بەراست چۆن ژیانی خەڵک ئەگۆڕیت؟

وتار/ 17/04/2018 701 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بەراست چۆن ژیانی خەڵک ئەگۆڕیت؟
ئیبراهیم عەباس
مانگی ١١ ی پار (٢٠١٧)، کاتیك نەوەی نوێمان راگەیاند، شاسوار عەبدولواحید وتارێکی درێژی خوێندەوە، گرنگترین و راکێشترین خاڵی وتارەکە ئەوەبوو، کە شاسوار و نەوەی نوێ ژیانی خەڵک ئەگۆڕێت! رۆژانی دوای ئاهەنگەکە لەلایەن زۆرێک لە هاوڕێیانی کەناڵی NRT و گروپی کۆمپانیاکانی نالیا، ئەم بابەتە وروژا، ئاخر دەربڕینی ئەم دەستەواژەیە لە کاتێکدا بوو کە سێ مانگی پێشوو لەگەڵ راگەیاندنی کەمینی نەخێر، شاسوار عەبدولواحید، مووچەی ١٠٠ کارمەندی ماندونەناسی کەناڵی NRT بڕیبووە، کە لەناویاندا مووچەی سەرجەم پەیامنێرەکانی دەرەوەی وڵاتی کەناڵەکە بڕدرابوو، هەر ئەوەندەشنا، بڕینی لە ١٥٪ سەرجەم مووچەی کارمەندانی کارمەدانی گروپی نالیا و کەناڵی NRT و NRT2 و NRT العربیە ی تێدابوو!

لە ناو سەرجەم رۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵی NRT و گروپی کۆمپانیای نالیا بە تەنزو نوکتەوە باسی ئەوە دەکرا کە شاسوار کەهەرگیز نەیتوانیووە ژیان هاوڕێکانی خۆی بگوڕێت، چ ئەوانەی لە کۆمپانیا بە ئەمانەتەو دەست پاکی کاریان کردو چ ئەو کەسانەش کە بەهۆی کەناڵی NRT بوونە هۆی گەورەکردنی شاسوار لە شاگردایەتی و سیدی فرۆشییەوە بۆ کەساتەییەکی بزنس و بەناوبانگ. ئێستا چۆ ئەتوانێت ژیانی خەڵک بگۆڕێت؟!

لەراستیدا خۆشم بینیم و شایەتحاڵم هیچ هاوڕییەکی نزیکی شاسوار نەک ژیانی نەگۆڕدراوە بەڵکو زۆربەی هەرە زۆریان کرێچی و بێ سەیارەو هەشیان بوو قەرزداریش بوون، حورمەتەن بۆ ئەو هاوڕییانە ناویان نابەم گەرنا ناوی دەیان و بگرە سەدان کەسم لایە کە لای شاسوار وەکو کەسی نزیک و دەستەراست دەرکەوتوون بەڵام لە دۆخێکی مادی خراپ دابوون. باوەریش بکەن کە ئەچوومە کەناڵی NRT بۆ دیمانە، یان کە ئەچوومە لای برادەرانی چاڤی مۆڵ، شەرم ئەیگرتم کە باسی دۆخ خراپی ژیانی خۆیان ئەکرد، لای خۆم وام لێکئەدایەوە کە ئەو خوشک و برایانە ئێستا وا ئەزانن من لای شاسوار زۆر سودمەندو هیچ خێریشی بۆ ئەوان نەبووە. لە کاتێکدا منیش هەر وەکو ئەو هاوڕێ کچ و کوڕانەی نزیک شاسوار، نە سودمەندبووم و نەهیچ.

لەم بانگەشەدا هەمدیسان هەمان دروشم کراوەتە دروشمی سەرەکی شاسوار و حزبەکەی، ئەزانم ئەوە بانگەشەیە و ناراستی لە دروشمدا هەندێک جار ئەبێت، بەڵام دروشمی ئەم برادەر هەر فریودەر نییە، بەڵکو جۆرێکیشە لە خیانەت، چونکە کەسێک کە رۆژانە لە ١٠٠٠ دیناری رۆژانەی مەکتەبی منداڵەکانی نیویان پێ لە دەخیلە بکات! چۆن ئەتوانێت ژیانی خەڵک بگۆڕێت؟! (هەڵبەتە ئەمە بەقسەی خودی شاسوار کە لە دیمانەیەکدا وتی).

ئەزانن لەوەتەی شاسوار دەم لەسیاسەت ئەدات، ئەوە هیچ هەمووی لەسەر پشتی کەناڵی NRT و رۆژنامەنووس و کارمەندە بوێرەکانی کراوە، بەڵام ئەوان زەرمەندی یەکەمی ئەو دۆخەن کە خوڵقا. ئەوە هیچ کەناڵەکە بێلایەنی لەدەستدا، بەڵکو زۆریان کارەکەیان لەدەستداو ئەوانەی ماویشنەوە لە نەخێرەوە تا ئێستا 25% مووچەکانیان بڕاوەو لەوەش تاڵتر هاوشێوەی دەسەڵات بە ٤٠ رۆژ جارێک مووچە بە NRT ئەدات و دڵەراوکێش هەیە کە نەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

لە کاتێکدا NRT ئەمە حاڵیەتی، کەناڵی NRT2 و NRT العربیە دۆخیان خراپتریشە مووچە دواکەوتنی ئەوان ئەگاتە دوو مانگ، بەم هۆیەوە زۆری نەمابوو مانگی ١٢ ، NRT العربیە دابخرێت، بەڵام شاسوار هەستاوە بەدانانی کەناڵێکی تر بەناوی KURDNEWS کە ئۆفیسی سەرەکی لەناو بیانای NRT دایەو جگە لەوانەی وەکو بێژەرو پێشکەشکار دەرئەکەون، ئەوانی تر هەر کارمەدندانی NRT، بەڵام مووچەی ئەم چەند کەسە کەمەی KURDNEWS، زۆر لە کارمەندانی NRT کەمترە، ئەمەش بۆتە پاساوێکی باش بۆ ئەوەی شاسوار هەرەشەی پێ لە کارمەندانی NRT بکات و هەرچی لەخزمەت ئەجندایی کەسی و سایسی شاسوار کارنەکات، دووچاری دەرکردن و ناوزراندن ئەبێتەوە.

تەنها لە دوو هەفتەی رابردوو زیاد لە ٢٠ کارمەندی NRT بەهۆی لەدەستدانی بێلایەنی کەناڵەکە وازیان لەو کەناڵە هێناوە و پێشتریش دەستلەکارێشانەوەی تاک تاک و بەکۆمەڵ هەبوو، لەهەمووشی چاوەروانتر ئەوەیە کە دواکەتن و دابەزانی موووچەی کارمەندان ودواکەوتنی بۆ ٤٠ رۆژ جارێک، ببێتە هۆکاری وازهێنانی زۆرێکی تر لە کارمەندانی کەناڵەکە و سەرئەنجام کەسە دیارەکان بەتەواوی لە شاسوار و راگەیاندنەکەی دوور بکەونەوە.

گەر دەنگدەرانی کوردستان فریوو بە قسە ئەخۆن و چاو ئەپۆشی ئەکەن لەو راستیانەی روونمان کردنەوە، شاسوارو بەڵێنە گەورەکانی پیرۆزیان بێت، گەریش نا با کەمێک وردتر بیر بکەنەوە، هەڵبەت ئەشتوانن پرسیار بکەن لە ٢٠٠٦ ەوە شاسوار عەبدولواحید خۆی بۆتە ملیۆنلێر، ئایا چ کەسێک لە نزیکی ئەو دۆخێکی باشی ژیانی هەیە؟!

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌