كارێزمایی گۆڕانكاری

وتار/ 21/05/2018 755 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

كارێزمایی گۆڕانكاری
بارزان محمد سوره‌
   وڵاتانی جیهان لە ڕۆژئاوای ئێستای هەیمەنەی شاڕستانی تەكنەلۆجی، گوڕانكاری دوونیای بنیات نەری كۆمەڵگایەكی پڕ پڕۆفیشناڵی، تەژی لە خزمەتگوزاریەكانی مرۆڤایەتی و بەرتەژی لە داهێنان و تەكنەلۆجیای سەردەمیانەی لە ئاست مرۆڤایەتی و داهێنەری گونجاو لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و گۆڕانكاری. بەڵام ئەو ئاستە گوڕانكاریانەی، كە دەبێتەپێشەنگ و دایلەمۆی گۆڕانكاری، سرووشتی نیەوپێویستی بەو عەقڵانەی مرۆڤ هەیە، كەدەیخەنە گەڕ بۆ گۆڕانكاری و داهێنانی ئامرازیانەی سەردەم و خستنە بەردەستی مرۆڤ و ئەویش ڕاپەڕاندنی كارووپیشەكانی و بەئاسانی. ئەمانەش گشتیان بەستراونەتەوە، بە كەسایەتی و سەركردەو كارێزمایانەكی عەقڵیەت و داهێنانی گۆڕانكاریان هەیەو دەتوانن ببنە داینەمۆی داهێنان و گۆڕانكاری لە وڵات و پێش خستنی، وڵات و دەرفەتدان و ڕەخساندنی ئەو ژینگەیەی، كەپێویستی بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ كۆی ئەو مرۆڤانە هەیە، كە دەتوانن و عەقڵیەتی داهێنانیان هەیە، لە ژێرچەتری كارێزمای ووڵات دەتوانن ئەو شتەی لێی شارەزان بیخەنە گەڕو لەخزمەت ووڵات و هاوڵاتی دا بیخەنە گەڕ. چۆن سەنگافورا، مالیزیا، كۆریای باشوور لە دەوڵەتی گەندەڵا و هاوڵاتی هەژار و دواكەوتوو، توانیان وڵاتەكانیان كەهاوتاش نەكەن، بتوانن نزیكی كەنەوە، لەوڵاتانی پێشكەوتووی دونیاو گەیشتن و گەیاندن، بەو ئاستەی، كە ئێستا لە دوونیای بەرهەمهێنان لە بەرەوپێش دان و هاولاتیانیان لە بەرزترین ئاستی خۆشگوزەرانین لەئاسیادا، ئەمەش بۆ ئەو عەقڵە دەگەڕێتەوە، كە سەركردەكانیان توانیان، بیكەن و دیموكراسیەكی ناوەڕۆكی لیبرالیزمی یاسایی بۆ دەوڵەتەكەیان دابنێن و خۆیان دەستاو دەستی دەسەڵات بكەن و دەست بەرداری كورسی ببن، لەپێناو وڵات و بە جەستەكردنی دیموكراتیزاسیۆنی لیبرالیزمی یاسایی. بۆیە كوردستانیش ئێستا لەو ئاستە دا كەس و كارێزمای گەنج و لاوی بەتوانای پێویستە بۆ هاتنەناو مەیدانی خەبات و ئەم چینە داهێنەرە دەیانەوێت وڵاتەكەیان پێش خەن و لە خەمی لەپێشینەی خۆیان دا نین، بەڵكو لە خەمی لەپێشینەی پێشخستنی وڵات و بەدەست هێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی خۆیانن. عەقڵیەتی ئازاد و لیبراڵ دەتوانێت ببێتە هۆی بەدیهێنانی وڵاتێكی خۆشگوزەران و دیموكراسی ئازاد و یاسا سەروەری بنوێنێت لەوڵات دا.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌