با له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیر وهۆشمان بخه‌ینه كار
وتار/
21/04/2018
757 جار بینراوە
جوانڕۆ مسته‌فا
با له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیر وهۆشمان بخه‌ینه كار
ئیدی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆنواندنی كاندید و درۆزنه سیاسیه‌كانه هه‌ر حیزبه و هه‌ڵپه ده‌كات كه خزم و ته‌كه‌تول و لایه‌نگرانی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات ئه‌وه‌ی زۆر هیچ و بێ نرخه ئه‌وه‌ی پاشه‌ڵ پیس و بێزرا و گه‌نده‌ڵه ئه‌وه‌ی دز و سوك و بێ نرخه لێمان ده‌كه‌ن به ئیمامی زه‌مانی ئه‌سحابه .
كه له‌ڕاستیدا سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و كاندیدانه پاشكۆ و وابه‌سته و ئه‌ڵقه له گوێی حیزبه‌كانن جا هه‌موو ده‌زانن كه ته‌واوی سه‌رانی حیزبه‌كانی باشور هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هیچیان له‌باره نه‌بووه ، هه‌موویان نه‌فام و هه‌رزه سیاسی و نه‌خوێنه‌وارن ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان وابن ئه‌بێت ئه‌و كاندیدانه كه ده‌سته گوڵ دیاری ده‌ستی ئه‌وان بن ئه‌بێت چیان له هه‌گبه‌دا بێت ؟
ئه‌ری پێم ناڵێن به درێژای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی كه درۆزن و ساخته‌چی وقومارباز و جامبازه‌كان چونه‌ته په‌رله‌مانه‌وه چ لێره و چ له به‌غدا چیان بۆ میلله‌ت كردووه ؟ چ پرۆژه یاسا و بڕیار و ده‌ستكه‌وتێكیان بۆ هێناوین !؟ كامیان توانیویانه به ئه‌ندازه‌ی باڵی مێشێك كیشه و گرفت و بارگرانی میلله‌ت سوك بكات ؟
كامیان له‌سه‌ر ئه‌و زوڵم و ناهه‌قی و دزی یه‌ی لێمان ده‌كرێت هاتۆته وه‌ڵام ؟ كامیان له‌سه‌ر زه‌وتكردنی مافی ئه‌و خه‌ڵكه رۆژێك په‌ناگیری مانی گرتووه كامه‌یان له‌سه‌ر خوێنی به ناهه‌ق ڕژاوی پیشمه‌رگه‌كان قسه‌یان كردووه كامه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ناپاكی و ووڵات فرۆشتنه هه‌ڵوستێكی نواندووه كامه‌یان له‌سه‌ر دزینی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ووڵات ئه‌لفێك له زاری هاتۆته ده‌ره‌و كامه‌یان له‌سه‌ر ته‌خشان و په‌خشانكردنی موڵك و پاره بۆ (سۆزانی و به‌ره‌ڵا و هه‌تیوباز و به‌دره‌وشته‌كان) هاتوونه‌ته زمان یه‌ك قسه‌یان كردووه كه ئه‌وه‌ی دراوه به‌و لۆتی و شتانه بدرایه به بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هه‌ژاران ئێستا ره‌وشی كوردستان به جۆرێكی تر ده‌بوو .
كام ئه‌ندامه‌یان له‌سه‌ر بچووكترین داوای میلله‌ت به‌گش لایه‌نه‌كانی تر چووه كام یاسا پارێزه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ك ناهه‌قیان لێكردوین شتێكیان ووتوه كام ئازا‌و بوێریان له‌سه‌ر پشگوێ خستنی خواستی میلله‌ت ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه ؟
ئه‌وه ته‌ماشاكه‌ن له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و دوو حیزبه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ په‌نجا ساڵ له‌مه‌و پێش له‌هوو پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری و خۆشكوزه‌رانیه‌ك مه‌حرومین كه‌چی له‌ولاشه‌وه دزه‌كانی حیزب مافیا و تاوانكاره‌كان لیست و دانانی كاندیدن ، قیروسیا له‌وه چونكه ئه‌وه پیشه‌ی بێ عار و دز و ناپاكه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ژین من یه‌ك زه‌ڕه خه‌م بۆ ئه‌وان ناخۆم و لام ئاساییه كه حیزبه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن ، چونكه هه‌موویان زۆر باش ده‌زانن كه ئه‌ندام ولایه‌نگر و باوه‌ڕ پێكراویان ڕۆژانه وه‌ك گه‌ڵای دار هه‌ڵده‌وه‌رن ، جا بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بكه‌نه چاومان و وه‌ها پیشانی ئێمه و به‌غدا بده‌ن كه ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش ماون و خاوه‌ن نفوس ده‌سه‌ڵاتن و ده‌توانن له هه‌ڵبژاردندا شتێك بكه‌ن خه‌می من زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سه ساویلكه و خۆش باوه‌ڕانه‌یه كه پاش چه‌ندان هه‌ڵبژاردن و گه‌وجاندن ده‌باره به‌شوو ده‌درێنه‌وه جارێكی دیكه ده‌ستیان به داخان ده‌كه‌ن درۆ له‌سه‌ر درۆ فریویان ده‌ده‌ن له‌ولاشه‌وه تا دێت ساڵ به ساڵ ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانیان له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ره‌و خراپ و نه‌مان ده‌چێت كه‌چی زۆر گه‌مژانه و خۆشباوه‌ڕانه دیسان باوه‌ڕ و متمانه‌یان پێده‌كه‌ن و لێره و له‌وێ به شان و باڵیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن و پێیان خۆشه جارێكی تر ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه له‌سه‌ر سه‌رمان بن و قه‌ت له‌كۆڵمان نه‌بنه‌وه كه به‌دڵنیاییه‌وه پێش ئه‌وه‌ی لۆمه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵات دزه و گه‌نده‌ڵه و زاڵمه و هه‌ق زه‌وتكه‌ره با لۆمه‌ی خۆمان بكه‌ین ، كه بۆیان بوینه‌ته كۆڵه‌كه و ڕاگر و پشتیوان گه‌ر ئێمه نه‌بین ئاخر پێم ناڵێن له چ ووڵاتێك كه‌سانێكی وه‌ك قوبات و باڤێل و لاهور كه شه‌هاده‌كانیان به ته‌زویر و ساخته هێناوه و هیچ له حكومڕانی ووڵات نازانن و ئه‌زموونی ووڵات به‌ڕێوه‌بردنیان نیه ، ئه‌گه‌ر ساویلكه‌ی و پشتگیری و لایه‌نگری ئێمه نه‌بێت ئه‌ندازیاری كاولكاری وه‌ك نێچیر و مه‌سعود و مه‌سرور چی ده‌زانن له باره‌ی ووڵات به‌ڕێوه‌بردن ، ئه‌گه‌ر خۆشباوه‌ڕی و ساده‌ی ئێمه نه‌بێت كه‌سانێكی نه‌خوێنده‌وار و له‌ته زه‌لامێكی وه‌ك كۆسره‌ت و كوڕه‌كانی یان شێخ جه‌عفه‌ر ئاخر به چ شه‌هاده‌یه‌ك و به چ پێوه‌رێك پۆستان ده‌درێتی له‌هه‌ر ووڵاتێكی تر بن به پۆلیسیش داتان نانێن .
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه داد و بێدادته له ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌ی ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌ی كه بۆ بژێوی ژیان و گوزه‌رانیت هه‌موو شتێك ده‌كه‌یت ئه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه به چه‌ند مانگ چاوت به چاره‌كه مووچه‌یه‌ك ناكه‌وێت ئه‌ی ئه‌و ده‌رده‌داره‌ی كه حكومه‌ت پاره‌ی و كۆمه‌كی تۆشی دزی ئه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌ی ده‌سه‌ڵات ماف و هه‌قی تۆش ده‌خوات ئه‌ی ئه‌و ئاسایش و پۆلیسه‌ی حیزبه‌كان ئه‌تكه‌ن به گورگی هار و بۆ بڕێك پاره و ئافه‌رینێكبه‌رتان ئه‌ده‌نه گیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌ی ئه‌و هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تانه‌ی له‌ناو ده‌ریای نه‌وتداین كه‌چی سێ ساڵه چاوت به قه‌تره‌یه‌ك نه‌وت نه‌كه‌وتووه ئه‌ی ئه‌و بێ كاره‌ی بۆ شیر و دایبی منداڵه‌كانت ناچار به دزی كردن ده‌بیت ئه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ی له تاو بێ ئاو و كاره‌بای و بێ مووچه و خزمه‌تگوزاریی هاتیته سه‌ر شه‌قام له‌ولاشه‌وه له‌بری بێن به لای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه به گوله و هێز رووبه‌رووت ده‌بنه‌وه ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شت هه‌ر ئاواره بون و ماڵ وێرانی و ڕاكردن و خانه خراپی بووه ئه‌ی ئه‌و دایكه‌ی كه به‌هۆی سیاسیه دۆڕاو شكست خواردووه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌وه هه‌میشه به‌رگی ڕه‌ش و فرمێسك جوانترین دیاری بووه ئه‌مانه‌تان له بیر نه‌چێت به قسه‌ی باق و بیرق و درۆی ڕاگه‌یاندن و میدیا‌كان فریو مه‌خۆن چیتر مه‌بنه پرد بۆیان پێم وابێت هه‌موان له ناخ و ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ست و نیه‌تی گشتیان گه‌یشتوون ئه‌زانین هه‌مویان چ ماڵێكن شین و هاوار و واوه‌یلایان بۆ كورسی و پۆست و پاره‌یه نه‌ك بۆ خه‌ڵك و میلله‌ت ، بۆیه ئه‌گه‌ر دووێنی فریووت خواردووه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاویت و له خشته‌براویت و درۆیان له‌گه‌ڵدا كردوویت ئه‌وا بۆ ئه‌مڕۆت بۆته ئه‌زموون و وانه عه‌یبه جارێكی تر هه‌مان كڵاو بكرێته‌وه سه‌رت .
كورد ووته‌نی :
به كه‌سێك ئه‌ڵێن ئاقڵ و ووشیار
دووجار له شوێنێ پێوه‌ی نه‌دا مار
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا
-
جوانڕۆ مسته‌فا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مسته‌فا
25/10/2020