باواز لە گۆڕینی بەرپرسانی حیزبی بێنین ڕووبكەینە, گۆڕینی بەرپرسانی حكومی

وتار/ 05/03/2018 477 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

باواز لە گۆڕینی بەرپرسانی حیزبی بێنین ڕووبكەینە, گۆڕینی بەرپرسانی حكومی بۆسوودی گشتی:-  

 لەگۆڕینی بەرپرسانی حزبی باوازبێنین ڕووبکەینە، گۆڕینی بەرپرسانی حکومەت لەژێردرووشمێک بێت، ئیجابیات بۆهاوڵاتیان و و سلبیات بۆفڕێدان و خزمه‌ت بۆ‌هاوڵاتیان خۆی بەده‌ستەوه‌ده‌دات ، بەڵام ئەوه‌ی گرنگەئەوه‌یە, کامە لایەنە باشتره‌وهۆکارەکانی چۆن دەبن، لەلایەنی ئیجابی یان نێگەتیڤی ئەوه‌لەلایەنی حزبەوە، هەڵسەنگاندنی بۆکراوەو,خۆیان پێوەرەکانی باشەوخراپەی دەزانن و دیاری دەکەن. بەڵام ئەوەی لێرەدا زۆر بەگرنگی  دەزانم گۆڕینی بەرپرسە یەکەمەکانی فەرمانگەحکومیەکانە (میری)لەهەرێم وبەتایبەتیش بەرپرسانی سۆران, چونکەتاکە قەزایە, کە کەمترین گۆڕانکاری فەرمانگەکانی حکومتی بەخۆیەوەبینیوه‌و ده‌بینێت, بۆئەوەی گۆڕانێک لەفەرمانگەکان بکرێت و ئەلتەرناتیڤی ئەوکەسانەی کەنزیکەی چارەکە سەدەیەکە لەحوکم دان و وەک دەستیان گرتووه‌ بەسەرئەم فەرمانگانەداو تەنهاش لەو ساڵەی, کە یەکەم ساڵی پۆستیان  تیاداوەرگرتووە, هیچ بەرنامەوگۆڕانکاریان پێ بووئەوەجێ بەجێ یان کردووە, ئه‌ویش له‌ فۆرمێكی سه‌ره‌تایی تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌، بەڵام لەوەوبە دواهیچ گۆڕانکاریەکی بەرەوپێش چوون لەوکەسانە نەبینراوەوناش توانن لەم فۆڕمەی خۆیان چیتر دەرچن و ببنە بنەمایەکی گۆڕانکاری لەبوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری وسیاسی و سەربازی و ئەمن و ئاسایشدا, چونكه‌ هیچ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی ده‌ربازبوون له‌گیرووگرفته‌كانیان پێنیه‌و ناتوانن له‌فۆڕمی كۆنه‌پارێزی و چه‌ق به‌ستووده‌رچن، بۆیە زۆر بە زەرووری دەبینم کەحکومەتی هەرێم ئاوڕێک لەشاری سۆران بداتەوەوگۆڕانێکی بنچینەیی لەداموودەزگاکانی میری بکات و باچیتر بەبەردەوامی یەک دەمووچاودووبارەنەبنەوه‌و، به‌ڵكو ببێته‌هۆی گۆڕانێكی بناغه‌یی و لۆجیكی له‌خۆی بگرێت و ببێتەهۆی پێش کەوتنی شاره‌کەولەبوارەجۆربەجۆرەکانداو عەقڵیەتیکی تربێت و بۆئه‌وه‌ی ‌شتێکی جیاوازتر و جوانتر و باشتری پێ بێت وخزمەت بەشارەکەونشینەکانی بکات و چونکە وای لیهاتووەهەندێک لاو وگەنجەکانمان لەوەتی چاویان پشکووتوەوچاویان بەدوونیاهەڵ هێناوەو, گەورەبوونە ئێستا خاوەن خاوخێزانن, بەڵام هەرئەم جۆرەبەرپرسانەیان بنیوەو وادەزانن، ئەمانەهه‌ربەسرووشت بۆئەوشاره‌خوڵقاون، لەم دامووده‌زگایانە خولقاون و کەسی ترنیە بێتە شوێنی ئەوان، بۆیەهیوادارم بیرێکیش لە گۆڕانیکی بنچینەیی لەدامووده‌زگاکانی سۆران به‌تایبه‌تی وهه‌رێم به‌گشتی بکرێتەوه‌, چونکەئەم گۆڕانکاریانە خزمەتە بەگشت هاوڵاتیان نەک حزبی, کەخزمەتی حزبی  سنووردارە.و خزمه‌تی گشتی بریتییه‌ له‌ئاڵوگۆڕی به‌رپرسانی حكومی نه‌ك به‌نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌ نه‌توانین گۆڕانێك له‌ دامووده‌زگایه‌كی حكومی بكه‌ینیو.به‌هیوای دواڕۆژێكی گه‌ش بۆشارهی سۆران وهاتنه‌پێشی گه‌نجانی خاوه‌ن ئه‌زموون.كه‌توانا وه‌زه‌یان وتاقه‌ییان زۆره‌ بۆخزمه‌ت به‌م شاره‌.
بارزان محمدسورە

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌