داگیرکردنی عەفرین و وانەیەک بۆ حزبەکانی کوردستانی باشوور

وتار/ 18/03/2018 759 جار بینراوە

مسعود حیدر

داگیرکردنی عەفرین و وانەیەک بۆ حزبەکانی کوردستانی باشوور
مه‌سعود حیده‌ر
ئەگەر ئومێدێک ھەبێ بۆ کوردانی پارچەکانی تری کوردستان ئەوە باشووری کوردستانە بە ھەموو باشەو خراپێکانمانەوە، ئەم کیانەی ھەمانە پێویستە لەسەر ھەموومان پێش ھەموو شتێک وەکو چاومان پارێزگاری و بەرگری لێ بکەین و پاشان لەھەر کوێ کەموکوڕی ھەیە ھەموومان شان بدەینە بەری و ھەوڵی چاککردنەوەی بدەین. لە باڵاترین دەسەڵاتی بریاردان لەناو حزبەکانی کوردستان دەزانن کە چاکسازی پێویستیەکی حەتمیەو دەبێ بە قۆناغبەندی ئەنجام بدرێ و ئەوەی ھەیە ھەموومان لێ ی بەرپرسیارین و کەس بەدەر نیە لێی، چاکسازێ حەتمیەو دەبێ بکرێ بە تایبەت لەرووی کارگێری و ئابووری و ھەنگاونان بۆ ریفۆرمێکی بنەرەتی ئابووری، کەلتووری موزایەداتی سیاسی رێگرە لە ئەنجامدانی چاکسازی بنەرەتی ئابووری، یاسای خانەنشینی پلە تایبەتەکان باشترین نموونەیەو بەداخەوە حزب سەری لە ھاووڵاتی سادەش شێواندوە و چاک و خراپ لەیەک جیاناکرێتەوە، بە کوردی و بە کورتی پێویستە حزبەکان لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژووی ئەم قۆناغە ھەستیارە بن و ھەتا بەم شێوە پەرتەوازە بن لە ئاست مافە نیشتمانی و دەستورێکانی کورد ، لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەش لاواز دەبین و ماف خوراو دەبین و لە گەمەی بەرژەوەندی ووڵاتانی ناوچەکەو زلھێزەکان پیائەچین، مافی مرۆڤ و ھەندێ شیعاراتی کە تەنھا قسەن، ئەوەی کە ھاوکێشەکان دیاری دەکا لە پەیوەندێ نێودەوڵەتێکان بەرژەوەندی ھاوبەشە، کورد لە باشووری کوردستان لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە بونیادنانی مەرجەعی سیاسی و ستراتیجیە بۆ پرسە نەتەوەییەکان . داگیرکردنی عەفرین دوپاتی کردەوە بە ھەمان شێوەی کەرکوک کە کێشەی کورد لە ھەرچوار پارچەی کوردستان کێشەی خاک و ناسنامەی نەتەوەییە.

*ئەندام پەرلەمانی عێراق

نوێترین نوسینەکانی مسعود حیدر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌