قەیرانی سیاسی و دەنگدەران
وتار/
24/04/2018
771 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
قەیرانی سیاسی و دەنگدەران
بیلال زەنگڵ
قەیرانی سیاسی دیاردەیەكی دانسقە و سەرسوڕهێنەر نییە،
روو لە هەر كۆمەڵگەیەك دەكات، بە هۆی سیاسیە بازرگانە کانەوەیە، بۆ دەرچوون لەم قەیرانە
سیاسیە باشترین بژاردە، دەستاودەستی دەسەڵاتە وە میكانیزمی چارەی قەیرانی سیاسی و
نوێبونەوەی كایەی سیاسی و راستەرێكردنەوەی پرۆسەی سیاسییە. بۆ ئەم ئیستیحقاقە ژیارییە
دوو رێگە هەن، یەكیان كودەتایە و شەڕو ئاشوب و یاخیبوونە و چارەی قەیرانە بە قەیرانی
سەختتر، کەئەم ڕێگایە دواجار وڵات بەرو وێرانی دەبات سەرمایەێکی مڕۆی زۆری تێدا دەبێتە
قوربانی، ئەوە جگە لەوەی کاتێکی زۆری دەوێت بۆ هەستانەوەی ئەم وڵاتە جارێکی تر،
ئەوی
دیكەیان رێگە راست و دروست و دیموكراتییەكەیە كە ئەویش بە حەكەم گرتنی سندوقەكانی
هەڵبژاردن و رازیبوونە بە قەزاوەت و ئیرادەی گەل و دەستاودەستی ئاشتییانەی دەسەڵات
و نوێكردنەوەی مەدەنییانە و سەردەمییانەی پەرلەمان و حكومەت و كایە و جومگەكانی ژیانی
سیاسییە، بەڵام ئەم ڕێگایە بەستراوەتەوە بە ژیروو لێهاتووی ئیڕادەی گەل، کە دەبێت
گەل جیاوازی بکات لە نێوان باش و خراپ لە نێوان دڵسۆزان و خا ئینان لە نێوان ئەوانەی
لە بەرگەلان ئەوانەی دژ بەگەلان دەبێت جیاوازی بکرێت لە نیوان زاڵام و پشتیوانانەکانی
لەگەڵ ڕاوەستاوانی دژی زاڵام دەبێت گەلا چاو کراوە بێت، هۆ شیار بێت، نەکەوێت داوی
درۆو فڕوو فێڵی مکینەی ئیعلامی ئەندازیارانی وێرانی، دواجار تۆ بڕیار دەدەیت ئەوە
تۆیت قەیرانەکان تێدەپەرێنیت بۆیە ناکرێت بێ ئومید بیت تۆ بڕیاری گۆڕان کاری بدە تۆ
لەپشتی ئەوانە بە کە لەپشتت مانەوە تا دوا جار، تۆ لەپشتی ئەوانە بە کە باجی دەستی
ستەمکاریان داوە لە ماوەی ڕابرد هەمیشە بەرهەڵستکاری دەسەڵاتێک بوون کە وڵاتیان بەرو
تاڵانیو هەرزان فرۆشی برد، ئەگەر جگە لەمەت کرد ئیتر گلەیی لەکەس مکە خۆت تاوان
باریت بەدیار قەیرانەکانەوە دابنیشەو ناوە ناوە سوپاسی داهێنەرانی قەیران بکە.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021