چی گۆڕاوە؟

وتار/ 31/07/2016 618 جار بینراوە

كه‌مال چۆمانی

لە دوای روداوەکانی ٣١ی ئابی ١٩٩٦، سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ ئەسۆشیێیتد پرێس، گوتی: "جەلال تاڵەبانی قبوڵدەکەینەوە ئەگەر کێشە دروستنەکات بەڵام وەک کەسانی چەکدار نا. شەڕ کۆتایی هاتوە و هیوا دەخوازم شەڕ کۆتایی بێت. کوردستان بەتەواوی لەژێر دەستی پارتیی دایە. ئەمە گۆڕانکارییکی نوێ و ئەرێنییە. ئێمە هەوڵدەدەین هەرێمی دیموکراتیکی راستەقینە دروستبکەین. هەڵبژاردنی ئازاد ئەنجامدەدەین. لەگەڵ حیزبەکانی دی هاوکاریی دەکەین. هەمو شتێک دەکەین بۆ دیموکراسیی و ئازادیی بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان."
هیچ شتێک نەگۆڕاوە، شەڕ بە جۆری دی بەردەوامە. هەرێم نیمچە-دیکتاتۆریی تاکڕەوە کە رۆژ دوای رۆژ بەرەو حوکمی عەسکەرتاریی هەنگاودەنێت. کوردستان هەر دو ئیدارەیە. خەڵک بەسەر دو بەرەدا دابەشبوە بە جۆری تر. هیچ هەڵبژاردنێکی ئازاد و خاوێن نەکراوە تا ئێستا. هاوکاریی لەنێوان حیزبەکاندا بونی نییە. هیچ شتێک نەگۆڕاوە، لەژێر حوکمڕانیی ئەوانەشدا کە خۆیان بەرپرسیاری هەمو خراپەکارییەکن، هەر گۆڕانکارییەک سەخت و دژوارە. دەرفەت کەم ماوە.

نوێترین نوسینەکانی كه‌مال چۆمانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌