داماڵینی چەك و نەهێشتنی ئۆتۆمبێلە تۆزوباكان

وتار/ 28/07/2018 630 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

داماڵینی چەك و نەهێشتنی ئۆتۆمبێلە تۆزوباكان چارەسەرێك بۆ نەهێشتنی توندوتیژیییەكان
بارزان محمد سورە
 ئەو كێشە كۆمەڵایەتیی، ئابووریی و سیاسیانەی، كە بەرۆكی خەڵكی كوردستانیان گرتووە و ڕۆژانە چەندین كەس، خەڵتانی خوێن دەكرێن و بێەوەی زۆريکیان هەر بكوژەكانیشیان بگیرێن، ئەمەش بۆ ئەو بۆشایییە یاسایی، سیاسیی, ئابووریییەی خودی ناوحزبە كوردیەكان،دەگەڕێتەوە، كە خۆی پەلكێش كردووەتە ناو كۆمەڵانی خەڵك، هەر هاوڵاتیانیش باجەكەی دەدەن.ودەبنەقوربانی، کە خەڵکيک نزیک لەخۆیان یان ئەوانەی دەستیان دەڕوات یان خاوەن سەرمایەن یان پۆستی حزبی و حکومیان هەیە، چەک هەلدەگرن و ئەوقوربانیانەی لێدەکەوێتەوە . هەڵمەتی داماڵینی چەک لەو کەسانەی، کەبەبێ مۆڵەت چەک هەڵدەگرن، كە ئێستا  لە شارەكانی هەرێم دەستی پێكردووە، ئەوە كارێكی باشە، بەڵام بەو فۆڕمەی، كە بەرنامەڕێژییی یاسایی بۆ بكرێت، نەوەك تەنیا کۆمەڵێکی دیاری کراو بگرێتەوە و ببێتە هۆی فرامۆش کردنی کەسانی دەست ڕۆیشتوو خاوەن پاڵپشت.  چونكە پێش دەستپێكردن هەر كارێك پێویستە پێشتر ڕێكارەكان بەفەرمی بڵاو بكرێنەوە و هاوڵاتیانی لێ ئاگادار بكرێتەوە، پێویستیشە ڕەچاوی ئەو پێوەرە كۆمەڵایەتیانە بكرێت، کە لە كۆمەڵگەکەماندا بوونیان هەیە، چونكە ئەگەر پشت بەكۆمەڵێك ڕێنمایی نه‌بەستن ناتوانن سەركەوتن لەو كارە بەدەست بخەن. بۆیە دەبێت ئەو ڕێگەچارانەش بخنەگەڕ بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە زۆرترین زیانی مادیش بە دووربن، چونكە هەر ئەو دامودەزاگەیانەی ئەمڕۆ دەستیان كردووە بەو كارە، هەر لە ژێرباڵی ئەوانیش ئەو چەكانە هاتوونەتە ناو شارەكان و هاوڵاتیان دەستیان كەوتووە، هەستان بە دەس بەسەرداگرتنی ئەوچەكانە پێویستی بە بەرنامەیەكی درێژماوەیە، ناشكرێت حكومەت هیچ بەرنامەیەكی نەبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیان.   بەڵكو سەرەتا، پێویستە  دامودەزگە ئەمنیەكان هەستن بە دەسبەسەرداگرتنی ئەو كۆگە چەك و تەقەمەنییەی، كە لە ماڵە بەرپرس و حزبییەكان گلدراونه‌تەوە و دارودەستەكانیان بە ئارەزووی خۆیان بەكاری دێنن. ئەوە دەبێت پێش هەمووشتێك ئەوانە پاكسازیی بكرێن، ئەوكات هاوڵاتیان بێەوەی بە دوایاندا بگەڕێن خۆیان دەچنە بارەگە ئەمنیەكان و چەك و تەقەمەنیەكانی خۆیان تەسلیم بە حكومەت دەكەن. هەروەها ئەو گەڕەی، كە دەستكراوە بەدەسبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە تۆزوباكان، ئەوەش پێویستە حكومەت كاری لەپێشینەی بۆ كردبێت، نەوەك چەند بەیاننامەیەكی ڕووكەشانە و دوای ماوەیەك بیرشی نەمێنێت، لەم كاروچالاكییەی هێزە ئەمنیەكان  پێویستە كۆمەڵێك ڕینمایی دەربكرابان و هاوڵاتیان لێی ئاگاداربكرانەوە، چیتر  ڕێگە بەو ئۆتۆمبێلانەش نەدرێت ، بە هیچ  شێوەیەك داخیلی هەرێمی كوردستان ببن، چونكە تۆ لەلایەك قەدەغەی ئۆتۆمبێلی تۆزووبا بكەیت لەناو شار و شارۆچكەكان و دەستیان بەسەردابگری، لەلایەكی تریش نوخبەیەک خەریكی هێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بن، ئەوە دەبێتە بانێك و دوو هەوا؟ سەرەتایی كارەكانیان بە دەسبەسەركردنی ئەو ئۆتۆمبیلانەبێت، کە هەندێک لە بەرپرسانی حكومی و حزبیەكان بەكاریان دێنن. ئینجا كار بكەن بۆ دەست بەسەر كردنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان، چونكە ئەگەر هەر چاكسازییەك لەخۆتەوە دەست پێ نەكەی.بێگومان شکەست لەکارەکەت دێنیت، چونكە هاوڵاتی هەیە سه‌روماڵ ی ئەو ئۆتۆمبێلەیە و ناتوانێت دەستبەرداری بێت بەئاسانی، چونكە لە ژێر سێبەری ئەوحكومەتەدا ئەو ئۆتۆمبێلانە داخیل بوون. بۆیە دەبێت بتوانێت یاسایەك دەربكات و كاتێكیش دیاری بكات، هەم ئەوانەی پێویستە ژمارەیان بۆ بكرێت  ژمارەیان پێبدرێت،  بە ڕەچاوكردنی بارو دۆخی هاوڵاتیان ، یان ئەوانەی مەرجەكانی ژمارەكرنیان تێدانیە، بە قەرە بوویەك، بتوانرێت هاولاتیان ڕازی بكەن دەستبەرداری ئۆتۆمبێلە كانیان ببن، تەسلیم بەحكومەتیان بكەن، حكومەتیش لە ناویان بەرێت وبتوانێت بیان كاتەوە بە ئاسن. و لەبواری ترداسوودی لێوەر گرێتەوە، ئەگەرنا لە ئێستاوە ئەم كاری حكومەت و هێزەئەمنیەكان،تا چەند ڕۆژێكەو ناتوانرێت  كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكرێت. هەروەها دەست گیركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە كێشەكان زیاتر دبن و كۆمەڵێك كێشەوگرفتی نەخوازراویش سەرهەڵدەدەن،  كۆمەڵێك كێشەوتاوانیش  ئاشكرادەبن و خەڵكانێكیش، بە ئۆتۆمبێلە دزراوەكانی خۆیان شاد دەبنەوە، چونكە بەهیچ فۆڕمێک نیە، ئۆتۆمبێلی 2018 تۆزووبا بێت. و كەسی نەبێت بێگومان ئەوانە خاوەنەكانیان دەردەكەونەوە. بۆیە حكومەت دەبێت چاوەڕوانی هەمووكێشەیەك بكات و خۆی بۆ ئامادەكردبێت.هەروەها نەشبێتە خاوبوونەوەی، لە بەر نزیک کەوتنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. هەروەها ئەوكێشانەی بەربوونەتە گیانی هاوڵاتیان پێش بینی كرابوون چونكە حكومەت سەرەتاییەكی لە ناكاوی بەبەر هاوڵاتیاندا كردەوە و سەرمایەكی لە ڕادەبەدەری خستە دەستیان و كۆمپانیا و بازرگانەكان كەوتنە پڕفرۆشتنی كەل و پەلەكانیان بەقیستی درێژخایەن و ئەو بازاڕ هەڵاوەسانەش بووە، هۆی لەخۆگرتنی كێشەی جۆراو جۆر و ئێستا سەری كێشاوە بۆ گرتن و كوشتن و نانەوەی ئاژاوەی جۆراوجۆر، كە چارەسەری زۆر ئەستەم بووە، نەك قەدەغەی چەك و تەقەمەنی بكرێت ئەگەر هەمووماڵێك هێزێكی ئەمنی لە بەردەم ماڵەكەی جێگیر بكرێت، ئەوە كێشە و گیروگرفتەكان ئەوەندە پەرەیان سەندووە و ناتوانرێت چارەسەر بكرێن، بەڵكو زیاتر دەبن و ناتوانن بەو فۆڕمە چارەسەری كێشەكان بكرێت،چونکە پارتی و یەکێتی درووست کەری ئەوکێشەوگرفتانەن، پێویستەحكومەتی هەرێم لەو قالبە حزبیە بێتەدەرو،  پشت بە كەسانی سۆسیۆلۆجیستی و دەرونناسی و ئابووری ناس ببەستێت و بتوانێت چەندین بەرنامەو نەخشەی چارەسەر بخاتە كارو سوودیان لێورگرێت و بەكاریان بێنێت  بۆ ئەوەی بەشێوەیكی زانستی  كێشەكان چارەسەر بکرێن. و چارەسەریەكان عەقڵیان بن و لە هەڕەمەكی دەرچن، چونكە بەم شێوازە نەبێت سەرهەڵدانەوەیان لە بەرگێكی تردا خەتەرناكتردەبێت.     

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌