کورد لەنێوان ئەمریکا و ڕویادا
وتار/
02/02/2018
686 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
کورد لەنێوان ئەمریکا و ڕویادا
بارزان محمد
كورد چۆن ناكۆكی نێوان ئەمریكا و ڕووسیا بقۆزنەوەو خۆیان سوومەندبكەن :- كورد، كەوتۆتە نێو بەرداشێكی هەستیارەوە، چۆن
بتوانێت ئەو سیاسەتەی، بەكار بێنێت و بەشێوازێكی ئەرێنی خۆی لە ناو باروودۆخە،
دژوارەكانی نێوان ڕووسیا و ئەمریكا یەكلا نەكاتەوە و هەوڵی بەدەست هێنانی، دەستكەوتەكانی
بدات و بتوانێت، دیبلۆماسیەتێكی نەدۆران و لە دوا ڕۆژدا گەیشتن بە دەستكەوتەكان، پەیڕەوبكات
و بتوانێت هیچ لایەك لەخۆی نەكات سیاسەتێكی بانێكی و دووهەوا پەیڕەو بكات، هەروەها
ئەو هەڵانەی، كە سەركردەكان هەر لە سەرەتای میژووەوە لەپێش میرنیشنەكانەوە بیگرە
تا دەگاتە ئێستا، ئەوە خۆیان لەو هەڵانە بیارێزن و گرەوی ئەوە ببەنەوە، كەبتوانن خۆیان
لە نێو ئەو بەرداشەدا بێ زیان بكەن و سودیش لە هەردوو جەمسەرەكە وەرگرن، بۆ ئەوەی ئەو ڕەنج و خوێنەی، كە بەگیانی هەزاران گەنج و
لاوی كچ و كوڕی تازە لاو نەخشێنراوە، چونكە ئەگەر ئەم دەستكەوتانە لە دوا ڕۆژ وەكو
خۆیان بان باشتر ئەبن، بەڵام كە بەپێچەوانەوە بووە، ئەوە بێگومان گەلی كورد جارێكی
تر وەك پێویست ناتوانێت ڕۆڵەكانیان پێش كەش بكەنەوە بۆ قوربانی دانی بەبێ ئامانج و
بێ دەست كەوت، بۆیە كورد دەبێت وریایانە
مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستادا بكات، چونكە بارودۆخەكە، كورد بتوانێت بیقۆزێتەوەو
ئەوە لە بەرژەوەندی دادەبێت و كەنەش توانی ئەوە ئەگەری دەست كەوتی نوخبەیی هەیە، لە سەرەتادا، بەڵام ئەنجامەكەی
بە لە دەست دان و خەسارەیەكی گەورە وە كۆتایی پێدێت.كەمیللەت قورساییەكەی بەردەكەوێت.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020