کاک ئارام هەڵخەڵەتێنەر بوو یان هەڵخەڵەتێنراو ؟

وتار/ 21/01/2018 1119 جار بینراوە

سەرباز حەسەن ژاڵەیی

کاک ئارام هەڵخەڵەتێنەر بوو یان هەڵخەڵەتێنراو

 

سەردەمی هەڵخەڵەتاندن بەناوی ئیسلامەوە بەسەرچوو !!!! کەس پێی قەڵس نەبێت زۆر دروستە!!!!!

ئەو دەستەواژەیەی سەرەوە ڕستەیەکی کۆتایی پەرەگرافی کۆتایی بابەتێکی نوسراوی بەڕێز کاک( ئارام قادر) ە ..... کاتێک ئەو نوسینە دەخوێنیتەوە چەند پرسیارێکت بۆ دروست دەبێت !!! پێش ئەوەی ئەو پرسیارانەی لای من دروست بووە دەمەوێت بڵێم پێش هەموو شتێک کاک ئارام قادر کارەکتەرێکی ئیسلامیی سیاسی و کاریگەری کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی پێشوو وەتاوەکو پێش بەستنی کۆنگرەی ٣ی کۆمەڵی ئیسلامیی بوو !!!! بەڵام نازانم تا ئەوکاتە دەبێت کاک ئارام هەڵخەڵەتێنەر بوو یان هەڵخەڵەتێنراو !!؟؟

بەهەرحاڵ پرسیارەکانی من وادەست پێ دەکات :_ ئایا لە نزیکەی( ٠ ٣) ساڵی ڕابردوودا کە کاک ئارام لەنێو ئیخوان و دواتر دروست بوونی خەتی ١ و ٢ ی ئیخوان هەڵخەڵێتەنربوو یان هەڵخەڵەتێنەر ؟؟؟

دواتر و دوای دروست بوونی بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامیی و لێ گردبوونەوەی سەدان گەنج و مامۆستای دەست پاک و بوێرو بە ئەمەک لەو بزووتنەوە یە ئێستایشی لەگەڵ دابێت نەک ئیسلامیی بەڵکو چەندانیان هەیەخەڵکانی لیبراڵ و چەپ و نەتەوەیی و .....هتد شانازیان پێوە دەکات بەبێ ناو هێنان !!! ئایا لەو کاتەداشدا کاک ( ئارام ) هەڵخەڵەتێنراو بوو یان هەڵخەڵەتێنەر !!؟؟ دواتروو لەدوای ڕاگەیاندنی کۆمەڵیی ئیسلامیی و دروست بوونی لیستی چاک سازی (زەڵاتە) کە و پاڵاوتنی خۆی بۆ پارلەمان گەیشتن بە پارلەمان و دەست گەیشتنی بە خانەنشینی چەند ملیۆن دیناریی ، ئایا ئەوکاتیش کاک ئارام هەڵخەڵەتێنراو بوو یان هەڵخەڵەتێنەر ؟؟؟
 یان پێش بەستنی کۆنگرەو سەرقاڵ کردن و جووڵاندنی بابەتی پرۆژەی چاکسازی و خۆنوێ کردنەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی و سەرقاڵ کردنی قیادەو زۆر لەکادرانی کۆمەڵیی ئیسلامیی ئایا ئەو کاتیش کاک ئارام هەڵخەڵێتەنەر بوو یان هەڵخەڵەتێنراو !!؟؟؟

جابۆیە دەبێت ئەم پرسیارانە وەڵامیان ببێت !!! نەک هەرئەوەندە دەبێت پرسیارێکی دیکەش بکرێت بووترێت کاک ئارام لەدوای ئەوەی وەڵامی ئەوپرسیارانە بداتەوە کە ئەوکاتانەی بۆماوە نزیکەی ٣٠ساڵ لەگەڵ هاودینەکانی بوو ؟؟؟؟ ئەی ئایا لەگەڵ هاودیدەکانی خودا دەیزانێت چەندێک دەمێنێتەوە لەگەڵیان !!؟ هەڵخەڵەتێنەر دەبێت یان هەڵخەڵەتێنراو ؟
سەرباز حسن ژاڵەیی

 


نوێترین نوسینەکانی سەرباز حەسەن ژاڵەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌