دیكتاتۆره‌كان ، دوای مردنیشیان كۆسپن بۆ میلله‌ت

وتار/ 23/05/2018 846 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

دیكتاتۆره‌كان ، دوای مردنیشیان كۆسپن بۆ میلله‌ت

له‌ناو كورده‌واریدا دیارده‌یه‌كی زۆر ناشرین ته‌شه‌نه‌ی كرد ئه‌ویش دوای مردنی  هه‌رسه‌ركرده‌یه‌ك یان كه‌سانێكی جیا له‌خه‌ڵكی خۆیان جیاده‌كه‌نه‌وه‌و شوێنێكی گشتی یان گردێ وه‌ك دوامه‌نزڵگای خۆیان بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ چۆن به‌ زیندوی كۆسپ بوون به‌ مردویش ببنه‌ مایه‌ی ئه‌رك و ئازار بۆ خه‌ڵكی خۆیان وه‌ك كه‌سێكی پاك نیشان بده‌ن بۆ نه‌وه‌كانی دوای ئه‌مان و به‌ زیندووی بمێننه‌وه‌ چونكه‌ نه‌وه‌كانی ئێستا ده‌یان ناسن و ده‌زانن چ كه‌سێك بوون دواتریش كوردایه‌تیمان پیده‌فرۆشن و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و حیزبه‌كه‌یان وه‌ك ڕه‌مزێ ده‌یهێڵنه‌وه‌ له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی ، ئه‌م كلتوره‌ ناشرینه‌ دواكه‌وتویه‌ ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی و به‌ره‌و چاخی به‌ردینمان ده‌به‌نه‌وه‌ چونكه‌ زاڵمان كاتێ زیندوون میلله‌ته‌كه‌یان ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ و به‌ كوشتیان ده‌ده‌ن پاشان كه‌ خۆشیان رۆحه‌ پیسه‌كه‌یان له‌ناو ده‌چێت ده‌یانه‌وهێت دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر میلله‌ته‌كه‌یان به‌و داخه‌وه‌ بكوژن بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌چن حه‌زناكه‌ن خه‌ڵكی به‌ ئیسراحه‌ت بژین ، بۆیه‌ له‌ پاش مردنیان كردنی گردێك یان شوێنێكی گشتی  له‌ لایه‌ن زاڵمه‌كان بوه‌ به‌ دیارده‌ سه‌ره‌تاكه‌شی بۆ سه‌رده‌مانی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، وه‌ له‌م رۆژگاره‌ له‌ خواسته‌وه‌ بووه‌ به‌ كلتور سه‌یر ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا ناوی مه‌نزڵگای لێده‌نێن دواتر ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ڵده‌كێشێ بۆ په‌رستش جا ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه‌شی پێ فریوده‌ده‌ن به‌ ناوی( شێخ و مه‌لا و پیاوچاك و سه‌ركرده‌ی قاره‌مان و باوكی هه‌ژاره‌كان ‌) دواتر لامان موقه‌ده‌ست ده‌كه‌ن و هه‌مووشی بۆ مه‌سله‌حه‌ت و ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌و فریودانه‌. ده‌توانم پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌م چه‌ند دێڕه‌  بڵێم كه‌ گردی ناپاكان ئه‌و گرده‌ ڕه‌شه‌یه‌ كه‌ لاشه‌ی سه‌رانی كورد و به‌رپرس و خائینه‌ كورده‌كانی تێدا ده‌نێژرێت هه‌مووساڵێك له‌ رۆژی نه‌ورۆزدا خه‌ڵكی ده‌چنه‌ سه‌ریان وه‌ك شه‌یتان به‌ردبارانیان ده‌كه‌ن گۆڕه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ نه‌فره‌ت له‌ سه‌ران و به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی (بارزانی و تاڵه‌بان و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نه‌وشیروان مسته‌فا ) شی له‌سه‌ر بێت و وه‌ هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌و گردێكیان داگیركردووه‌ ، دوای روخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌و شوێنه‌ی ئێستا تێدا شاراونه‌ته‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان وه‌ك مه‌رقه‌د و شوێنی پیرۆز بۆیان قوتكردوینه‌ته‌وه‌ و خستویانه‌ته‌ پێش چاومان لاده‌برێن و ده‌گوێزرێنه‌وه‌ و ئه‌و خاك و خۆڵه‌ی كه‌ ئه‌وانی لێنێژراون پاك و خاوێن ده‌كرێنه‌وه‌ ئێسك و پروسكیان له‌ناو ئه‌و خاكه ڕزیوه‌شدا ده‌رده‌هێنرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆوی ناپاكی خیانه‌ت له‌ناو ئه‌و خاكه‌ی تێیدا نێژراون نه‌مێنن و بسڕێنته‌وه‌ . ئه‌مانه‌ی تریش كه‌  هێشتا ماون و نه‌مردون وه‌كو مرۆڤ ناوی ( شه‌هیدبون و مردن و خوالێخۆشبوو ) یان پێنه‌‌گوترێت به‌ڵكو وه‌كو نه‌مان ئاژه‌ڵ ناوببرێت  ناوی تؤپیین له‌ ئاژه‌ڵ بسه‌نرێنه‌وه‌ چونكه‌ ئاژه‌ڵ كه‌م تا زۆر سودی بۆ مرۆڤ هه‌یه ، سه‌رانی كورد چونكه‌ جاسوس و خائینن به‌ خاك وبه‌خۆڵ‌ و به‌ نیشتیمان ته‌نیا سودیان بۆ دوژمنانی كورد و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌بووه‌ زیانیان به‌ كورد و به‌ مرۆڤایه‌تیش گه‌یاندووه‌ هه‌ق نی یه‌ به‌ مردوو ناوببرێن چونكه‌ ئه‌وان وه‌ك ئاژه‌ڵ په‌لاماری خه‌ڵكیانداوه‌ خوێنیان ڕشتووه‌ و شارستانیه‌تیان كاول كردووه‌ نیشتیمانیان كردووه‌ به‌ جه‌نگه‌ڵستان ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناسه‌ی شارستانیه‌ت دوركه‌وتۆته‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك ئاژه‌ڵ له‌ تاریكیدا ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات  نان و خواردن نیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زای ده‌رببڕیت په‌لاماریشت ده‌ده‌ن و لێت ده‌ده‌ن و ده‌تكوژن ئازادی ڕاده‌ربڕینیان قۆرخكردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌جۆرێك قسه‌بكه‌یت له‌گه‌ڵ خواست و داواكاری ئه‌وان نه‌بێت ئه‌وا هه‌زارویه‌ك بوختان و تاوانت شوێن ده‌خه‌ن و دواتر ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بیت ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆریشت بكه‌ن ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دادگا شكایه‌تیان لێبكه‌یت ئه‌وا هه‌ڵده‌كه‌ونه‌ سه‌ر دادگاكانیش وهه‌ڕه‌شه‌ له‌وانیش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌رنه‌كات زۆربه‌ی كات به‌ حیزبیكردنی دادگاكانیش ئه‌وه‌نده‌ی تردادگا ئیفلیج بووه‌ ، نازانم ئه‌مانه‌ خه‌ڵكی به‌چیداده‌نێن وه‌ك گورگ كه‌وتونه‌ته‌ گیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ كۆڵناده‌ن وه‌ك خوێنمژێ خوێنی خه‌ڵكی ده‌مژن له‌ ژێر ناوی كوردایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ریدا خه‌ڵكی وایلێهاتووه‌ ده‌ڵێ بریا ڕاپه‌ڕینمان نه‌كردایه‌ هه‌ر با حكومه‌تی به‌عس حكومی بكردینایه‌ نه‌وه‌ك ئه‌م زاڵمانه‌ی خۆمان له‌ ژێرناوی شۆرشمان كردووه‌ كه‌ ئه‌وكاتیش خه‌ڵكیان به‌ كوشت ده‌داو دواتر وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چون كه‌ شۆرشیش سه‌رده‌كه‌وت ئه‌مان خۆیان پێوه‌ باده‌دا كه‌ ئه‌وانیش نه‌بوون بگره‌ زۆرینه‌ی به‌ پشیتوانی  خه‌ڵكه‌كه‌ بوو ، دواتریش كه‌ گه‌یشتنه‌ خێر و بێره‌كه‌ی هه‌ر خه‌ڵكیشیان له‌ بیرنه‌ما كه‌ ئه‌نه‌ما ڕاپه‌ڕین ئه‌مان نه‌بونایه‌ هه‌ر نه‌ده‌كرا دواتر كه‌  شه‌ڕی نه‌وت هاته‌ پێش سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه‌ له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار شۆڕش گۆڕدرا بۆ بازرگانی كه‌ وه‌ك خوێنمژی خوێنی ئه‌م گه‌له‌یان ده‌مژی .
میلله‌تی زیندوو ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی خائین و جاسوسه‌كانی خۆی بكات له‌ پاڵ نموونه‌ی جوان و پیرۆزدا پێویستیشه‌ ئه‌م نموونه‌ ناشرین و قێزه‌ون و پیسانه‌ بخاته‌ پێش چاوی مێژووی ئه‌وانه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیان ڕاگرتووه‌ ئه‌و به‌رپرس و پیاوكوژانه‌ش ده‌بێت لاشه‌كانیان له‌سه‌ر گردی ڕه‌ش هه‌ڵبچنرێن تێكه‌ڵ به‌ مردووه‌ ئاساییه‌كانی دیكه‌ نه‌كرێن له‌ مردنیشدا وه‌كو خه‌ڵكه‌ ساده‌ و جوانه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و خائینانه‌ به‌ سزای گه‌ل نه‌گه‌یه‌نراون  بابۆ دوای مردنیان  یه‌كه‌م هه‌نگاو تۆڵه‌ی مێژوویان لێبكرێته‌وه‌ ببنه‌ وانه‌یه‌ك بۆ داهاتوو  تا كه‌سی دیكه‌ بیر له‌ خیانه‌ت و ووڵات فرۆشتن نه‌كه‌نه‌وه‌ لاوانی كورد ئه‌مانه‌ بخه‌نه‌ نێو هزری خۆیان و كاری له‌سه‌ر بكه‌

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌