پرۆسەیەكی تری هەڵبژاردن بتوانن لەئاست كردارەكانی بەهاوڵاتیانتان داوە، بتوانن قسەبكەن و متمانەی هاوڵاتیان بەدەست بێننەوە و لەئاست خزمەتەكانتان داوا لەخەڵك بكەن، بۆ ئەوی متمانەی زیارتر بەدەست بێننەوە. پەروەردەیی هاوڵاتیان لەم هاڵبژاردنە بكەنە پەیڕەوی خۆیان، وا لە هاوڵاتیان بكەن و بگێنن، كە بە وژدانەوە  بچنە سەر سندوقی دەنگ دان و بەژداریكردنیان سەنگی مەحەك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و چیتر داهاتی ئەم وڵاتە لەدەستی نوخبەیەكی دیاریكراو قەتیس نەبێت.و تەخشان پەخشانی پێوەیكات، بەچوونی ئێوە تەزویرات و كەڵەكات كەم دەبێتەوەو واقعی دەنگ دان و دەنگی لایەنەكان دیار دەكەوێت، دەبێت هاوڵاتیان هۆشیار بكرێنەوە، كە كار لەسەر مافی خۆیان بكەن بە بەژداریان لە هەڵبژاردن و چونە سەرسندوقی دەنگ دان و ویژدانی خۆیان ئاسوودەبكەن، دەنگ ومافی خۆیان بۆ خەڵكانێكی تەزویرچی جێنەهێڵن و بۆئەوەی نەتوانن یاری بەدەنگیان بكرێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌