ئایا شه‌ری ناوخۆی شیعه روو ئه‌دات پاش هه‌لبژاردنه‌کان؟
وتار/
19/05/2018
760 جار بینراوە
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
ئایا شه‌ری ناوخۆی شیعه روو ئه‌دات پاش هه‌لبژاردنه‌کان؟
بۆ یه‌كه‌م جار دوای 2003 له‌م هه‌لبژادنه‌دا شیعه‌کان دابه‌ش ئه‌بن به سه‌ردوو جه‌مسه‌را, جه‌مسه‌ری ئیرانی و جه‌مسه‌ری عربی /وا ته سعودی و ئه‌مه‌ریکی.
دامه‌زرانی حکومه‌تی تازه له‌لایه‌ن هه‌رجه‌مسه‌ریکه‌وه واته بێ نفوزکردنی جه‌مسه‌رو لایه‌نه‌که‌ی تر له‌عیراق, که به دلنیایی هیچ کام له لایه‌نه‌کان ناتوانن بێ کاردا نه‌وه بن له‌كاتی بێ نفوزكردنیان چونکه :--
۱- بۆ ئێران گرنگی ژیانی هه‌یه که بریار ده‌ربێ له عێراق به تایبه‌ت ئێستا كه ئێران له پاشه‌کشه‌دایه به هۆی قه‌یرانی ئه‌تومی و گه‌مارۆی زیاتری ئابووری له سه‌ری وه هه‌روه‌ها پاشه‌کشه‌ی حووسیه‌کان له یه‌مه‌ن له به‌ره‌کانی شه‌ر به‌رامبه‌ر سعودی وه بریاری ئه‌مریکا و سعودیه دژی حزب الله‌ی لوبنانی و لاوازكردنی ۰
بۆیه بۆ ئیران ، ولاتی عێراق هێڵی به‌رگریه به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ره‌شه و شه‌ره سیاسی ئابووری وه هه‌تا سه‌ربازیه‌کان که ده‌وری ئێرانیان داوه ,له‌به‌ر ئه‌وه ئیرانیه‌كان به هه‌با هایه‌ك بێ به تایبه‌ت كه له‌سه‌ر عێراقیه‌كان بكه‌وێ نه‌ك خۆیان به‌رگری له نفوزی خۆیان ئه‌كه‌ن له ڕێگه‌ی به‌شداركرنی ئه‌م گروپه شیعه‌عێراقیانه‌ی كه نزیكن له خۆی وه‌ك مالیكی و عامری ۰
وه ئه‌گه‌ر له‌مه‌یا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌رامبه‌ر جه‌مسه‌ری عربی/سعودی ئه‌وا به دلنیایی ئێران بێ كاردانه‌وه‌نابێ , هه‌روه‌كو باسمان كرد كه به های كاردانه‌وه‌كانی ئیران له‌سه‌ر ئیران ناكه‌وێ لانی كه‌م له‌قۆناغی یه‌كه‌ما ۰
2- بۆ گروپی یا جه‌مسه‌ری عه‌ربی شیعی وه به رهه‌لست كاری نفوزی ئیرانی له هه‌مان كا تا وه‌ك براوه‌ی هه‌لبژاردنه‌کان كه سه‌در و عبادی نوینه‌رایه‌تی ئه‌كه‌ن به یارمه‌تی سعوی‌یه و ئه‌مریكا بێ نفوزكردنی ئیران و سزا دانی گه‌نده‌ڵكاران و تاڵانكه‌ران كه به ووته‌ی سه‌دریه‌كان سه‌ر به جه‌مسه‌ری ئیران/ مالكین ئامانجی هه‌ره‌سه‌ره‌كیه ,
وه هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌موو ئه‌م ده‌نگانه‌ی هێنا له ناو هه‌موو عه‌ره‌به‌کانی عێراق به سوننه‌کانیشه‌وه كه دژی نفوزی ئیرانن له عیراق وه هه‌ستی نیشتیمانی عیراقیان هه‌یه ۰
هه‌روه‌ک ئه‌بنین به‌رژه‌وه‌ندی ٫ گووتار وه ئامانجی هاوبه‌ش له نیوان ئه‌م دوو گروپه‌نیه‌٫ وه له‌مه‌ش گرنکتر پالپشتی هاوبه‌شی کاریگه‌ری ده‌ره‌کیشیان نیه وه‌ک جاران ٫که هه‌ردوو ولات ئیران ئه‌مه‌ریکا و به‌یه‌كه‌وه هاوکاربوون بۆ دروست کردی کابینه‌ی حوکمه‌ته‌کانی پیشوو به‌لام به هاتنی ترامپ وه دروست بوونی کێشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیران ئه‌م پالپشتیه هاوبه‌شه ده‌ره‌کیه نه‌ما ٫وه ئیتر وه‌ک دیاره جه‌مسه‌ر به‌ندی شیعه‌کان به سه‌ر لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کانا ته‌واو دیاره وه رۆژ به رۆژ تۆختر ئه‌بیت وه دروشمه‌كانی بغداد حرا حرا ئیران برا برا وه ته (به‌غا ئازاده ایران بۆ ده‌ره‌وه)٫ له ناو به‌غدا به‌لگه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌یه که باس کرا.
ئیستا تاره‌مایی شه‌ڕێكی ناوخۆی شیعه‌كان باڵی كێشاوه به سه‌ر عێراقا كه له هه‌ر كاتێكا ئه‌گه‌رێکی به‌هیز هه‌یه عێراق ببێته گۆره‌پانی شه‌ری یه‌ک لا که‌ره‌ی لایه‌نه‌ده‌ره‌کیه‌کان وه‌ک له سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن به به‌شداری کردنی هه‌موو پێکهاته عێراقیه‌کان به کوردیشه‌وه ٫كه مه‌گه‌ر ته‌نها موعجیزه یه‌ک رێگری بکات له روونه‌دانی ئه‌مه ئه‌میش به‌لێ تێگه‌یشتنی شیعه له‌ڱه‌ل یه‌ك وه‌رێككه‌وتنێ له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه شیعه‌كه‌یا به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ده‌ره‌كیه دژ به‌یه‌كه‌كان۰
له رۆژا ن وهه‌فته‌کانی دا هاتوودا ده‌رئه‌که‌وێ که تارمایی شه‌رئه‌بیته شه‌ری راستی ناوخۆ یا موعجیزه‌ی ره‌مه‌زان له‌به‌رخاتری خه‌لکی هه‌ژارو بێ تاوان ئه‌بیته ڕێگر له‌م شه‌ره؟
ئه‌مه‌ی كه په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌یه‌٫ له ژیر روشنایی خویندوه‌یه‌کی زانستیانه‌وه وه قیعیانه بۆ دۆخی ئیستای كوردستان ٫ وه به‌داخه‌وه به له ژیر رۆشنایی ئه‌زموونی زۆری کۆن و تازه نابێ چاوه‌روان بکرێ كه بریار راست بدرێ که خێر بێ خه‌لک و نیشتیمان ٫دیسان مه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌ک له‌به‌ختی کورد ئه‌مه پیچه‌وانه‌وه بکاته‌وه‌٫ چونکه هه‌رکاتێ دیاری كردنی چا ره‌نووس به ئیراده و بریاری که‌س و گه‌لان نه‌بوو ئه‌بێ چاوه‌رێی موعجیز بكرێ۰
نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
19/06/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
24/03/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
04/02/2020
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
30/12/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/11/2019
-
د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی
06/09/2019