‌ ئازادی تاک

وتار/ 08/10/2016 4102 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

‌ ئازادی تاک
ئامادەکردنی/بیلال زەنگڵ
خاوەن ئازادی خۆت بە ئازادی کەسی تریش زەوت مەکە وەک چۆن ئیمامی عمر ر.ض فەرمووی
( متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا)؟
واتە(لەکەیەوە دەستان گرتوە بەسەر ئازادی خەڵک لە کاتێکدا ئەوان بەئازادی لەدایک بوون)

بۆیە لەسۆنگەی تێگەیشتنم بۆ ئازادی بەباشم زانی چەند خاڵێک لەکتابی دەسەڵات و تاک بخەمە بەر دەستی ئێوەی بەهیوای ئەوەی هەموومان بتوانین بەردی بناغەی گۆران کاری بین لە کۆمەڵگاێکی پر ناعەدالەت و گەندەڵی بۆ کۆمەڵگاێکی پر ئازادیوو دادپەروەری.

١ــ بەر یەککەوتن رووینەداوە تەنیا بەزاندنی سنور نەبێت.
٢ــ خێزان بەردەوام پێکهاتەی سەرەکی ژیانی کۆمەڵایەتیی بووە، چونکە درێژی ماوەی پەروەردەکردنی مرۆڤ، بە پێوانە لەگەڵ ئاژەڵاندا، بۆتە هۆی دروستکردنی خێزان.

٤-جەنگە هەر لەسەرەتاوە بۆتە ئامرازێک بۆ کشانی دەسەڵاتی هەندێک کۆمەڵگا لەسەر حسابی هەندێکی ترداو ترس جێگای دڵسۆزیی غەریزیی گرتەوە.

٥-لەگەڵ پێشکەوتنی زانستیشدا کێشەکە گەورەتر بوو.

٦ـــ ژیان بێ مەترسی لە ژیانێکە لە زەتی تێدانیە، لەبەرانبەریشدا ژیانێک لەسەر مەترسی بونیادنرابێت،
دووروو درێژ نابێت.

٧ــ پێموایە مرۆڤی ساغ دەستبەرداری ململانێ نابێت، چونکە هەر لە کۆنەوە ململانێ فاکتەرێکی سەرەکیی بووە بۆ ئەوەی خەڵک هانبدات کار بکەن، کەواتە نابێت هەوڵبدەین لەناوی بەرین، بەڵکو دە بێت فۆڕمەکەی بگۆڕداێت و خراپییەکانی لە ناو ببرێت.

٨ــ جیهان کۆتایی دێت بەڵام ژیانی ڕاستەقینە ئەو ژیانەیە کە لە دوای مردن دەست پی دە کات.

٩ــ ژیان و موڵکدارێتیی وەکوو واقیع کەوتونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی چەند کەسانێکەوە، تەنیاش ئەو کەسانەن کە بڕیاری جەنگ و ئاشتییان بە دەستەوەیە.

١٠ــ ترس پاڵنەرێکی نێگەتیڤە، لەکاتی سەر کەوتندا دەپوو کێتەوە.

١٠ــ هەر لەسەر تایی دروست بوونی دەوڵەت دوو فەرمانی هەبوو: یەکێکیان پۆزەتیڤە ئەویتریان نێگەتیڤە.

١١ــ لەکاتی ئێستادا بیرکردنەوەی سیاسیی لەحوکمکردندا بەرەو ناوەندگەرایی دەچێت، ئەوەش مەسەلەیەکی پڕ لەمەترسییە.

١٢ــ مادام زەوی سنورێکی دیاری کراوی هەیە، ئەوە مومکینە ئێستا یەک دەوڵەتی جیهانیی گەورە دروستبێت، بەڵام هەستکردن بەیەکێتی ئەو دەوڵەتە وا دەخوازێت بیر لەسەر هەڵدانی دووژمنێکی دەرکیی بکەینەوە کە هەڕەشەی لە ناوبردنی کیانەکەی دەکات، مادام بوونی ئەو دوژمنەش شتێکی چاوەڕوانکراو نییە، بۆیە زحمەتە غەریزەی ترس لە نێو خەڵکدا بووروژێنێت، بەوەش سایکۆلۆژیایی کۆن ناتوانێت ئەم یەکێتییە بەدێبێنێت.

١٣ــ لە باروو دۆخی ئێستادا چوار ڕێگا لەبەردەم تاکدا هەیە بۆ دەر خستنی بەهرەکانی،
١-ئەگەر سیاسییەکی گەورە بێت وەکو لینین
٢ــ یا خاوەنی سامانێکی زۆربێت وەکو ڕۆکفر.
٣-گۆڕینی سەر ڕووی زەوییە لە ڕێگای داهێنانی زانستییەوە وەکو زانایانی (گەردیلە)کردیان.
٤ــ ئەوەی نەیتوانی دەروازەیەکی باش بۆ چالاکییە عقڵییە کانی خۆی بدۆزێتەوە. کەواتە دەبێتە تاوانبار. تاوانباران لەڕووی دادوەرییەوە چاکسازیی کۆمەڵایەتیی دانانرێن و هیچ گرینگیی و ئەسرتێکیان لەسەر مێژوە نابێت، لەبرت ئەوە هەندێک لەو کردانەی کە وشیارو خاوەن ئاررزەوێکی زۆرن، هەوڵدەدەن دەروازە یەک بۆ بلئمەتیی خۆیان بدۆزنەوە جگە لە تاوانکاریی.

١٤ــ زانست لە (لایەنی چاکەو خراپەوە) شتێکی بێلایەن نابێت نەلۆمەی بکەین و نەپێدا هەڵبدەین، چونکە ئەو لە خودی خۆیدا نەشتێکی چاکەو نە خراپ، بەڵکو لەسەر ئەو کەسە دەوەستێت کە بۆ چ مەبەستێک بەکاریدێنێ.

١٥ـــ هیچ شتێک وەکو ترسی جەنگ نییە دیارە ترسی هاوڵاتییانش لەجەنگ لەهەموو حاڵەتێکدا هەر باش نییە بۆ ئەوەی ئەو ترسە ئیستغلال نەکرێت لەلایەن دەسەڵاتەوە.

١٦ــ دیموکراسییەتی ئێستا، تەنیا ڕێگا بەکەمایەتییەکی بچوک دەدات کە بەشێوەبەکی گونجاو پێڕەوی مافە سیاسییە کانی خۆیان بکەن، بەڕای ئێمە دیموکراسییەتی گرێکی کۆنە هەندێک هەڵەو کەموکوڕیی تێدایە.

١٧ــ هەستکردن بەکەرامەت مانای وایە مرۆڤ هەست بە بەهای خودی خۆی بکات وەکو مرۆڤێک و قوربانیی بەبەرژەوەندیی خۆی نەدات لە پێناو بەرژەوەندیی کەسانیتردا، ئەگەر مرۆڤ ئەو هەستەی لادرستبوو، ئەوە دەبێتە فاکتەرێکی کارا لە دروستکردنی ڕاگشتی و ناچێتە ژێر باری هیچ ڕاو بۆ چونێک کە پێیوابێت سودو بەرژەوەندیی خۆتێدانییە، تەنانەت ئەگەر لەلایەن حکومەتیشەوە دەر چوو بێت بەڵام مرۆڤ گەر ئەوی لە دەست دا ئەوە بە ئاسانی ژێر دەستە دە بێت.

١٨ـــ ئەرکی حکومەت برتیە لە سێ شت/
١ــ دڵنیایی ٢ــ دادپەروەری ٣ــ پارێزگاری.

١٩ـــ حکومەتە هەرێمیەکان دەبێت بوراێکی فراوان بۆ ئەنجومەنە ناو خۆییەکان بهێڵێتەوە، تاوەکو بتوانێت کارە ناو خۆییەکانی خۆی ڕاپەرێنێت، ئەو ئەنجوومەنانە خۆشیان بوار بۆ ئەنجوومەنی بچووکتر خۆشدەکەن.

٢٠ــ هەر چەند دەسڵات لەدەست کەمایەتێکی دەسەڵات کۆ بکرێتەوە، ئەوەندە ئارەزووی داهێنان لای زۆرینەی خەڵک کەمتر دەبێتەوە، ئەوەش دەبێت هۆی ئەوەی ڕێگانەدرێت ڕاو بۆ چوونە جیاوازەکان دەر بکەون گوزارشت لە خۆیان بکەن.

بۆیە ئازادی شتێکی ڕەها نییە، بەڵکوڕێژەییە، بۆیەهیچ مرۆڤێک نییە لەڕەفتارو هەڵسوکەوتدا ڕەها بێت. هەروەها هیچ مرۆڤێک نییە هەموو شێوە ئازادییەکی خۆی لەدەستدابێت، ئەوە لەلاێەک لەلایەکی تریشەوە، ئازادیی پێویستی بە پلەیەکی باشی ڕۆشنبیریی و خۆد کۆنترۆڵکردن و ئاراستە کردنی ڕەفتاری تاکەکان هەیە.

من چەندە بڕوام بە ئازادیی تاک هەیە ئەوەندە بڕوام بە شێوازێکی نەرم و نیانی ڕێکخسین هەیە، بۆیە بانگەشەی جۆرێک لە ئازادیی دەکەم پەیوەست بێت بەڕێکخستن و بەو ڕوگەیەدا بڕوات کە دەبێت بگرێتە بەر، وە پرسی هەر گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە نابێت مرۆڤ لە پێناو چێژی تایبەتی خۆیدا قوربانیی بە ئەرک و فرمانە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بدات، بەڵکو دەبێت هاوسنگییەک لە نیوان هەردوولا دروستبکات و دەستبەرداری چێژە پووچوکانی خۆی بێت، ئەوقسەیەش کەدەڵێت بەرژەوەندیی کۆمەڵگا لەبەرژەوەندیی تاکەکان گرنگترو پێرۆزترە، قسەیەکی بێمانایەو هەرگیز ڕاست نییە و بە شێوەیەکی ناڕاستەو خۆش دیکتاتۆرییەت بەرهەمدێنێت،
بەڵام لەوڵاتە دیکتاتۆرییەکاندا ئەوە زۆر جار دەوڵەت بەو کەمایە تییە ئیداریی و سیوسییە دەلکێنرێت کە بەڕێوەی دەبەن، ملکەچیی تاک بۆ دەوڵەت مانای ملکە چییە بۆ ئەو کەمایە تییە، دیارە ئەوش شارەوە نیە کە چەندە دەستدرێژیی کردنە سەر ئازادییەکانی تاک، کەسێکش ئازادی بوێت قبوڵی ئەمە ناکات.

ئێمە لایەنگرانی ئازادی بەبێ ڕێکخستن مانای ئاژاوەیە ئەو رێکخستنەش کە ئازادی لە تاکەکان دەستێنێتەوەو زەوتی دەکات، ڕێکخستنێکی زانستی نییە و بەتوندیی دەستی بەملی کەسەکانەوە گرتووە

بۆیە قسەێکی ناپلۆینم بیر کەوتەوە کە دەڵێت مرۆڤ دەتونی هەموشتێک بە نووکی حەرب بەدەست بێنی بەڵام ناتوانی لەسەری دابنیشیت

لە کۆتایی دا دەڵێم بەکورتی هێشتا خراپ مامەڵە کەردنی مرۆڤ لەگەڵ یەکتری کۆ تایی نە هاتووە، وەکو چۆن ملکەچیی مرۆڤیش بۆ سروشت کۆ تایی نە هاتووە، تائێستاش شەڕو ئاژاوەو جەنگ لە زۆر شوێندا هەر بەردەوامە، تائێستا خەڵکانێکی زۆر لەسەر حسابی کەسانیتر دەوڵەمەند دەبن، هێشتا هێزو سەرکوتکردن دوو فاکتەرن بۆ کۆنترۆڵی ملی زۆر کەس دەکەن. بەڵام بیرتان نە چێت دەکرێت مڕۆڤ بەسەر هەموو ئەوانەدا زاڵ بێت، چونکە شتێک نیە لە نیوان سروشتئ خودی مرۆڤدا، بەڵکو ئەوە ئەنجامی گەندەڵیی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتییە تاکئ مڕۆڤ تێیدا دەژین.

بڵاوکردنەوەی دادپەروەریی و دڵنیایی و لە نیوان خەڵکدا فاکتەرێکی بە هێزە بۆ جێگیر کردنی ژیانیان، ئەگەر بتوانین ترس و برسێتی و نەزانیی و نە خۆشیی لە ناو بەرین.
بەڵام هێشتا نازانین چۆن بەسەر هێزە خودییەکانی خۆماند زاڵ بین.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌