بەستەڵەك لەسەر گۆی زەوی
وتار/
08/09/2018
787 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
بەستەڵەك لەسەر گۆی زەوی
بارزان محمد سورە
سەهۆڵا بەندان،
دۆخی ڕەقی ئاوە لە سرووشت دا، لەپێكهاتندا، لە بەستنی ئاو لەڕووباری سەهۆڵیندا، یان
ئاوەكانی تردا...تاد، ئەوەی ناوچە سەهۆڵبەندانەكان، لەسەر هەسارەكەمان پێكی دەهێنێت،
بریتییە لە (1%) ڕوو بەری سەرگۆی زەوی دەگرێتەوە، بەشی زۆریشی دەكەوێتە، دوو ناوچەی
سەرەكی: ناوچەی یەكەمیان گرینلاند. ناوچەی دووەم ناوچەی بەستووی باشوورە. بەستەڵەك
نزیكەی%80ی ڕووبەری گرینلاند دادەپۆشێت، بە ڕێژەی 1,6ملیۆن مەتر چوارگۆشە، وەناوەندی
ئەستووری( 1500)مەترە. بەڵام لەچاو بەستەڵەكی باشوور ئەوەگرینلاند زۆربچوكە. لەمێژووی
چاخی سەهۆڵ بەنداندا دەركەوتووە، كە چەند چاخێكی سەهۆڵین یەك بەدوای یەكدا، گوزەریان
كردووە، كە بەچاخە سۆڵبەندان ناسراون. لەو سەردەم دا، بەستەڵەك ڕووبەرێكی فراوانی
ووشكانی و زەریاكانی داپۆشیبوو، دوا چاخی سەهۆڵا بەندان دەگەڕێتەوە، بۆ نزیكەی دوو
ملیۆن ساڵا لە مەوپێش، كۆتاییەكەشی بۆ نزیكەی 10,000ساڵا دەگەڕێتەوە. بەڵام لەئێستادا
بەهۆی ئەو شەڕەی تەنەلۆجیایەی كەدژ بە ژینگە دەكرێت ئەوە كاریگەری زۆری كردۆتە سەرگەرم
بوونی زەوی و پیس بوون بۆتە گرفتێكی گەورەی جیهانی كە چالاكیەكانی مرۆڤ لێی بەرپرسە،
كەبۆتەهۆی توانەوەی بەستەڵەكەكان و مەترسی گەورەشی دەبێت لەسەر بەشەوشكانیەكەی كە
%80ی ئەو بەشەش ژێر ئاو كەوێت، هەروەها كون بوونی چینی ئۆزۆن ئاماژەیەكی ترسەناكە
لەسەرهەسارەكەمان بەڵام مرۆڤ تا ئەو ڕۆژی لێ نەقەومێت هیچ پلانێكی بۆ پێشهاتی ڕووداوەكان
نیە بۆیە لەسەر تاك تاكی مرۆڤایەتی پێویستە ڕەچاوی پاراستنی ژینگەبكرێت بەتایبەتی
ئەو وڵاتە گەورانەی كەوتوونەتە دژیەك لە بواری پیشەسازی كە زیانی گەورەی بۆ هەسارەكەمان
جێدێڵێت و مرۆڤیش زەرەر مەندی یەكەمە هۆكاری بڵاوبونەوەو گەشەسەندنی نەخۆشی شێرپەنجەش
پیس بوونی ژینگە هۆكاری سەرەكیەتی و كون بوونی چینی ئۆزۆن كە ئەو تیشكە زیان بەخشانە
بەئاسانی دەگەنە لامان و بەمەش ژەهراوی بوونی ئەم تیشكانە كوشندەیە.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020