خه‌ونی پارتی و كۆریای باكور
وتار/
04/10/2016
827 جار بینراوە
بەرهەم مستەفا
خه‌ونی پارتی و كۆریای باكور
بەرهەم مستەفا
ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه به دنیا بینی هێزێكی سیاسی
له‌باشوری كوردستان ده‌ست پێبكه‌م و باس له‌و خه‌ونه‌ی بكه‌م كه هه‌میشه ده‌یه‌وێت
بیبنێ، بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كه پاشكۆی دیموكراتی
هه‌ڵگرتوه ره‌نگه ئه‌مه دنیابینی ئه‌م حیزبه نه‌بێت بۆ به‌دیهێنانی پرانسیپه
دیموكراسیه‌كان له‌ڕوی به‌ڕێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه سیاسی
و پێشهاته‌كاندا، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی خه‌وێك ده‌بینێت به (تاك حیزبی و كورسی
هه‌تاهه‌تایی و به پشتاوپشتكردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ناسه‌دان، گریان، پێكه‌نین،
راگه‌یاندن، یاسا، هه‌موی ئه‌مانه به‌ویستی خۆی).. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی
ئاماژه‌م پێداوه ته‌نیا له فه‌رهه‌نگی كۆریای باكوردا به‌دی ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش
وایكرد كه پێم وابێت خه‌ونی پارتی به دروست كردنی كۆریای باكورێك دوانه‌یه‌كی
له‌یه‌كچوبن.
ئیمپراتۆریه‌تی كۆریا، دوای داگیركردنی له لایه‌ن یابان و
له ساڵی 1905 و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر روسیای قه‌یسه‌ری دا، كه‌وته ژێر ده‌ستی
یابان و تا ساڵی 1945 و جه‌نگی دوه‌می جیهانی و شكانی یابان، دواتر ئه‌م وڵاته
له لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌مەریكاوه كرایه دو به‌ش به جۆرێك كۆریای
باكور له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سۆڤیه‌ت و باشوریش له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مەریكا، كۆریای
باكور له‌و سه‌رده‌مانه‌دا و دواتریش ئاماده‌نه‌بوه به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام بدات، له‌سه‌رده‌می (كیم جون سونغ ) و دروستبونی كۆریای
باكور به‌ناوی ئیشتراكیه‌ت خۆی ناساند كه ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی رژێمێك به‌ناوی
(الزوتشیه) كه هه‌ڵگری ئایدولوژیایه‌ك بۆ (پشت به‌ستن به‌خۆت نه‌ك لایه‌نی تر)
كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه بناغه‌یه‌ك بو بۆ بردنی وڵات به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت و دواتریش
كوڕه‌كه‌ی كه ده‌كاته باوكی سه‌رۆكی ئێستا به‌ناوی (كیم جون ئال) درێژه پێده‌ری
هه‌مان ئایدیا بۆ تا مردنی و پاشان هاتنه سه‌رته‌ختی سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی كوڕی
(كیم جون ئون) كه ناسراوه به‌كاره تاكڕه‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی دنیای سیاسه‌ت.
هه‌ربۆیه زۆر له‌یه‌كچون به‌دی ده‌كرێت له‌هه‌ندێ لایه‌نی
سیاسی و كارگێڕی پارتی و كۆریای باكوردا، له‌نمونه‌ی حه‌زكردن و كاركردنی هه‌ردولا
بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌تاهه‌تایی، به‌پشتاوپشتكردنی ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری
گه‌لێك له‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا، گرنگی دانی پارتی به‌ڕۆژی له‌دایك بون و مردن و پیرۆزكردنی
كه‌س هه‌روه‌ك لای كۆریای باكوریش هه‌یه، تێگه‌یاندنی هاونیشتیمانیه‌كه‌ت به‌وه‌ی
سه‌ركه‌وتنه‌كانت به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كه‌سێك و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت وڵات ده‌بێته
وێرانه، سانسۆر دانان له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و ده‌بێت هه‌مو وتار‌و كه‌ناڵه‌كان
له‌پیاهه‌ڵدانی سه‌رۆكدا خۆی ببینێته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كه نابێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حیزب و بنه‌ماڵه‌دا بێت، كه ئه‌مه‌ش خواستی هه‌ردولایه،
به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و به‌خیانه‌ت ناساندنی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و نیه‌و موزایه‌ده‌ی
نانیشتیمانی بۆن به‌سه‌ریدا، به‌كارهێنانی په‌رله‌مان یاخود هه‌ردام و ده‌زگایه‌كی
ده‌وڵه‌ت له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیداو خه‌ڵه‌تاندنی ده‌وروبه‌ر له‌ڕوی ئیعلامه‌وه،
كوشتن و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی هه‌ركه‌سێك كه پێی وابێت ده‌بێته زیان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
به‌تایبه‌ت له‌و سنوره تۆقێنه‌ره‌ی دروستی كردوه‌و به سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆی
ده‌زانێت، كاركردن بۆ په‌راوێزخستنی ئه‌وانی تر‌و بنه‌مای یه‌ك حیزب و لێكدانه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م كایه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیكی و به‌هێزكردنی گیانی خێڵه‌كی، زیندو
كردنه‌وه‌ی كلتوری پیرۆزكردنی وێنه‌و هه‌ڵواسینی زۆره ملێ له‌هه‌مو سوچ و
قوژبنێكدا.
له هه‌موی كاره‌سات تر ئه‌وه‌یه هێشتا خۆت وه‌ك حیزب له
چوارچێوه‌ی ده‌مارگیری و خێڵه‌كی ده‌رنه‌چوبیت، به‌ڵام ئیدعای دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت
بكه‌ی، داوا له هاوڵاتیانت بكه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕن و گه‌له‌كه‌ت
به‌گێره شێوێن وه‌سف بكه‌ی له‌كاتێكدا كه كاره‌كانت دنیایه‌ك قه‌یران و برسێتی
خوڵقاندوه، هه‌ربۆیه پێم وایه پارتی ده‌بێت باش له‌و راستیه بگات كه هیچ شتێك
پیرۆز نیه‌و مانای نامێنێت لای خه‌ڵكی، كاتێك تاك ئیراده‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه،
نابێت سیاسه‌تكردن ببێته هۆی برسی كردنی هاونیشتیمانیه‌كانت و به‌خێوكردن و پێگه‌یاندنی
ژماره‌یه‌ك مافیا و بازرگانی سیاسی و دروستكردنی كۆیله بۆ مانه‌وه خۆت، نابێت
مانه‌وه‌ی خۆت له‌مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ت پێ گرنگتر بێت، نابێت له‌كاتی هه‌ستكردن
به‌لاوازی پێگه‌ی خۆت په‌نا ببرێته به‌ر خیانه‌تی نیشتیمانی و دوژمن بهێنیته
سه‌ر گه‌له‌كه‌ت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت سیاسه‌ت و سیاسیه‌كان قوربانی
گه‌وره بده‌ن بۆ خۆشبه‌ختی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، ناكرێت سیاسه‌ت ببێته هۆكاری دابه‌شبونی
گه‌لێك كه ئه‌م گه‌له هێشتا باجی دابه‌شبونی كوردستان ئه‌دات، ناكرێت كار بكه‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاك حیزبی له سنورێكی دیاریكراو پیاده‌بكه‌ی له‌كاتێكدا
چه‌ندین هێزی نیشتیمانی و دڵسۆزی تر بونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌سنورێكی دیاریكراودا
پارتی ده‌یكات تاسه‌ر نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و سنوره‌یه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی
ده‌كات، ده‌نا كورد وته‌نی (كه‌جام پڕبو لێی ده‌ڕژێ) و پێویسته پارتی به‌وه
رازی بێت كه یاسا له‌سه‌رو هه‌موانه‌وه‌یه، كه ئه‌م نیشتیمانه بۆ هه‌مو ره‌نگه‌كانه،
كه ته‌نیا بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و راست نیه، كه هێزێكه زیاد له‌قه‌باره‌ی خۆی پێی
راكێشاوه، پێموایه ئه‌گه‌ر پارتی قه‌ناعه‌تی ته‌واوی بۆ دروست نه‌بێت بۆ به‌دیهێنان
و جێ به‌جێكردنی پرنسیپه دیموكراسیه‌كان، ئه‌وا باجێكی گه‌وره ئه‌دات به خۆی
وه‌ك حیزب، به‌نه‌ته‌وه و دۆزه‌كه‌ی وه‌ك كورد، ئومێد ده‌كه‌م پارتی ئه‌گه‌ر خه‌و
ده‌بینێت با خه‌وه‌كه‌ی به كۆریای باشوره‌وه بێت نه‌ك كۆریای باكور .
نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا
-
بەرهەم مستەفا
25/06/2018
-
بەرهەم مستەفا
30/03/2018
-
بەرهەم مستەفا
18/02/2018
-
بەرهەم مستەفا
27/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
01/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
28/04/2017