بارزانی و بەرپرسیارەتی بەرامبەر پێشمەرگە!

وتار/ 09/02/2018 728 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بارزانی و بەرپرسیارەتی بەرامبەر پێشمەرگە!
ئیبراهیم عەباس
کاتێک زانیم ئەو هاوڵاتییەی لە ناو دارستانی هەڵەبجە بەدەستی خۆی کۆتایی بەژیانی هێناوە، پێشمەرگەی ئەیلولی پارتییە و بەدرێژایی شەڕی ناوخۆ لە سنوری پارتی خۆی پێشمەرگەو خانەوادەکەشی ئاوارەبووە، وردتر بیرم لەم خۆ کوشتانەی پێشمەرگەکانی کوردستان کردووە کە ناوە ناوە لە تاو هەژاریی و نەبوونی کۆتایی بەژیانیان ئەهێنن.

چونکە خۆم تەمەنێکی زۆرم لەو حزبەدا بردۆتە سەر ئەزانم کە هۆکاری برسی کردنی خەڵک و پێشمەرگە، خودی مەسعود بارزانی و موئەسەسەکەیەتی کە سیداد خێڵەکی برای ڕۆڵێکی سەرەکی تێدا ئەگێڕن و بیرۆکەی ئەم برسی کردنەش لەوە هاتووە، کە مەسعود بارزانی باوەڕی وایە هاوشێوەی ئاژەڵەکان!!، مرۆڤیش ئەبێت برسی بکرێت بۆ ئەوەی باشتر و بەناچاری دوات بکەوێت.

رەنگە کەسانێک بپرسن ئەی ئەوە نییە ژیانی پێشمەرگەی پارتی باشترە؟ ئیتر چۆن بارزانی و موئەسەسەکەی لەبرسی بوونی پێشمەرگە بەرپرسیارن؟! لە راستیدا ئەو بابەتە لە بنەڕەتەوە راست نییە، بەڵکو راستی ئەو مەسەلە ئەوەیە ناوچەکانی هەولێرو دهۆک بە بەراورد بە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و پشدەر و بتوێن، کەمتر لەسەر دەستی بەعس زەرەرمەند بوون و جگەلەوەش ئیمکانیەتی پارتی بەهۆی بوونی ئیبراهیم خەلیل و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر و لەوانەش گرنگتر ئەو پارەی نێچیرڤان بارزانی لەو سنورە بەشیویەتەوە، بوونەتە هۆکار بۆ باشتر بوونی گوزەرانی کۆی خەڵکی ناوچەکانی پارتی بەبەراورد بە ناوچەکانی یەکێتی.

بێگومان مەسعود بارزانی داینەمۆی ئەو برسی کردنەیە کە سەرەتا لە پێشمەرگەکانی پارتی دەستی پێکرد و سەرئەنجام بەهۆی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم کە بارزانی ئەیویست خێڵەکیانە تا لە ژیاندا بێت کورسییەکەی چۆڵ نەکات، هەموو کوردستانی گرتەوەو پێشمەرگەش زەرەرمەندی یەکەمینی ئەو بەرنامەی پارتی، بە هاوبەشی سەرکردە هاوبەشە تاڵانچییەکانی یەکێتی جێبەجێیان کرد.
بیر بکەنەوە پێشمەرگە جگە لە موچەیەکی کەم چییان هەیە، کە ئەویشیان بە ئەنقەست پێ نادرێت، ئەم هۆکارانە هاندەرن بۆ ئەوەی بەداخەوە دەستیان بچێتە گیانی خۆیان و لە جیاتی شەرمەزاری خانەوادەکانیان کۆتایی بە ژیانیان بهێنن.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌