عەفرین ناسنامەی سەركەوتن لەباوەش دەگرێ‌

وتار/ 23/03/2018 578 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

عەفرین ناسنامەی سەركەوتن لەباوەش دەگرێ‌
بارزان محمده سوره
شەڕكردن و بەرگری، تەژین لە خۆڕاگری و بەرگری كردن، لە خاك و ئاو هەوا.كە سێ لەڕەگەزە سەرەكیەكانی ژیانن، بۆیەش پەروەردەی ئاپۆچیزم لەسەر ئەو بنەمایە بنیات نراوە، ئەوقەزا بچكۆلەی كە شەرڤانان بۆماوەی 58 ڕۆژە نەك بەرگری بەڵكو چۆكیان بەجیهانی گلۆبالیزم دادا و بونە، سوبولی مرۆڤایەتی ژیان بە بەرداكردن، بەدەست هێنانی ژیان و سەندنەوەی ژیان لەو پیس و گرگن و نامرۆڤانەی بەرامبەر مرۆڤە باڵاكانی مرۆڤایەتی بوونەتەوە، بونەتە قەڵغانی بەرگری كرن، لە ژیانی گەلانی دیموكراتیك و ئازادی خواز، بۆیە بەردەوام ئیرادەی گەلێك، كە لە سەر بنەمایەكی پتەوی فەلسەو پەروەردەیەكی پڕ ئەخلاقی ژیان دۆستانە سەری هەڵداوە، ئەوە. نەك كەوتن بەڵكو ئەوە سەروەری و لاپەڕەكانی مێژووی ئەوكچ و خورتانەی كە وازیان لە ژیانی خۆیان هێناو پەنایان بردە بەر هەڵبژرادنی یان سەركەوتن یان سەركەوتن، بەوەی ببنەپەریەكانی ئەودیو دونیا، تەنها بۆ ئەوەی ئەوانی تر ژیان بكەن، ئەوە بریتیە لە سەروەری و سەركەوتن،ئەوە ئیرادەیە، جەنگین بەرامبەر بە تیرۆر لەبەرگی تردا، ناتۆ لە بەرگی تردا ڕوسیای فاشست لە برگی نامرۆڤانەدا، ئەمریكای دوور لە هەموو بەها ئەخلاقیەكانی مرۆڤایەتی، كە توركیای فاشیست توانی لەو بەرگە سەگڵاوەی سیفات گورگانەدا، بەپێستەكەی خۆی بۆیانی بتاشێت. ئەو شەڕڤانانەی، كە بوونە قەڵغان بەرەو ڕووی چەواشەو چەتە و چەتەوان و فاشیست و ئەماتۆرەكان.  ئەوانە فریشتەی سەردونیان، لەگەڵا، كەژاوەی باركردن لێرەوە، بۆ ئەودیو كەژاوەكەیان پڕە لەو بەها پیرۆزیانەی، كە لەگەڵا خۆیان دەیبەن، كە لێرەوە دەیگوازنەوە ئەو دونیاوە، بەڵام لەگەڵا فریشتەكانی ئەوێ‌ دەدوێن و سەریان سوڕ دەمێنێت، چونكە ئەوانە ئەو فریشتانەن، كە بەرگری یان لەو مرۆڤانەكرد، كە فاشیستەكان هەوڵی قڕكردینان دادان، بەڵام لەلایەن ئەو فریشتەجوانانەوە، دەم شكاوكران ئەو خوێن مژانە. بە بەرگی ڕیسواییەوە،بەرگ پۆشكران و وە دەش كرێت.  بۆیە لە دونیای تریش عەفرین سەربەرزە و نەكەوتن ناس ناوی عەفرینە، چونكە شەڕ ئیرادەیە ئیرادەش ناكەوێت، چونكە پەروەردەی ئاپۆچی بەردەوام لەگەشەو پەرسەندن دایە، وەك ئەو ناسناوە لەناو دونیای ئێستاو دواڕۆژیش دا هەڵگری ناس ناوی بەگری و سەركەوتن و بەرخودانن، ئەوە بەو فۆڕمەوە دەچێتە ناو دڵی مێژوو. مێژووش بەئاوی ئاڵـتون ڕەنگ ڕێژی دەكات.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌