شاسوار عبدالواحید به ته‌مای چییه ؟
وتار/
13/02/2018
910 جار بینراوە
جوانڕۆ مسته‌فا
شاسوار عبدالواحید به ته‌مای چییه ؟
شاسوار هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه هه‌تاكو ئێستا خه‌ڵكی لێی به گومانن كه‌س نازانێ پاره‌و داهاتی چۆن چۆنی په‌یداده‌كات و سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێیه‌وه هه‌ر له دروستكردنی كۆمپانیاكه‌یه‌وه كه سه‌ره‌تا هات له خراپترین شوێنی سلێمانی گوندی ئه‌ڵمانی دروستكردوو كه به شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن به خه‌ڵكی فرۆشت كه ئه‌م شێوازی پاره‌دانه تازه بوو بۆ كوردستان بۆیه خه‌ڵكی هه‌ر زوو هه‌موو شوقه‌كانیان كڕی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی خۆی پێگه‌یاند ، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئه‌مه‌ی شاسوار كردی شتێكی باش بوو بۆ خه‌ڵكی به‌ڵام ئه‌وه‌ی سودمه‌ندی زیاتر بوو خودی شاسوار بوو چونكه هه‌موو خه‌ڵكی قه‌رزاری ئه‌و بوون پاره‌كه‌ی هه‌موو به‌یه‌كجار نه‌خسته سه‌ر حسابی بانقیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێ حكومه‌ت بیه‌وێت ده‌ست به سه‌ر موڵك و ماڵه‌كه‌یدا بگرێ یان خه‌ڵكی بیانه‌وێ بچنه سه‌ر نوسینگه‌كه‌ی داوای مافه‌كانیان بكه‌ن ئه‌وا به‌دیلی هه‌بێت بڵێت ئێوه قه‌رزاری منن نه‌وه‌ك من ، به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو له‌و فرت و فێڵه گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و دوو سێ به خه‌ڵكی فرۆشت دواتر خه‌ڵكی به ئاگا هاتنه‌وه كه ئه‌مه ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و ڕیكلامی بۆ ده‌كرد ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكا ته‌نها قۆڵبڕینه‌و هیچی تر، دواتر به به‌رگێكی نوێوه هات به دروستكردنی( چاڤیلاند ) و كه به كڕینی پشكه‌كانی چاڤیلاند كه ئه‌وكات خه‌ڵكی ئه‌و پاره كه‌مه‌ی هه‌یبوو هه‌موو دایه ده‌ست كاكه شاسوار و خه‌ڵكی به ئه‌مین و ده‌ست پاكیان ده‌زانی دواتر نه‌یانزانی كه ئه‌میش له‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه گه‌نده‌ڵترن ،
ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دزی له خه‌ڵكی كردبێ ئه‌وا شاسوار توانی خه‌ڵكیش و حكومه‌تیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت یه‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به كڕینی پشكی چاڤیلاند كه‌به‌مه‌ش پڕۆژه‌كه‌ی به خه‌ڵكی ته‌واوكردوو ئه‌وه‌ش كه پشكی هه‌بوو به پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی ڕه‌مزی كه‌م هه‌ڵخه‌ڵه‌تان خۆی پێگه‌یاند له سه‌ر سكی خه‌ڵكی توانی ببێته سه‌رمایه‌دار و بره‌وی زیاتر به كۆمپانیا و كه‌ناڵه‌كانی بدات ، وه لایه‌نی دووه‌م كه توانی هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنی حكومه‌ت بوو سه‌ره‌تا به ناوی شوێنی گه‌شتیاری توانی له به‌رزترین شوێن سلێمانی زه‌ویه‌كه‌ی له حكومه‌ت وه‌ربگری دواتر دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كان ناڕه‌زای لێكه‌وت بۆیه له دوای به دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه نیازی تری له پشته نه‌وه‌ك خزمه‌تكردن به تایبه‌ت چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه به‌شیان هه‌بوو بۆیه له‌لایه‌ن چه‌ند باڵێكی یه‌كێتییه‌وه دژایه‌تیان ده‌كرد بۆیه چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌و بوڕه‌شه‌ی لێكرا دواتر تا كار كه‌وته سه‌ر ئه‌وه‌ی شاسوار برینداربكه‌ن كه ئه‌مه‌یان كرد وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه دووباره‌ی هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دات له ژێر فه‌رمانی ئه‌و باڵه ده‌رنه‌چێت زیاد له پێویست قاچی ڕانه‌كێشێت له به‌ڕه‌كه‌ی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێش ئه‌وه‌ی كۆمپانیا و چاڤیلاند بنیاتبنێ بیری له‌وه كردبوه‌وه كه ڕۆژێ له ڕۆژان حكومه‌ت و حیزب ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌م شتانه‌ی لێزه‌وت بكات ئه‌وا بتوانێ به‌رگری له خۆی بكات بۆیه باشترین شتێ كه بیكا ئه‌وه بوو هات هه‌رچی شتێك كه بكات ئه‌وا بیكات به ناوی خه‌ڵكییه‌وه بۆیه ده‌توانم بڵێم باشترین فێڵی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی كرد توانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كردی له سه‌ر گیرفانی خه‌ڵكی وحكومه‌ت و داهاته‌كه‌شی بۆخۆی ببات كه‌سیش نه‌توانێ لێی بسه‌نێت .
دواتریش به پاره‌ی هه‌ندێ لایه‌نی حیزبی و كه‌سانی نادڵسۆز كه‌ناڵی (ئینرت 1) دامه‌زراند كه سه‌ره‌تا دروست بوو بۆ ئه‌وه دروستی كرد كه ئه‌نه‌ما ئه‌م كه‌ناڵه خزمه‌ت به تاكی كورد ده‌كات وای له خه‌ڵكی گه‌یاند ئه‌م كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆیه و هه‌موو ده‌نگه‌و ڕه‌نگه ئازاده‌كان كۆده‌كاته‌وه خه‌ڵكی وای ده‌زانی ئه‌م كه‌ناڵه خزمه‌ت به كورد و تاك ده‌كات و ده‌نگی شه‌قام به جیهان ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام له كاتی ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌كانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوای وه توانی هه‌ستی خه‌ڵكی ڕابكێشی بۆلای خۆی ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌سه‌ڵاتیداران ترسیان لێبنیشێ وبه‌تایبه‌ت چه‌ند باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆیه دواتر چه‌ند هێزێكی چه‌كدار هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و دوای چه‌ند ڕۆژی له كاركردن توانیان زۆربه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانیان بشكێنن و بیانسوتێنن ،
ده‌توانم بڵێم كه‌ناڵی () ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی هاندا و چشێوی نایه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت نه‌كرد بۆ خه‌ڵكی زۆرشتن نه‌ده‌بوو بوترێ یان پیشان بدرێ ئه‌مان پیشانی خه‌ڵكیان دا و ئه‌وه‌نده‌ی تر رق و قینه دروست بویه‌وه له نێوان حیزبه‌كان و خه‌ڵكیدا ، زۆربه‌ی شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانیان زیاتر قوڵكرده‌وه به پیشانداتی ڕابردووی حیزبه‌كان ، وایان له خه‌ڵكی كرد هیچ ئینتیمایه‌كیان بۆ نیشتیمان نه‌بێت و حیزبه‌كانیان له چێش چاوی خه‌ڵكی ناشرینكرد وایان له خه‌ڵكی كرد ئه‌گه‌ر حیزبێك به ڕاستی خزمه‌تبكات بۆ گه‌ل و نیشتیمان ئه‌وا خه‌ڵكی ئه‌وانیش به چاوێكی كه‌م سه‌یر بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم ئه‌م هه‌موو شته‌ش به ته‌نیا ناكرێ سه‌ره‌تا ز،ربه‌ی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش پشگیریان ده‌كرد و هه‌ندیك له باڵه‌كانی یه‌كیتی و پارتیش به ناڕاسته‌وخۆ و ژێر به ژێر دژی ئه‌و لایه‌نه‌ی دژیه‌تی هاوكاری ده‌كرد .
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی (ئنرت 2) كرده‌وه ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی خسته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌و پرسیارانه‌ی خه‌ڵكی زۆر پرسیاریان بوو چۆن به‌و ماوه كورته ئه‌و هه‌موو داهاته به ده‌ست ده‌هێنرێ ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتووم ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌بابچیه خاوه‌نی به‌شێكی كه‌مه له‌م پڕۆژانه ئه‌وه‌ش به‌س بۆ ئه‌وه‌یه نه‌ڵێن خاوه‌ن هیچ نیه ئه‌گینا ئه‌م بازرگانی به پاره‌ی خه‌ڵكی و به‌رپرسان ده‌كات و هیچی تر نیه ، كاتێ كه‌ناڵی (ئینرت)عه‌ره‌بی كرده‌وه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌زانن كه سه‌رچاوه‌ی داهاتی (مالیكی)یه هه‌مووشمان ده‌زانین كه مالیكی قه‌ت دۆستی كورد نه‌بووه و هه‌میشه دژی كورد بووه ،
ئه‌م كه‌ناڵه‌ش به‌س بۆ ئه‌وه دروست بووه كه تیكدانی ماڵی كوردی و ئاشكراكردنی دزی و فزییه‌كانی به‌رپرسان و پاشان گه‌یاندنیه‌تی به هه‌موو جیهان پیشاندانی ڕوی ناشررینی كورد و نێو ماڵی كورد وه به لاواز پیشاندانی كورد له لای نه‌یارانی كورد ، دوای ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك له ناوخۆدا كه‌سانیكی كرده هاوپه‌یمان و ناسرا پاشان چونی بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانیكردنی چه‌ندین به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆشكی سپی پشگیریكردنی له لایه‌ن كۆشكی سپی پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان و دروستكردنی ( نه‌خێر له ئێستادا ) بۆ ڕیفڕاندۆم به پشگیری ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌وكات له مه‌ترسییه‌كانی ڕیفڕاندۆمی پێڕاگه‌یاندبوو بۆیه ئه‌میش ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و وه‌ك حه‌مله‌ی پێش هه‌ڵبژاردن به‌كاری هێنا ، پاش ئه‌وه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناسرا و پشگیری به ده‌ستهێنا دواتر شاسواری كه‌بابچی سه‌نگه‌ری له بازرگانیه‌وه گۆڕی بۆ حیزبایه‌تی و حیزبێكی نوێی دروست كرد به ناوی ( نه‌وه‌ی نوێ ) له سه‌ره‌تای دروست بوونی تا ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی متمانه‌یان پێنه‌بوو چونكه حیزبه‌كه‌ی به‌رته‌سك بووه‌و له ناوچه‌یه‌كی كوردستان هه‌موو كوردستانی باشوری نه‌گرتبوه‌وه ته‌نیا ناوچه‌ی سلێمانی بوو بۆیه ده‌بوو ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنی بۆیه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه هه‌ستا به ڕاگه‌یاندنی خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر دوو حیزبی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا ڕیگربوون له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان ئه‌میش حه‌زی به‌وه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڕوی ئه‌وان ناشرینتر بكات و به خه‌ڵكی بڵێ كه ئه‌مان بڕوایان به ئازادی نیه و شه‌قامی كوردیان لێهانبدات بۆیه دواتر له كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه هانی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان و دواتر خه‌ڵكی له زۆربه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و چه‌ندین باره‌گای حیزبی سوتێنران چه‌ندین رۆڵه‌ی ئه‌م خاكه به فیشه‌كی هێزه‌كان شه‌هیدكران دواتریش هه‌ر زوو ده‌نگی خۆپیشانده‌ره‌كان كپكران و جارێكی تر جه‌رگی دایكه‌كانمان سوتێنرایه‌وه به ده‌ستی هیزه داپڵۆسه‌ره‌كانی دوو حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ، له دوای ئه‌و روداوه ئاسایشی یه‌كێتی له فڕؤكه‌خانه‌ی سلێمانی شاسواریان ده‌ستگیركردوو دوای مانه‌وه‌ی چه‌ندین ڕۆژ دواتر ئازاد كرا ،
به‌ڵام له دوای ئازادكردنیان هاوكێشه‌ی سیاسی گۆڕی و به ئاقارێكی تری برد پێشتر له كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه هه‌موو ده‌نگ و ناڕه‌زاییه‌كی دژی پارتی و یه‌كێتی بوو به‌ڵام دواتر دوای ئازادبوونی سیاسه‌ته‌كه‌ی گۆڕی بۆ دژایتی و ناڕه‌زای بۆ سه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ ، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ناڕۆشنی شاسوار ده‌رده‌خات كه بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی تا سه‌ر پشگیری لایه‌نێكی دیاریكراو ناكات له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌یه هه‌موان به‌گژیه‌كدا بخات ، بۆیه ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تیه تازه‌یه بۆ كوردستان له‌وانه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵكی و حیزبه‌كان له سیاسه‌تی نه‌گه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێبگه‌م ئه‌م كوڕی كه‌بابچییه بازرگانی به خه‌ڵكی و حیزبه‌كان ته‌نانه‌ت نیشتیمانیش ده‌كات ، چونكه كه‌سایه‌تی ئه‌م پیاوه ناڕۆشنه بۆیه هه‌میشه گوماناوییه به‌رژه‌وه‌ندی خودی پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ده‌كات ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ دوژمنی كوردا ببێت به هاوپه‌یمان له پێناو مانه‌وه‌ی كۆمپانیا و ده‌سه‌ڵات په‌یدا بكات ، بۆیه تاكی كورد ده‌بێت ئاگاداری ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تیانه بن كه له ژێر ناوی كوردایه‌تی ووڵات به هه‌ده‌ر ده‌به‌ن و نیشتیمانمان ده‌كۆڕنه‌وه به شتێكی كه‌م چونكه ئه‌مانه له بازرگانێ زیاتر هیچی تر نین .
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا
-
جوانڕۆ مسته‌فا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مسته‌فا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مسته‌فا
25/10/2020