ئایا خۆپیشاندانی هێمنانەو بایکۆت سودی دەبێت؟
وتار/
08/10/2016
600 جار بینراوە
بەرهەم مستەفا
ئایا خۆپیشاندانی هێمنانەو بایکۆت
سودی دەبێت؟
*بەرهەم مستەفا
بێگومان خۆپیشاندان و مانگرتن لەکار و نەگەڕانەوە
بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکەی لەسەرمانەو دیاریکراوە ،یەکێکن لەوڕێکارە مەدەنیانەی دەگیرێتەبەر
بۆ بەدەستهێنانی مافەکان ،،،بەڵام ئەمە لەکوێ ؟ لەوڵاتێک کە سەرجەم کایەکان و لایەنەکارگێڕیەکان
بەدامەزراوەیی کرابێت ،نەک لەهەرێمی کوردستان، کە سوکایەتی بەمرۆڤ و ئازادیەکانی دەکرێت
،نەک لە هەرێمێک کەبەڕێوەبردنی وڵات لەشێوەی میرنیشین و بەهێزی میلیشیا بەڕێوە دەبرێت
، نەک لە کوردستانێک کەحکومەت نوێنەرایەتی چەند کۆمپانیایەک دەکات بۆ پچڕینی پشک و
داهاتێکی زیاتر لەبەتاڵانبردنی سامانی نیشتیمانی...هەربۆیە ئەم دەسەڵاتەی لەمەڕ خۆمان
بەلایەوە گرنگ نیە ڕۆژانە چەندین خۆپیشاندان دەکرێ یانا ، بەلایەوە گرنگ نیە نەک هەفتەو
مانگێگ، بگرە ساڵێکیش بایکۆت بکەی،، هەربۆیە خۆپیشاندان و بایکۆت لەوڵاتی ئێمەدا زۆرجار
مەبەستی خۆی ناپێکێت ...کەواتە تەنیا چارەسەر ئەوەیە هەرکارێک ئەکەین بۆ بەدەستهێنانی
مافەکانمان دەبێت بەشێوەیەک بێ کە زیانی هەبێ بۆ کورسی و دەسەڵاتی بەرپرسانی وڵات
،هەرکات توانیمان ئەو مەترسیە لەسەر کورسی و دەسەڵاتی بەرپرسان دروست بکەین ئەوا بێ
سێ و دوو دێنەسەرخەت و ئێمەش بەئامانجی خۆمان دەگەین،، بۆسەرخستنی ئەم پرسەش یەکڕیزی
نێوان موجەخۆران و هاوڵاتیان گرنگە.
* ئەندامی سکرتاریەتی ی م ک
نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا
-
بەرهەم مستەفا
25/06/2018
-
بەرهەم مستەفا
30/03/2018
-
بەرهەم مستەفا
18/02/2018
-
بەرهەم مستەفا
27/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
01/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
28/04/2017