داهاتی نه‌وت چی یه؟ كێ وه‌ری ده‌گرێ؟ كێ خه‌رجی ده‌كات؟
وتار/
13/03/2018
554 جار بینراوە
بارزان محه‌مه‌د سوره
داهاتی نه‌وت چی یه؟ كێ وه‌ری ده‌گرێ؟ كێ خه‌رجی ده‌كات؟
نه‌وت :
داهاتی نه‌وت چی یه؟ ئه‌م داهاته چۆنه؟ كێ وه‌ری ده‌گرێ؟ كێخه‌رجی ده‌كات؟كێ سوودی لێوه‌رده‌گرێ؟ بۆكێ بۆته ئه‌هریمه‌ن و به‌دبه‌ختی بۆكێیه؟ بۆكێ بۆته سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌ست ده‌كه‌وت و خۆشگوزه‌رانی وده‌سه‌ڵات؟
نه‌وت شله‌مه‌نیه‌كه هه‌زاران ساڵه له‌ژێر زه‌وی دایه‌و په‌نگی خواردۆته‌وه‌و مرۆڤ په‌ی پێبردوو دۆزیوه‌ته‌وله‌ئه‌نجامی ئه‌وزینده‌وه‌رو ڕووه‌كانه‌ی كه‌هه‌زران ساڵ ژێرخاك كه‌وتوون و به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆو گه‌رمی زۆره‌وه وهۆكاری‌تری نه‌وت و هاو تاكانی درووست بوون. له‌ئه‌نجامی ده‌رهێنانی و په‌ی پێ‌بردنی مرۆڤ و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وه‌له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها بۆڕووناك كردنه‌وه‌ودواتر یش بۆبواره‌كانی تر كه‌ئێستا %100به‌كارده‌هێنرێت و له‌بواری پیشه‌سازی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت،ئه‌م داهاته ده‌بێت بۆ كۆی تاكه‌كانی نیشتیمان بێت،به‌ڵام له‌زۆرێك له‌ناوچه‌و وڵاتان ئه‌م داهاته بۆنوخبه‌یه‌كه كه‌به‌هۆی ده‌ستهه‌ڵاته‌وه قرغیان كردووه‌و له‌دزی و گه‌نده‌ڵی نوفوم بوونه.
له‌وه‌رگرتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌سامانی میله‌ت و بوون به‌بزمنمان و به‌ئاره‌زوی خۆیان له كه‌یف و سه‌فاو ڕابواردنه‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان خه‌رجی ده‌كه‌ن و میلله‌تیش له‌و په‌ڕی نه‌گ به‌تی و هه‌ژاری و برسیه‌تی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.بۆیه له‌بورای سوود وه‌رگرتن ته‌نها نوخبه‌یه‌كی دیاری كرا‌و لێی سوودمه‌ند بوونه‌وزۆریینه‌ش بۆته نه‌مان و بێبه‌ش بوونی ژیان له‌كۆی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه له سه‌ده‌هه‌ره‌سه‌ره‌تاییه‌كان مرۆڤ هه‌ی بوون. ئه‌م داهاته بۆكۆمه‌ڵێكی بزنزمانی دوور له‌گشت به‌رپرسیارییه‌كی نیشتیمانی بۆته به‌ختیاری و خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام بۆكۆی هاوڵاتیان بۆتی نه‌گبه‌تی و ناخۆشی و ده‌ردوو شه‌ڕو باج دانێكی گه‌وره. هه‌روه‌ها شێواز و شێوه‌ی خه‌رج كردنی داهاتی نه‌وت، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، تاڕاده‌یه‌كی زۆر داهاتو وچاره‌نووسی دیموكراسی و گه‌شه‌پێدان له‌دوونیای وڵاتانی به‌رهه‌م هێنی نه‌وت دیاری ده‌كات. بۆیه ده‌پرسم ئایا له‌وڵاتی ئێمه‌دا ته‌كانی به‌دیموكراسی داوه،یان پاشی خستووه‌و چه‌قبه‌ستووی كردووه بۆبه‌ده‌ست گه‌یشتن ی داهات و سه‌رمایه‌ی وڵات له‌گیرفانی نوخبه‌یه‌كی دیاری كراودا؟!!
ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ی، وڵاتێكه كار بۆ ئه‌وه ناكات، مرۆڤ ئاسووده‌ی پێبگات، به‌داخه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م سامانه‌ن نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن و به‌سه‌ره خۆره‌ی خۆیانی پێناسه‌ده‌كه‌ن و ڕاستیشه، كه‌ده‌بینین زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی، كه خاوه‌نی ئه‌م سامانه نین، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م سامانه‌ن پێشكه‌وتووتر و خۆشگوزه‌رانی ترن و له كێشه‌وگرفت دوورترن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ ئه‌مه بكه‌ین ئه‌و بڕوایه‌م هه‌یه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌م وڵاتانه به‌خۆیانه‌وه دیوه، بنه‌مای بوون و ده‌رهێنانی ئه‌م سامانه نییه.
به‌ڵكو بنه‌مای درووستكردنی مرۆڤێكی ئه‌كتیڤ و كارا‌و چالاك و كار بۆ بره‌ودان به مرۆڤ، له ئامانجه‌كانی ئه‌وان دایه و ئه‌مه‌ش بۆته، هۆی سه‌رخستن و پیشكه‌وتنی وڵات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه، كه‌سامانی كانزای جۆر به جۆری یان هه‌یه، به تایبه‌تی نه‌وت ئه‌مانه ته‌نها خه‌ریكی ده‌رهێنان و نارده‌نی ئه‌م سامانانه‌ن و ئه‌مانه كار بۆ خواردن و به‌فیڕۆ دانی ئه‌م سامانه ده‌كه‌ن، نه‌ك ببێته خوڵقێنه‌ری سامان.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د سوره
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
03/09/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
02/07/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/04/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
21/10/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
15/09/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/09/2020