هیچ شتێک ئەوە ناهێنی پەیوەندی لەسەر تێک بچێت بۆ...؟!

وتار/ 06/06/2018 464 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

هیچ شتێک ئەوە ناهێنی پەیوەندی نیوان مڕۆڤەکانی لەسەر تێک بچێت بۆ...؟!

بیلال زەنگڵ


هەمیشە کاتێک سەیر دەکەین تێک چوونی پەیوەندی نیوان مڕۆڤەکان سەر دەکێشت بۆ گوشتار گاێک کە مڕۆڤ بێز لە مڕۆڤایەتی خۆی دەکاتەوە تێک چوونی پەیوەندی هۆکار و ڕەهەندی زۆرە بەڵام گەر وورد بینەوە لەو هۆکاروو ڕەهەندانە بۆمان دەر دەکەوێت ئەم هۆکارو ڕەهەندانە چەندە بێ بایەخن
یاخودی بڵێم چەندە مناڵانەیە
 ئەمەی ئەمڕۆ لە جیهاندا دەی بینین کە هۆکاری تێک چوونی پەیوەندیەکانە دوو هۆکاری یاخود دوو ڕەهەن زیاتر لی بەر پرسن لەوانە ( سیاسەت، دین) کەچی کەورد دەبینەوە پرسیار لە بەڕێوە بەرانی سیاسەت دەکەین پیمان دەڵێن سیاسەت بۆ ئەوە بەریوە دەبین بۆ ئەساس دانان بۆ کۆمەڵگاێکی خۆش بەختوو پتەو چونکە سیاسەت ناوی خۆی لە خۆیدایە واتە ئەساس
 یاخود جوانتر لەوە وڵام دە دەنەوە هەر بەڕیوە بەرەو بە جۆریک باسی خۆش گوزەرانیت بۆ دەکات لە ریگای سیاسەت سەرت سوڕبمێنێت خۆی ڕاستیەکە ئەوەیە دەبیت سیاسەت بۆ ئەوە بێت بەڵام بۆ پێچەوانەکەیەتی ئەمەیان...؟!
 هەمان پرسیار ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی دین لەسەر زەوی بکە ئاین وەسف دەکەن بەئاشتی بۆ کۆمەڵگا وە خۆشی هینانوو ڕێکخستنەوەی خێزان هەرچی جوانیە لەئایندادەیبنەوە خۆی ئەمە ڕاستە لەکتابە کانیاندا هەموو جەخت لەسەر ئەم پەیامە دەکەنەوە ڕەنگە من باش نەتوانم ئەم وەسفەی ئەوان بکەم بەڵام بۆچی یاخود لە ئەرزی واقع دا ...؟!

گەر جوابی هەر دوو پرسیارەکە بەیکەوە بدەینەوە چونکە لەهزری من وایە یەک وڵام هەڵدەگرن ئەویش ئەوەیە نوسینە کانیان ڕاست ئەمەی سەروە ماناکەیەتی بەڵام مڕۆڤەکان ناتوانن لەم ڕاستیە بگەن یاخود واباشترە بڵێم نایان هەوێت ئەم ڕاستیە پەیرەو بکەن هەمیشە حەزی خۆ بەگەورە زانین حەزی خۆ باشتر بوون جوانتر وایە بڵێم حەزی خۆپەرستی ڕێگایان پێنادات ئەم ڕاستیانە قبوڵ بکەن گەر مڕۆڤەکان نەتوانن یەکتری قبوڵ بکەن بەڕای جیاواز جۆریک لە سیفەتی ئاژەڵانە وەک چۆن لە دارستانەکاندا بەهێزەکان بێ هێزەکان ڕاو دەکەن مڕۆڤەکانیش ئێستا لەم جۆرە سیفەتەیاندا تیا بەدی دەکرێت زلهێزەکان بەهێزەکان هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدان بی هێزەکان ڕاو بکەن ئەوەندی ماندووە بەوەی چۆن بتوانیت راویان بکەن ئەوەند یاخود نیو ئەوەندە بیر لەوەناکاتەوە بزانێت چۆن لەگەلی بژیت هەست بکات ئەمیش مڕۆڤە لەبری شەر گوشتن بیر لە چۆنیەتی ژیان بکاتەوە لە گەڵی.
 ئێستا بیر بکەوە گەر ئەم پارەیەیی لە جیهان هەیە بۆ خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان سەرف بکرێت بە قبوڵ کردنی راجیاواز چی دەبێت یان چی ڕوودەدات؟!
باهەموو مان بە خۆشی بژین بە جۆرەی کە حەز دەکەین.
ئاخر ئەمانە هەموو پرسیاری جدین بۆچی
یاسای جەنگەڵستان بەرکار بێت لە نیوان مڕۆڤەکان
یەعنی چی تیایە گەر یکتریمان قبوڵ بێت تۆ هەر شتێکی هەی ببە منیش هەر شتێک دەبم باببم تۆ کاری خۆت بکە منیش کاری خۆم، ئێمە کە بەدوو ئاڕاستەی جیاواز دادەرۆین بۆ تێک بگیرین ئاخر دوو ڕاستە هێڵی پێچەوانە لە کویدا یکتریان بڕیووە یان با بەهاو تەریبی بڕۆین بە شێوازی جیاواز ئەوکاتە یان با هاوکاری یەکتر بین بزانین چی دەبێت ساڵە هایە لەسەر یاسای جەنگەڵستان دەژین با بۆێک جاریش بێت کە مڕۆڤین بەیاسای مڕۆڤ بژین با هەموومان هاوکاری یەکتری بین بزانین چی ڕوودەدات
 بۆ یە جاریکی تر دە پرسمەوە یان دەبێت سیاسەت و ئاین ئەو مانایە نەدات یان دەبێت مڕۆڤەکان لە مڕۆڤ بوونی خۆیان دەر چوو بن بۆیە ئەمانە ڕوو دەدان

دواجاری دەپرسم ئەی مڕۆڤ گەر ناتوانیت ڕای جیاواز قبوڵ بکەیت گەر ناتوانیت هاوکاروو دەست بارگری مڕۆڤی جیاواز بیت ئەوە هیچ نیت جگە لە مڕۆڤێکی ئاقڵ دارستانی

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌