چى واى لەبارزانی کرد ڕوو لە بەغدا بکاتەوە؟
وتار/
30/09/2016
1168 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
چى واى لەبارزانی کرد ڕوو لە بەغدا بکاتەوە؟
ئیبراهیم عەباس
تا ٢٥ مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی لە خالید عوبێدی
وەزیری بەرگری وەرنەگرتەوە، ئەمریکییەکان باوەریان نەدەکرد، مانۆڕی سەرکردە عێراقییەکان
هێندە بەهێزبێت، بتوانن لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوان، متمانە لە وەزیرێک وەربگیێتەوە.
کاتێکیش٢١ی ئەم مانگە نۆرە گەیشتە سەر هوشیار زێباری وەزیری
دارایی و بەهەمان چارەنووسی عوبێدی برا، بوونە دوو دیاردەی نوێ کە پەرلەمان بەتێوەگلان
لەگەندەڵییەکانیان پۆستەکانیان لێبسەندرێتەوە، ئەمریکییەکان تێگەیشتن مانۆڕەکانی سەرکردە
عێراقییەکان، بەشێک لە سەرکردەکانی کوردیش تێدا هاوبەشن، لەبەر ئەم هۆکارە فشاریان
لەسەر هەولێر، بەئاراستەی کاری هاوبەش لەگەڵ بەغدا و حکومەتەکەی عەبادی زیاتر کرد.
فشارەکان گەیشتنە ئاستێک، تەنها لەیەک هەفتەدا، بەستەڵەکی
چوونی بەرێز بارزانیان، بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێز عەبادی تواندەوە لە ٢٩ى
ئەیلولدا بارزانی گەیشتە بەغدا.
ئەمەش لەو پێناوەی پشتگیری بارزانی بۆ حکومەتەکەی عەبادی دەستەبەر
بکەن.
ڕاستە ستراتیژییەتی ئاشکرای ئەمریکییەکان، کە هەمیشە کۆشکی سپی،
وەزارەتی دەرەوە و ناوەندە جۆراوجۆرەکانیان پێداگری تێدا دەکەن، کارکردنی هاوبەشی
هەولێر و بەغدایە، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا. بەڵام لە ژێرەوەش بە کۆمەڵە
ئامانجێکی مەبەستدار پشتیوانی لەو ماڵجیایەی کوردستان و عێراق دەکەن، تا ئەو جێگایانەی
هەردوولا باشتر گۆێرایەڵی داخوازییەکانیانی خۆیان دەکەن.
بەدووری دەزانم مانۆڕی سەندنەوەی متمانە لە زێباری ئەجندای ئەمریکییەکانی
لە پشت بووبێت، بەڵام ئەمریکییەکان زیرەکانە ئەم کارەتەیان بۆ فشارخستنە سەر بەرێز
بارزانی بەکارخست، بۆ ئەوەی بەپەلە خۆی بگەیەنێتە بەغدا و پشتیوانی عەبادی و کابینییە
وزراییەکەی بکات.
لانی کەم لە بەهاری ئەمساڵەوە ئازادکردنەوەی موسڵ رۆژەڤی کاری
ئەمریکییەکانە لەگەڵ هەولێر و بەغدا، بەڵام هەردوو لایان بە بەهانەی جۆراوجۆر
ئامادەنەبوون لەم ئاساتە بەرزە لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆ بکەن، ئەوەش ڕاستە فشاری ئەمرکییەکان
زیاتر لەسەر هەولێر بووە بۆ ئەوەی لە شەڕی ئازدکردنەوەی موسڵ پێشمەرگە بەشداربێت،
بەڵام تا ئاگری لەرزاندنی پێگەی پارتی و کوتلە وزاریەکەی نەگەیشتە هەولێر، بارزانی
ئامادەی چووون بۆ بەغدا نەبوو.
لێ کاتێک هوشیار زێباری خاڵی، بەدەستی بەتاڵ و بەتێوەگلان لە
گەندەڵی ڕەوانەی هەولێر کرایەوە، بەئامانجی تۆڵە لە باڵێکی یەکێتی و مالیکی و ئەنجومەنی
نوێنەران و خودی سەرۆکی ئەنجومەن، بارزانی بەخێرایی ڕووە و بەغدا وەرچەرخایەوە.
بۆ ئەوانەی لە خەیاڵپڵاوی دەوڵەتی کوردی دەژین و لە ژێر هەژموونی
ڕاگەیاندنە ئاراستەکراوەکاندان، دوێنێ پێنجشەممە بەچاوی خۆیان بینیان و بە گوێکایان
بیستییان، پاش سێ ساڵ لە دابرانی بارزانی لە بەغدا، و پاش دووساڵ بەڵێنی دروستکردنی
دەوڵەت بەخەڵکی کوردستان، چۆن بەفشاری ئەمریکییەکان و چۆنیش لەتاو پێگەی حزبەکەی گەیشتەوە
بەغدا، بێ ئەوەی نە دەسکەوتێک بۆ کورد و نە چارەسەری کێشەکانی هەرێم و ناوەند و نە
دەستەبەری مووچە و ژیانی خەڵکی کوردستان بکات، بەڵکو نەیتوانى ئەم گەڕانەوە خێرایە
بۆ بەغدا، هەر هیچ نەبێت بۆ هەنگاوێک بە ئاراستەی ئاشتبوونەوەی ناوماڵ کورد تەرخان
بکات.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021