ئەو کارە چی بوو ئیبراهیم تاتڵیساس کردی؟!
وتار/
05/04/2018
1002 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
ئەو کارە چی بوو ئیبراهیم تاتڵیساس کردی؟!
ئیبراهیم عەباس
سەردانەکەی هونەرمەندی بەناوبانگ ئیبراهیم تاتڵیساس بۆ
نزیک عەفرین و بەسەرکردنەوەی ئەو هێزانەی تورکیا کە بەشداری داگیرکاری شاری عەفرینیان
کردووە، لەوەش خراپتر چڕینی گۆرانییەک بەسەر عەفریندا کە ئەڵێت سەردانی ئۆرفاو عەفرین
وەکو یەکەو دڵخۆشی رەجەب تەیب ئەردۆگان و بوون بە کۆرسی هونەرمەند سەبیل جان، زۆرترین
کاردانەوەی لە تورکیا و لای هەر کوردێک لەهەرکوێک بێت و لای خەڵکی عەرەب لە وڵاتە
عەرەبییەکان لێکەوتەوە.
ئەم کارەی تاتڵیساس لە کاتێکدایە ٥٨ رۆژ خەڵکی عەفرین بەرگەی
١٤ گروپی میلیشیای توندڕەوی سووری و سوپای تورکیا گرت، کە سوپای ئەو وڵاتە چوارەم
بەهێزترین سوپای ناو ناتۆو هەشتەمین بەهێزترین سوپای جیهانەو بەدرێژایی ئەو خۆڕاگری
و بەرخۆدانەی کوردانی عەفرین هەزاران هاوڵاتی و شەڕڤان گیانیان بەخشی و دوای داگیر
کاریش شارەکە نزیک بەوێران بوون بۆوەو نیو ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەو بەدبەخت بوون و
شارەکە کەوتە بەرشاڵاوی رەشبگیری و کوشت و کوشتاری دڕاندانەی سوپای تورکیاو هاوپەیمانە
سوورییە دڕندەکانیان.
بۆ هەر هەودارێکی ئیبراهیم تاتڵیساس ئەو رەفتارە مایەی نیگەرانیەو
باوەڕ ناکرێت جگلە لە کەسانی توندڕەوی دژ بەکورد لە تورکیا، بۆ هیچ کەسێک لەهەر شوێنێکی
وڵاتانی ناوچەکە ئەو هەڵوێستەی ئەو هونەرمەندە کوردە مایەی خۆشحاڵی بێت، بەتایبەت
کە ئیبۆ تاتڵیساس خەڵکی ئۆرفا، هەمان شاری زێدی سەرۆک ئاپۆیە و کرمانجێکی زۆرباش
قسە ئەکات و لەهەولێر هەر بە کرمانجی قسەی ئەکرد.
تاتڵیساس کە تا دە ساڵی رابردوو کەمترین تێکەڵی لەگەڵ سیاسەت
هەبوو، بەڵام لە ٢٠١٠ بەدواوە بەهۆی کاریگەری گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان لەرێگای
ئەردۆگانەوە چاویبڕییە ئەو قازانجە خەیاڵییەی لەسایەی یاسایی وەبەرهێنانی هەرێمی
کوردستان لە هەولێرو دهۆک هەبوو، لەو ساوە بۆتە بەشێک لە ئەجندای فاشیزمی ئەردۆگان
و لێرەش لە هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کە هاوشێوەی تاتڵیساس
بەیعەتیان بە سوڵتانیزمی ئەردۆگان بەخشیوە، ئەو هونەرمەندەیان کردە شەریک لە پرۆژەکانی
وەبەرهێنانی خانوو بەرە.
ساڵی ٢٠١٠ کە ماڵی بارزانی تاتڵیساسیان هێنایە هەولێر ،
ئەوکات سەرۆکایەتی حکومەت لای کاک د. بەرهەم بوو، هەر بۆیە نەیانهێشت سەرۆک وەزیران
هاوگەشتی تاتڵیساس بکات، لە کاتێکدا بۆ ئەوە هاتبوو هەولێر بکات بە دووبەی و بە
کوردیش وتی ئەگەر لە پێنج ساڵدا واتە تا ساڵی ٢٠١٥ هەولێر نەبووە دووبەی، سمێڵی خۆی
ئەتاشێ! بەڵام وا هەشت ساڵ تێپەڕی نەک هەولێر نەبووە دووبەی بەڵکو زستانی ئەمساڵ لەهەولێر
لە ٢٤ کاتژمێردا دەسەڵاتی هەولێر نەیتوانی هەشت کاتژمێر کارەبا بۆ خەڵکی شارەکە
دابین بکات؟!
ساڵی ٢٠١٤ لە چوارچێوەی ئەو بەیعەتەی بنەماڵەی بارزانی بە
سوڵتانیزمی ئەردۆگانیان دابوو، مەسعود بارزانی نەک هەر ئیبراهیم تاتڵیساس بەڵکو شڤان
پەروەر کە بەحیساب ئۆپۆزسیۆنی تورکیابوو، سێ بەسێ بەهاوڕێیەتی ئەردۆغان بەشارە
کوردییەکاندا گەڕان و کەوتنە بانگەشە بۆ ئاک پارتی و ئەردۆگان و دژایەتی لیستی
کوردانی باکووری کوردستانیان کرد.
بەلای منەوە هەڵوێستەکەی تاتڵیساس لە رووە مرۆڤایەتییەکەوە
شەرمهێنەو دوورە لە کاری هونەرمەندێک کە ئیمپڕاتۆڕی گۆرانی ناوچەکەیە و لەناو
کوردو عەرەب و تورک و فارس بە ملیۆنان هەواداری هەیە، بەڵام لە رووە رەگەزپەرستییەکەوە
ئاساییە، چونکە کاتێک یەکەم جار لە ٢٠١٠ گەیشتە هەرێمی کوردستان و رۆژنامەنووسێک لێپرسی
تۆ کوردی؟ نەک هەر حاشای لە کوردبوون کرد، وتی تورکی کوڕی تورکە.
چەند سەربەرزانە ئەبوو ئیمپڕاتۆرێکی وا گەورەی گۆرانی لە
خزمەتی ئاشتییەوایی و تەبایی و نەفرەتکردنی جەنگ بوایە نەک، بکەوێتە خزمەتی پرۆژەی
سوڵتانیزمی فاشی و رەگەزپەرستی ئەردۆگان و ئاک پارتی. خۆ گەر ئەوەشی نەکردبوایە ئەیتوانی
پیشەیانە خەریکی هونەرو کارە بزنس و ئابووریەکانی بوایە.
تێبینی: سەرسامم بووم بەو راپۆرتەی کەناڵی BBC العربییە، هەر بۆیە لەگەڵ وتارەکەم بڵاوم
کردەوە
https://www.facebook.com/1828696980516324/videos/1829844407068248/
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021