بەڵگەی ئێرانیزمی بوونی كۆمەڵ مان بەتەوایی لەم چركەساتەوە بۆدەركەوت
وتار/
14/05/2018
1231 جار بینراوە
سەرباز حەسەن ژاڵەیی
ڕێـــك ئێـســــتا كـــــــــــاتـــــێـتـێ!!!!
بەڵێ ڕای دەگەیەنم بەڵگەی ئێرانیزمی بوونی كۆمەڵی ئیسلامیی مان بەتەوایی لەم چركەساتەوە بۆدەركەوت ئەگەر ئەوشتە وابێت .
ئازیزان ئەوەی دەمەوێت پێتان بلیم ئەوەیە كە بەڵێ (كۆمەڵ ئێرانیزم )دەرچوو !!!!!!؟؟؟خۆشەویستان هەر لەدوای ئازادبوونی جەنابی مامۆستا علی باپیر و برایانی سەركردایەتی لەلایەن ئەمركایی یەكانەوە وپاش فەزڵی خودا تێپەڕاندنی قۆناغە نارەحەت و سەختەكان و دواترو بەردەوام بوون لەسەركاری سیاسی و بانگەوازی ئیسلامیی و بەرەوپێش بردنی كاری ئیسلامیی و ڕۆژ بەڕؤژ لەگەڵ گەورە بوونی كۆمەڵدا ، ئیدی هەندێك كەس و لایەن چاویان بەئەو بەرەو پێش چون و گەورە بونەدا هەڵنە دەهات و چ لەسەرئاستی تاك و چ لەسەر ئاستی حزبی سیاسی جا بەعەلمانی وبەداخەوە ئیسلامییش !!! كەوتنە تۆمەت بەخشینەوە بۆ كۆمەڵی ئیسلامیی جارێك فاشلێك لە( زۆر ڕوەوە) دەستی بە قورئاندا دەدا و دەی گووت علی باپیر بەعسی یە !!! جارێكی دیكە دۆراوێكی سیاسی دەیوت كۆمەڵ ڕەقەمی ئێرانە و دەست نێژی شیعەیە !!!! یان حزبی دۆراو غەرق بوو لەگەندەڵی دەهات بەناوی خوازراوەوە كتێبی دژی خودی مامۆستای ئەمیر دەنوسیی و بەڵگەی بەعسی بوونی بۆدادەتاشی !!! و بێ ئەوەی ئەوەندە شعوریی هەبێت بڵێت ئێ باشە ئەم پیاوە 22 مانگ لای ئەمركایی یەكان زیندان بووە و سات بەساتی ژیانی ناكرێت پرسیاریان لێ نەكردبێت ئیدی ئەم كتێبە درۆینە چ سودێكی دەبێت !!!!؟؟؟ یان بەداخەوە هەندێك بەناو برای ئیسلامییش ، كاتێك مەسڵەحەتی لەگەڵ كۆمەڵ یەكی نەدەگرتەوە ... دەستی دەكرد بە تۆمەت بەخشینەوە و تاوای لێ دەهات كاردەگەیشتە ئەوەی لەسەر ژیانی تایبەتی مامۆستا علی باپیر و هەندێك خەڵكی قیادەی ئەو حزبە قسەیان دەكرد ،،، تاوای لێ هاتبوو هاوسەرگیریی کەمافێکی ئاسایی و شەرعی هەمووتاکێکە ،كرابوو بە مایەی تانە لێدانی جەنابی ئەمیرو ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامیی !!!!! بەهەرحاڵ ساڵ ڕۆشت و ئەوانەو هیچ مارەتۆپیوخستنە بەردەم هەنگاوەكانی كۆمەڵی ئیسلامیی و دروست كردنی گرفتی ئەمنی بۆی سودی نەبوو بۆنەیارەكانی و كۆمەل لەبەرەو پێش چون و هەڵكشانی ئاستی جەماوەریی دا، سوپاس بۆ خودا هەردەم بەرو پێش چووەو دەچێت ان شاءالله .... بەكورتی كۆتا بەر گرتن لە گەورەبوون و (ڕاست تربڵێم شاردنەوەو داپۆشینی گەورەبوونی كۆمەڵی ئیسلامیی یە ) ئەویش گۆرین و تەلەف كردنی دەنگەكانی كۆمەڵی ئیسلاییە !!! جا كورتەی قسان ئەوەیە كە لەئێستا دا پەنجە بۆ ئێران ڕادەكێشرێت كە ئەووولاتە تەزویرو ساختەی بۆ چەندلایەنێك كردووە بەهاوكاریی چەند وولاتێكی دیكە !!! جا كۆتا دەم كوت كردن و قەپۆز شكاندنی ئەو كەس و لایەنانە !!! ئەوەیە كە ئەگەر ئێران ئەو ساختەكارێی كردووە بۆ ئەولایەنانە یان لایەنێكی دیاری كراو یان سەرپەرشتی كردووە !!!؟؟؟ ئەرێ بۆ كۆمەڵی ئیسلامی ئاوا خەڵتانی خوێن كردووە !!؟؟
كە دەست نێژو سەربەخۆی بێت و پرۆژەی شیعی ئێرانی بێت !!!؟؟؟ كەواتە ڕۆژی 12 / 5 لەلایەك كۆمەڵی ئیسلامیی بەخەڵك ناساند كە كۆمەڵ بەرەوپێش چووە و سێبەرو هاو ئاوازی گەندەڵكاران نەبووە و لەلایەكیش وەلامی ئەو چەواشە كاریانەی دایەوە كە ئێرانیزم بوون دورە لەو حزبە !!! بۆیە من دەڵێم سوپاس بۆخودا لەكۆتایی داو لەدوای ئەوەی كە لەیەكەمین چركەساتی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی یەوە من لەگەڵ ئەوحزبەدام وبەردەوامم تائێستایش ، بەڵگەی (ئێرانیزمی ) نەبوونی كۆمەڵی ئیسلامیی بۆ هەموو خەڵكی دەركەوت !!!!! و ئێمەیشی سورتر كرد لە هەنگاو هەڵنان بۆ پەروپێش بردن خزمەت كردنی پرۆژەی كاری ئیسلامیی لەنێو ڕیزەكانی كۆمەڵیی ئیسلامیی دا ....
ببورن لەگەڵ درێژیی بابەتەكە ..... والسلام علیكم
سەربازحەسەن ژاڵەیی
نوێترین نوسینەکانی سەرباز حەسەن ژاڵەیی
-
سەرباز حەسەن ژاڵەیی
14/05/2018
-
سەرباز حەسەن ژاڵەیی
21/01/2018
-
سەرباز حەسەن ژاڵەیی
27/11/2017