بۆ ئەوەی لە کێشەکانی د. فەرهاد پیرباڵ حاڵیببن
وتار/
12/03/2018
1510 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
بۆ ئەوەی لە کێشەکانی د. فەرهاد
پیرباڵ حاڵیببن
ئیبراهیم عەباس
جیاواز لە هەموو ئەو جارانەی
تر کە د. فەهاد پیرباڵ خۆی بە کوڕی بارزانی و هەندێک جاریش بەبەرخی بارزانی ئەزانی،
هەینی رابردوو وەکو لەم ڤیدیۆیەدا گوێبیستی ئەبیت، د. فەرهاد قسە هەیقیەکانی ناو
ناخی کردو پەردەی لەسەر ئەو ناهەقیانە هەڵدایەوە، کە چەند ساڵە بنەماڵەی بارزانی و
چەند بەرپرسێکی نزیک لە بنەماڵە، لەگەڵ کەسانی ناو پارتی و دەرەوەی حزبەکەیان ئەیکەن،
بەتایبەت لەگەڵ ئەو کەسە رۆشنیرانەی لە حوکمی پر لەستەمی خێڵەکی بنەماڵە بێزران و
ئەزانن چۆن هەموو کوردستان باجی ئەو عەقڵیەتە خێڵەکەیە ئەدات.
بارزانی و موئەسەکەی بەردەوام
کار بۆ ناشیرین کردنی کەسانی خوێندەوارو رۆشنبیر و هونەرکار ئەکەن، بە جۆرێک ئەیانەوێت
کەسانی زیرەک و رۆشنبیر وەکو شێت و خراپەکار بە کۆمەڵگا بناسێنن، چونکە خۆیان خوێندەوار
نەبوون، هەمیشە رقیان لە کەسانی رۆشنبیرو زیرەک بووە، کە نموونەی بەرجەستە لەم رووەوە
یەکجار زۆرن، بەڵام فەرهاد پیرباڵ گەورەتری قوربانی دەستی ئەو یاریەیە کە ماڵی
بارزانی بەتایبەت شەخسی مەسعود بارزانی دەرهەق بە کەسانی خوێندەوار ئەیکات.
مۆدێلێک کە سەرچاوەکەی ماڵی
بارزانییە نیوسەدەیە کاری لەسەر دەکرێت و خەڵکی تریش لاسایی ئەکەنەوە، ئەویش ئەوەیە
کە رۆشنیرو نووسەرو هونەرمەند تەنها ئەبێت پیاهەڵدەری پیاوەکانی بنەماڵە بێت، بەڵام
ئەوەش بەهایەکی نییە گەر کەسەکە لەناو کوێلایەتی و دواتریش بێ شەخسیاتیدا نەتوێتەوە.
هێشتا ئەمەش بەس نییە ئەبێت رۆشبیرو نووسەرو خوێندەوارو رۆژنامەنووسانی نزیکیان خاڵی
لاوازیان لەدەستی بنەماڵەدا بێت، بۆ ئەوەی هەرکات کەیفیان بەکەسەکە نەهات پەلاماری
کەسایەتی بدرێت.
هەر کەسێک د. فەرهاد پیرباڵ
بناسێت، ئەزانێت ئەم مامۆستای زانکۆو نووسەرەی کورد خزمەتێکی چەندە زۆری ماڵی
بارزانی و پارتی کردووە، بەڵام ئەی بۆچی دووچاری ئەم بەدبەختیانە کرا، وەڵامەکەی
ئاسانە، چونکە ئەیانەوێت لەرێگای شێواندنی ژیانی فەرهادەوە نووسەرو ئەکادیمی و رۆشنبیری
کورد ئەوەندە ناشیرین بکەن، خەڵک هەر مەمنونی عەقڵی خێڵەکی ئەوان بێت و لەناو خەڵکە
خێڵەکیە نەخوێندەوارەکەیان، بڵێن فەرموو ئەوە حاڵی رۆشنبیرانە.
جێگیای خۆیەتی هەندێک زانیاری
لەسەر کێشەکانی د.فەرهاد پیرباڵ لێرە ئاماژە پێ بدەم کە تا ئێستا خەڵکی کوردستان
نازانێت بۆچی ئەم پیاوە بەو شێوە دەمارەکانی گرژبوون و وەکو بەدبەختێک و سەرلێشێواوێک
دەرئەکەویت. لەراستیدا لە دوای ساڵی ٢٠٠١ ەوە کە فەرهاد پیرباڵ ویستی سەرکەشی ئەوە
بکات لە دەرەوەی پارتی خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی هەولێر هەڵبژێرێت، هێدی هێدی کەوتنە
کێشە دروستکردن بۆ فەرهاد پیرباڵ، لەزانکۆ و لە میدیاکانیان دووریان خستەوە، بەڵام
چونکە فەرهاد بەدیلێکی تری نەبوو، هەمیشە بە پشتوانیکردنی زارەکی لە مەسعود بارزانی
لەسزا قورسەکان دەربازی ئەبوو، بەڵام موئەسەسەی بارزانی و دەزگای پاراستن و مەکتەبی
نیچیرڤان هەریەکەیان بەشیوازێک بۆ شێواندنی ژیانی ئەو نووسەرەی هەولێر لە پیلان و
بەرنامەی جۆراوجۆردابوون.
لە دوو ساڵی رابردوو کاتێک
موئەسەسەی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی لەلاوە وایان کرد فەرهاد پیرباڵ دژی نێچیرڤان
بارزانی و کوتلەکەی بووەستێتەوە، سەرئەنجامەکەی بەگژ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر
دا کراو بەخۆی و بارزان قەسابی برای هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەری و سەرئەنجامەکەی
بەوە شکایەوە مەنسور بارزانی تەداخولی کێشەکەی کرد بۆئەوەی ئەو دوو کەسەی هێرشیان
کردۆتە سەر پیرباڵ دەستگیر بکرێن و کێشەکانی بۆ چارەسەر بکرێت کە لە بنەرەتەوە پەیوەندی
بەداخستی کتێبخانەکەی لە ناو پارکی شاندەرو زەوتکردنی خانوو و ماڵەکەیەوە هەبوو، کە
لەراستیدا کێشەکانی بەشێکی چارەسەر کران و هەندێک پارەش لەرێگای بارزان قەسابەوە پێدرا
بەڵام کاتێک خەریک بوو کیشەکانی پیرباڵ بەتەواوی چارەسەر ئەکران و خۆشی تا ئاستێکی
زۆر باش دەمارگرژی و دڵ توندی نەمابوو، کوڕەکانی مەسعود بارزانی لەرێگای ئەم و ئەوە
فەرهادیان هاندا بچێت لە کەناڵی NRT وە داوای یەک ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب بکات،
کە بۆ چارەسەر بە سی دەفتەر دۆلار پێکهاتبوون، کەئەمەش نێچیرڤان بارزانی و رەوانی
برایی و باڵەکەی توڕە کرد و بێ ئاگاداری و لێخۆشبوونی فەرهاد پیرباڵ دوو کەسە دەستگیر
کراوەکە لەلایەن بارزان قەسابەوە ئازاد کران. ئەمەش وای کرد کێشەکانی فەرهاد چارەسەر
نەبن.
هەرچەندە دواتریش رەوان بارزانی بەنوێنەرایەتی نێچیرڤان
بارزانی، د.فەرهاد پیرباڵی بینی و رەوان پیوتبوو تۆ مامی ئێمەی و چی پێوستە بۆت ئەکرێت،
بەڵام هەم دیسان پاراستن و موسەسەی بارزانی رێگایان بەو چارەسەرە نەدا.
ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا فەرهاد
پیرباڵ بەرەوان بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و سەرۆ قادر و کەسانی تری ئەکات، پەرچەکرداری ئەو رووداوانەن
کە لەچەند ساڵی رابردوو بەسەر د.فەرهادا هێنراون، خۆشی راستییەکانی لێبزربووەو
نازانێت ئەوە کێیە فەرمانی ئەو هەموو خراپیانەی بەدەستەو بەو شێوە نووسەرێکی گەورەی
هەولێر بۆ ترساندنی خەڵکی هەولێرو ناشیرنکردنی نووسەرو رۆشنیری کوردستان ئەکرێت بە
قوربانی.
پرسیارێکی مەنتقی کە لێرەدا
بکرێت ئەوەیە، ئایا کاتی ئەوە نییە مەسعود بارزانی و دوو باڵەکەی ناو پارتی مەسرور
بارزانی و نیچیرڤان بارزانی، دەستبەرداری ئەو عەقڵیەتەبن، کە پێیان وایە بۆ ئەوەی
ئەوان باش بن، ئەبێت هەموو کەسێکی دیار، بێ کەسایەتی و بەدبەخت و سەرلێشیواوبێت. ئایا
بارزانی نازانێت گەر خۆی و پیاوانی بنەماڵەکەی خەریکی ئەم کارە بچوک و نزمانە نەبوونایە،
کەسێک نەیئەتوانی لەناو بازاری هەولێر هاوار بکات بڵێت، رەوان بارزانی ق... بۆ نێچیرڤان
بارزانی ئەبات، هەر ئەوەندەشنا فەرهاد پربەدەمی هاوار ئەکات و سوکایەتی بەبارزانییەکان
ئەکات.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021