پێگەی کورد دوای ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسییه‌کانی لە پەرلەمانی عێراق

وتار/ 17/04/2018 1075 جار بینراوە

مسعود حیدر

پێگەی کورد لە بەغداد دوای ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسییه‌کانی لە پەرلەمانی عێراق
مه‌سعود حه‌یدر
بە پێ ی ئەو توێژینەوە ئەکادیمی و مەیدانیە بێ لایەنانەی کراوە لە ماوەی رابردوو، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھیچ کوتلەو ھاوپەیمانی یەک پەنجا کورسی زیاتر بەدەست ناھێنێ. ناوماڵی شیعە دابەش بووە بەسەر پێنج ھاوپەیمانی و کوتلەی گەورە،کورسێکان بەزۆری لەنێوان ئەم پێنجە دابەش دەبێت و ھەندێ کوتلەی بچوکی تر چەند کورسیەک وەدەست دێنن. دەنگی سوننەکان بەسەر سێ ھاوپەیمانی سوننی دابەش دەبێت و بەشێک لە دەنگی ناوچە سوننەکان بۆ ھاوپەیمانی سەرکەوتنی حیدر عەبادی دەبێ، ئەوەش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی دەنگی سوننەکان بەراورد بە ھەڵبژاردنی ٢٠١٤، جگە لەوەی کە بەشێکی زۆر لە سوننەکان بەشداری ھەڵبژاردنەکان ناکەن لەبەر ئاوارەیی. کورد لە پەرلەمانی عێراق شەست و دوو کورسی ھەیە جگە لە سێ کورسی کۆتا، واتا شەست و پێنج کورسی ھەیە. بەھۆی لەدەست دانی ناوچە کوردستانێکانی دەرەوەی ھەرێم دەنگی کورد لەم ھەڵبژاردنە کەم دەکات، جگە لەوەش کورد لەو ناوچانە بە لیست و ھاوپەیمانی جیاواز دابەزیوەو ھێندە نەفەسی حزبی و بەرژەوەندی حزبی زاڵ بووە، بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی رۆلی نەبووە بۆ ئەوەی یەک ھاوپەیمانی دروست بکرێت، بە پێ ی سیستمی سانت لیگۆ دەنگی کورد لەوانەیە بروات بۆ لیستە عەرەبێکان لەو ناوچانەو بەشی کورسی یەک نەکات بۆ کورد. بە پێ ی ئەو لێکۆڵینەوانە کورد بەسەر ئەو قەوارانەی ھەیە دابەش دەبێت و کۆی کورسێکانی دەکاتە نزیکەی پەنجاو نۆ کورسی بە سێ کۆرسی کۆتاوە. ئەگەر لە ئێستاوە حزبە کوردێکان ئامادەکاری بکەن بۆ پێکھێنانی قەوارەی کوردی لە پەرلەمانی عێراق، ئەوە کورد دەبێتە قەوارەیەکی بەھێز لەناو پەرلەمان و پێگەیەکی بەھێزی دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرێک لە بابەتە سیاسی و یاسایی یەکانی ناو پەرلەمان. خولی داھاتوو زۆر جیاواز دەبێت لە خولی سێ، ھەژموونی کۆماری ئیسلامی بەسەر پەرلەمانی عێراقەوە زۆر روون و زەقتر دەبێت و ھەر یاسا و بابەتێک ئەوان پێیان باش بێت لەپەرلەمان تێپەر دەبێت. یەکێک لەو یاسایانەی کە ئامادەکراوە یاسای نەوت و غازە، بێگومان یاسای تر پێشنیار دەکرێت کە لە بەرژەوەندی ئەو گروپە چەکدارانە دەبێت کە نزیکن لێیانەوە. خەباتی سیاسی و پەرلەمانی کورد زۆر قورستر دەبێت لە خولی داھاتوو، ئەگەر بەم پەرتەوازەیی و ململانێ حزبیە بمێنێتەوە زەرەری زیاتر دەکات لە عێراق، چونکە شەڕ و خەباتی کورد لەسەر مافی دەستوری و خاک و ناسنامەیەو ئیرادەیەکی ناوخۆیی و ئقلیمی ھەیە بۆ پێشێلکردن و پشتگوێخستنی ئەو مافانە.

*ئەندام پەرلەمانی عێراق

نوێترین نوسینەکانی مسعود حیدر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌