بەڵێ بەبەڵگەوە جەنابی مامۆستا (علی باپیر) دەرمان خواردکراوە !!!!

وتار/ 27/11/2017 7044 جار بینراوە

سەرباز حەسەن ژاڵەیی

بەڵێ بەبەڵگەوە جەنابی مامۆستا (علی باپیر) دەرمان خواردکراوە !!!!
سەرباز حەسەن ژاڵەیی
دەرمان خوارد کردنی مامۆستا علی باپیر ڕاستی یەکی حاشاهەڵنەگرەو و دەبێت ڕاشکاوانە و بێ سڵەمینەوە دانی پێدا بنێین و بڵێین بەڵێ ڕاستە !!!! وە ئەو دەرمان خوارد کردنە بەهەڵەو دزی یەوە نەبووە بەڵکو بە ڕەزامەندی و ویستی خۆی بووە خۆی دەرمانەکە ی زۆرئاسایی وەرگرتووە !!! وە ئەودەرمانە کاری گەریی لەسەر دڵ و کۆئەندامی دەمارو مێشک و هزری جەنابی مامۆستا کردووە !!!!
تێبینی :_ تاکۆتایی بابەتەکە بخوێنەوە دواتر بۆت دەردەکەوێت چۆن و لەچ دەرمان خانەیەک و چ پسپۆرێکی دەرمان ,دەرمانەکەی پێداوە !!!!
بەڕێزان ئەم بابەتی دەرمان خواردنەی جەنابی مامۆستا تازە نیە بەڵکوجەنابیان زۆر دەمێکە ئەودەرمانەی خواردووەو بەهۆیەوە کاریگەری یەکان لەسەر مامۆستا زۆر بەڕوونیی دەرکەوتووە و توشی ئەحاڵەتانەی لای خوارەوەی کردووە
١. بەهۆی کاریگەری ئەودەرمانەوە جەنابی مامۆستا توشی ڕاشکاوانە قسەکردن بووەو ئەوەی لەنێو دڵی بێت و بڕوای بەووتنی بێت دەی ڵێت و ڕاستگۆیانە گوزارش لە بیروهزرو بیرو ڕای خۆی دەکات .
٢.دیسانەوە حاڵەتێکی دیکەو گرفتێکی دیکەی ئەودەرمانە کەبۆ مامۆستای هێناوەتە پێش ئەوەکە دوای قسەو ئاماژەی هیچ کەس ولایەنێک ناکەوێت تاوەکوو بەرچاوی ڕوون نەبێت هەروەک خۆی دەڵێت ئێمە شوێنی هیچ کەسێک ناکەوین و بەقسەی هیچ کەس ناکەین تاوەکو نەزانین بۆ کوێ دەڕوات و بەچ مەبەستێک کەوتۆتە ڕێ وەهەروەها وەک خۆی ئەو پەندەکوردی یە دەڵێت ( هەرکەس گووتی بەیانی جەژنە ئێمە برنج لەئاوێ ناکەین) وە (ڕەگەڵ)ی ناکەوین
٣. وەهەوەها گرفتێکی دیکەی کەبۆمامۆستا هاتۆتە پێش ئەوەیە کاریگەری ئەودەرمانە وای لێ کردووە کە مامۆستای خولیای خوێندنەوەیەکی زۆر کردووەو بیروهزری توشی زیادە چالاکی کردووە و بۆتە خاوەنی نوسینی زیاد لە ١٠٠ کتێب و نامیلکە
ئێستا کاتی ئەوەیە کە بزانین ئەو دەرمانخانەیە کەجەنابی مامۆستا دەرمانی لێ وەرگرتووە دەرمان خانەی (ئیسلام) ە و پسپۆری پێدانی دەرمانی سەرجەم دەردەکان تەنها ( پێغەمبەری خودایە ) صلى الله عليه وسلم .
لەکۆتاییدا داوای لێ بوردن لەخۆشەویستان و دۆستانی جەنابی مامۆستا علی باپیر دەکەم بۆ سەرەتای نوسینەکە کە کەمێک ترس و و غەمهێنەرە !!!! وەمن بەهۆی زۆر جار نزیکیم لەخزمەت بونیان دا زۆر شتی جوان و هەڵوێستی مەردانەم لێ بینیوە بەڵام زیاتر نانوسم تاوەکوو نەبێت بەپیاهەڵدان و وەدەڵێم ( ولانزکی علی اللە احدا) خودا جەنابی مامۆستاو سەرجەم موسوڵمانانلەناڕەحەتی و ناخۆشیی دونیاو دواڕۆژ بپارێزێت .

نوێترین نوسینەکانی سەرباز حەسەن ژاڵەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌