مامۆستایانی خواست و ئاگایی
وتار/
06/04/2018
728 جار بینراوە
بارزان محه‌مه‌د سوره
مامۆستایانی خواست و ئاگایی
له هەر كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو بنواڕین یان لە پێشكەوتنەكانی سه‌راسیمه بووبین, ئه‌وه خاڵێك ئاماژه‌ی پێبكرێت، رێخستنه. رێخستن پێوه‌ندی به زانینه‌وه‌یه. زانینیش له رێگه‌ی پرسیاركردن، فێركردن و گه‌یاندن دێته دی. وێجا پێگه‌ی مامۆستا گه‌لۆ لێره‌دا به‌رز و مه‌زن ده‌كه‌وێته‌وه. لێ كه‌ی مامۆستا لە ژوور چینەكانی تری كۆمەڵگە ده‌رده‌كه‌وێت؟
ئه‌م پرسیاره پێوه‌ند به ئاگایی و ره‌خنه‌گرتن له خۆیه. ئه‌م خۆیه مامۆستاییه، چه‌نده نه‌خوێنه‌ر و ده‌به‌نگ بێت گه‌لحۆتر و چه‌نده‌ش ئاگایی له زانست، مێژووی نه‌ته‌وه و ئه‌ده‌بیات، به‌كورتی بخوێن بێت، ئه‌وه‌نده دوورنماتر و به‌ته‌ك په‌روه‌رده، ره‌خنه‌گرتن و خۆخسته ژێر به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه، به‌خه‌م ده‌بێت.
بۆیه ده‌بێت مامۆستا پێشه‌نگی كۆمەڵگە بێت. ئه‌م ده‌توانێت وابكات ره‌خنه بگیردرێت و شته‌كان بخاته ژێر چنگی لێپرسینه‌وه‌وه. لێپرسینه‌وه وابه‌سته‌یه به دادوه‌ر. ئاخۆ مامۆستا دادوه‌ره؟ سەرمەشقبوون به‌سه‌ر گشت، له وانه‌گوتنه‌وه و چۆن راهێنانكردندایه. وانه‌گوتنه‌وه له‌به‌رانبه‌ر به‌یانییدایه و راهێنانكردنیش له به‌رانبه‌ر چاودێرییكردندایه. كه‌واته مامۆستا كه راهێنانكاره؛ چاودێره. ئه‌م چاودێربوونه‌ش سه‌رمه‌شقبوونه. كه‌واته مامۆستا چاودێره به‌سه‌ر راهێنانپێكراوانی دوێنێ.
بۆیه بۆ وانه پێگوتراوانی دوێنێ، له به‌یانیییاندا دادوه‌ره.
دادوه‌ره چونكه به‌رپرسیان بووه. ئه‌گه‌ر دوێنێ، خۆی نه‌كردبێته به‌یانیوان و چاو‌دێر، ئه‌وه ئه‌م مامۆستایه مه‌حكووم و تاوانباره. كه‌سی سەرمەشقیی، درووستكاری بیری ئازاده. وابه‌سته نییه بەهیچكەس. زووڕنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندخوازان و بڕیار به‌ده‌ستانی نه‌خوێنده‌وار لێنادات و نه‌ژه‌نه. نه‌ژه‌نین خاوه‌نیبوونه به خواست. خواستیش كۆمەڵگەی چاڵاك و نه‌وه‌ی به‌ئاگا درووست ده‌كات. تاكێكی كارا, كه وانه‌پێگوتراوێكی مامۆستای به‌ئاگا بووه و پێگه‌یێنراوێكی پڕ خواسته، ئه‌وه ئاگایی به‌سه‌ر خۆیه‌وه هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ئه‌مڕۆ و هەست بە دوودڵی و ترس ناكات. سه‌ر مه‌شقی ئه‌م تاكه، خوده ناسكردووه‌كه‌یه‌تی و ئازادیش نان و شه‌ڕه‌فمه‌ندییه‌تی. بۆیه لەسەر بناغەی وه‌ها تاكێك كۆمه‌ڵگه وه‌ك ئه‌و دۆخه هیچخوازیی و به‌ها داڕووخاوه ناكه‌وێته‌وه.
پرس و شته‌كان به‌ره‌و بنبه‌ست ناچن. بۆیه دوای ئه‌م گه‌شه‌كردنه په‌روه‌رده‌ییه، هزر و ئازادی له‌دایك ده‌بن. هزر بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شاره‌ستانی و خاوه‌ن كولتوور و ئازادیش ناسنامه. تێكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه له گه‌نده‌ڵی و مافخووراوی، پێوه‌ندی سه‌ره‌كی به نه‌بوونی خواست و ئاگایی مامۆستاوه هه‌یه. چونكه مامۆستا به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه رانه‌گوزه‌ره به‌كیسه‌ڵبووه‌یه. مامۆستا رێگری به‌رده‌م گه‌شه و گۆڕان نییه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه نه‌بوونی خواست و ئاگایی له مامۆستاكانماندا ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رهه‌م هێناوه، دۆخێك كه گه‌نج و وه‌چه‌یه‌كی ته‌نبه‌ڵ، نه‌خوێنده‌وار، ترسه‌نۆك و بێده‌نگ له ماف و ئازادی پێ به‌خشیوین. بێمنه‌تبوونی سه‌رۆك و ئاراسته‌كردنی ئه‌م گه‌له‌مێگه‌له به‌ره و هه‌ڵپه‌ڕین و نه‌زانین بردن، پێهیچنه‌بوون و كۆیله سه‌یركردن، هیچ شتێك نییه له‌و به‌رهه‌مه، كه بوونی وێنه‌ی كاره‌كته‌رێكی دۆنكیشۆتییه، كه دواجار مامۆستاكانی ئه‌م سه‌رۆكه داستان خه‌یاڵاوییه، مامۆستایانی بێخواست و گه‌لحۆ بوون. خه‌ساندن یان كوشتنی خواست له تاك/ خوێندكارانماندا، واده‌كات پاشكۆیی، كۆیلەبوون و بێده‌نگی به مافی خۆیان بزانن.
باڵاكردنی هه‌ستی خۆ پێهیچنه‌بوون؛ ده‌ره‌تانه بۆ ئایینده‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ناسنامه و ده‌وڵه‌ت. مامۆستای بێخواست و ئاگایی، ناتوانێت خوێندكارێكی ئازا پێ بگه‌یێنێت. بۆیە لەم وڵاتەدا هەیمەنەی حزبیی، باڵی كێشاوە و رابەری پەروەردەیە. لەژێرهەژموونی ترساندن و و كۆیلەكردندا، مامۆستای بێخواست و ئاگایی، دەستەمۆی چارەكە موچەیەك كراوه پێشی شه‌ره‌فمه‌نده، نه‌ك شه‌ره‌فمه‌ند كرابێت پێی. له كۆتاییدا گه‌ره‌كه بگوترێت: ده‌بێت مامۆستا، گۆڕانێكی بنەڕەتی لەژیانی خۆی دەست پێ بكات و په‌ی به خوده ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی ببات و بیدۆزێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌پێناو وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م گه‌له وابه‌سته به نه‌ریت، نه‌زانی و ره‌وێنراوه له ماف و ئازادیی. م. بارزان محمدسوره
نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د سوره
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
03/09/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
02/07/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/04/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
21/10/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
15/09/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/09/2020