به‌رهه‌م صالح له‌نێوان كردار و گوفتاریدا

وتار/ 09/03/2018 713 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

به‌رهه‌م صالح له‌نێوان كردار و گوفتاریدا


دكتۆر به‌رهه‌م كه‌سایه‌تی دیاری نێو یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ره‌تای ژیانی به‌رهه‌م صالح ده‌توانم بڵێم له‌ چاو ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كێتی زۆر جیاوازبووه‌ هه‌ر ئه‌م جیاوازییه‌ش بووه‌ كه‌ كادرانی ئه‌و حیزبه‌ به‌ جێگری یه‌كه‌می قبوڵ نه‌كه‌ن و دانی پێدانه‌نێن چونكو زۆربه‌ی كادرانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌نگ كه‌ كاتێ ئه‌مان له‌ شاخ بوون و شه‌ڕیان كردووه‌ و ناخۆشیان بینیوه‌ ئه‌میش كه‌ ئه‌وكات له‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی خوێندن و كه‌یف و سه‌فا بووه‌ و هاتۆته‌ سه‌ر سفره‌ی حازری و ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵبكات ، به‌ڵام هه‌تاكو ئه‌وكاته‌ی مام جلال مابوو ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بووه‌ و توانای بڕیاردان و وه‌ له‌ دوو كابینه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێم و عێراقیش بووه‌ زۆر شتی تر، ئێستا به‌رهه‌م صالح تازه‌ ده‌یه‌وێت بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بكات ئاخر پیاوێك به‌و هه‌موو پشتیوانی و ده‌ستگێرۆییه‌ی مام جلال له‌و هه‌موو پۆسته‌ گرنگانه‌دا كه‌ نه‌یتوانیبێت خزمه‌ت بكات و هه‌نگاو بنێت یان پیلانێكی ژیرو سیاسیانه‌ی هه‌بێت ئیتر ده‌بێت ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سیاسی بازرگان و پیاو كوژ و كه‌سانێك كه‌ تێوه‌گلاون له‌ گه‌نده‌ڵیدا چی بكات و چییان پێده‌كرێت .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌م بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌  له‌ ڕابردوودا كردوویه‌تی له‌ ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یبووه‌ چ له‌ حكومه‌ت و چ له‌ حیزبه‌كه‌یدا ، سه‌ره‌تا له‌ حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌م ئایا حیزبه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه‌ ژییان كردووه‌ له‌ و ناوچه‌یه‌دا له‌ دزی و به‌ هه‌ده‌ردانی شارهیچیان كردووه‌ ئه‌ی بۆ ده‌نگی لێوه‌نه‌هاتووه‌ یان  یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیانه‌یه‌ له‌ سلێمانی كه‌ خۆشی شه‌ریكه‌ به‌شه‌ له‌و كۆمپانیانه‌ كه‌ هه‌رچی كه‌ل و په‌ل و خۆراكی خراپه‌ ده‌یده‌ن به‌و شاره‌ كوا بۆ ده‌نگی نه‌كردووه‌ یان یه‌كێتی به‌ ته‌نیا خاوه‌نی %60 سلیمانیه‌ له‌ سه‌ر موڵكی گشتی كه‌ داگیریان كردووه‌ به‌ ناوی كۆمپانیا و شوێنی حكومی ئه‌توانم بڵێم ئه‌و %60 ی یه‌كێتی %10 خودی به‌رهه‌م صالحه‌ ئێستاش هاتویت خۆت لێكردووین به‌ پیاوچاك تۆ نه‌توانیت له‌ حیزبێكدا كه‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌ ناویدایت نه‌توانیبیت ته‌نیا یه‌ك بڕیارتدابێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێستا چۆنه‌ وا ده‌ته‌وێت به‌ كۆمه‌ڵێك بازرگانی وه‌ك خۆت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگۆڕن ، له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا ئه‌ندامێكی له‌ حیزبه‌ تازه‌كه‌ی ده‌یووت ئێمه‌ هیچمان مووچه‌خۆرنین له‌ حكومه‌ت و حیزبه‌كه‌مان من لێره‌وه‌ پێی ده‌ڵێم كه‌ خودی سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌تان ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگرتوه‌و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌ هه‌تاكو 20 ساڵی تریش مووچه‌ نه‌درێ ئه‌وا ئه‌و ده‌توانێت بۆتان دابین بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی كۆمپانیا و ده‌ستمایه‌ی كۆكردۆته‌وه‌ به‌شی نه‌وه‌ی نه‌وه‌كه‌ی ده‌كات .
ئیستا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی منه‌تی ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن ده‌ڵێن له‌كاتێ كه‌ ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ توانیویه‌تی به‌رنامه‌ی تواناسازی و سلفه‌ی هاوسه‌رگیری و سلفه‌ی عه‌قار و قه‌رزی بچووك بۆ هاونیشتیمانیان ده‌سته‌به‌ده‌ربكات ، باشه‌ قبوڵمانه‌ ئه‌مانه‌ ده‌سته‌و دیاری جوانی چه‌ندین ساڵه‌ی حكومڕانی دكتۆر بووه‌ به‌س ئایا ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستیا بووه‌ چه‌نده‌ بوو وه‌ چه‌ندی بۆ خزمه‌ت بووه‌ و چه‌ندی بۆ خۆی به‌كار هێناوه‌ ئه‌وه‌ی كردووه‌یه‌تی نیوه‌ی بۆ خه‌ڵكی بووه‌ نیوه‌كه‌ی تری كراوه‌ به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ بۆ نموونه‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كه‌ له‌سه‌ر داهات و بودجه‌ی حكومه‌ت بووه‌ و داهاتی ساڵانه‌كه‌شی ده‌چێته‌ گیرفانی دكتۆره‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها پاركی هه‌واری شار و چه‌ندین پڕۆژه‌‌ی جوانی تر، له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بوو خه‌سته‌خانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌ی سلێمانی چوارجار بودچه‌ی بۆ وه‌رگیراو هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌ته‌واوی ته‌واو ، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌ كوردستان كه‌ زۆر شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رج كراوه‌ چیه‌ و چه‌نده‌ و كامانه‌ن ؟ ده‌كرێت دوو دوو توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌مان له‌ بواری زانستی پێ بگوترێت كه‌ له‌ سایه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیدا ئه‌نجام دراون یان دوو داهێنانمان پێبڵێن كه‌ كرا بووبێت له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ده‌یان ناردن له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزب حیزبینه‌وه‌ خزم خزمێنه‌ بوون هیچ سوود و گرنگیه‌كی نه‌بووبۆ ووڵات .
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سلفه‌ی عه‌قار كه‌ هه‌میشه‌ كاك دكتۆر باسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كات به‌یه‌كێك له‌ پایه‌ گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ناویان ده‌بات له‌ كاتێكدا دكتۆر به‌ پڕۆژه‌ی سلفه‌ی عه‌قار خۆی به‌ ئه‌نندازیاری وێرانكردنی دێهاته‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵی بووه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆچی به‌ لێشاوی دێهات نشینه‌كان و جووتیاران به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌م پێشینه‌یه‌وه‌و وه‌ هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی مووچه‌ی بندیوار به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ژنه‌ شاخ خه‌ڵكی وازیان له‌ لادیكانیان هێنا و كه‌م بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی جووتیاران و پشت به‌ستن به‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ ده‌ره‌كییه‌كان  .
بۆیه‌ ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ده‌ست بخه‌ینه‌ سه‌ر وویژدانمان و چاومان بكه‌ینه‌وه‌ و بریار بده‌ین ئاخۆ به‌رهه‌م صاڵح پیاوی كردار بووه‌ ؟ له‌ كاتێكدا خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پیشمه‌رگه‌ و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له‌م قه‌یرانه‌دا پاره‌ی ژه‌مه‌ نانێكی شایسته‌یان له‌ گیرفاندا نیه‌ و ڕۆژانه‌ هه‌واڵی خۆكوشتنی پیشمه‌رگه‌ ده‌بیستین له‌به‌رقه‌رزداری و نه‌بونی كرێی خانوی خانه‌واده‌كانیان ناچارن كۆتای به‌ژیانی نه‌هامه‌تیی و بێده‌ره‌تانی خۆیان بهێنن ، ده‌كرێت پێمان بڵێت ئایا له‌م قه‌یرانی بێ پاره‌ی و برسێتیه‌دا چیت كردووه‌ بۆ ماڵه‌ پیشمه‌رگه‌یه‌ك یان تاكو ئێستا چویته‌ به‌رده‌رگای  ماڵه‌ شه‌هیدێك ئه‌ی چۆن سبه‌ی دوو سبه‌ی له‌ ڕووت دێت داوه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌یت بڵێت ده‌نگم پێبده‌ن ، ئایا سبه‌ی دوو سبه‌ی داوای ئه‌وه‌ بكه‌ن سه‌روه‌ت و سامانت ئاشكرا بكه‌یت ده‌توانیت به‌ خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نیت یان ده‌توانیت پێمان بڵێت خانووه‌كه‌ی ئه‌مریكات بای چه‌نده‌ ؟ من پێت ده‌ڵێم بای چه‌نده‌ 3 ملێون دۆلاری بچووك ، یان خانوه‌كه‌ هه‌ولێرت كه ‌بای  7 ملیۆن دۆلاره‌ یان نیوه‌ی پشكه‌كانی چاڤیلاند و كه‌ناڵی (NRT) ئه‌وه‌ باسی ئه‌و داهاتانه‌ش ناكه‌م كه‌ مانگانه‌و ساڵانه‌ دێته‌ سه‌ر حسابی بانقیه‌كه‌ت دواتریش دوای ماوه‌یك پێمان ده‌ڵێن دكتۆر هیچیی نه‌بوه‌و به‌ پیاوه‌ ساده‌كه‌ و هه‌ژاره‌كه‌ خۆڵ ده‌كه‌نه‌ چاوی خه‌ڵكی به‌و قسانه‌ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی ڕاده‌كێشن بۆلای خۆتان و خه‌ڵكی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن ، نازانم تۆ له‌ ناو یه‌كێتیدا تێر بوویت ئیتر دروستكردنی حیزبت له‌ چی یان چی له‌ وه‌زعه‌كه‌ ده‌گۆڕیت له‌ كاتێكدا زۆربه‌ی هه‌ر ئه‌و كادرو ئه‌ندامانه‌شن له‌و حیزبه‌دا هه‌ر هه‌مان ئه‌و دز و گه‌نده‌ڵ و پیاوكوژانه‌ن ، چۆن چۆنی ده‌توانن ووڵات چاك بكه‌ن كه‌ له‌ كاتێكدا ئیستاش خاوه‌نی بیره‌ نه‌وت و كۆمپانیاو دزینی داهاتی نیشتیمانن ئاده‌ی بزانم ده‌توانیت مێشكی (محمود سه‌نگاوی)م بۆ بگۆڕی كه‌ ئه‌و قبوڵی ناكات ڕه‌خنه‌ی لێبگیردرێ چجای ئه‌وه‌ی بته‌ویت چاكسازی به‌و بكه‌یت ، هیوادارم خه‌ڵكی تێبگات و بزانێت كه‌ ئه‌م دكتۆره‌ی ئیدیعای دادپه‌روه‌ری ده‌كات ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی ده‌كات چونكه‌ چه‌ندێك خێرمان له‌ گۆڕان بینی هه‌رئه‌وه‌نده‌ خێریش له‌ دكتۆریش ده‌بینین چونكه‌ كورد ووته‌نی له‌و قوڕاوه‌ هه‌ر ئه‌و ئاوه‌ی  لێهه‌ڵده‌قهوڵێ  ئه‌مانیش سه‌رچاوه‌كه‌یان یه‌كێتیه‌ كه‌ مێژوویان پڕه‌ له‌ خیانه‌ت و پیاوكوشتن به‌ جاشیتی ژیانیان بردۆته‌ سه‌ر

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌