داڕمانی پێگەی کورد لە بەغدا

وتار/ 24/09/2016 912 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

داڕمانی پێگەی کورد لە بەغدا
ئیبراهیم عەباس
دیمەنی هەڵکوتانە سەر ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا لە 2016/04/30، لە لایەن خۆپیشاندەرانی سەر بەرەوتی سەدر، کاتێژمێرک مانەوەی خۆپشەندەران و بێ رێزیکردن بە ئەم دامەزراوە باڵایەی عێراق و لەناویشیاندا، بێرێزیکردن بە بەرێز ئارام شێخ محەممەد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پشکی کورد "بزوتنەوەی گۆڕان" و بەرێز ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جگە لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، هیچ سەرکردەیەکی کوردی نیگەران نەکرد.

ئەوێ رۆژێ نوێنەرانی کورد، کە چەند پەرلەمانتارێکی گۆڕان و یەکێتی بوون، کەوتنە بەر بێ رێزی جەماوەری شەقامی عێراق، ئەم رووداوە نەک سەرکردەکانی کوردی لە هەرێمی کوردستان یەک نەخست و بە پەیامێکیان نەزانی کە چەندە مەبەستەکە لێدانی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، هێندە و زیاتریش لێدان بوو لە پێگەی کورد لە بەغدا. چونکە تەنها نوێنەرکانی کورد سوکایەتیان پێکرا. بەڵکو بەو سیاسەتە یەکتر شکاندنەی سەرکردەکانی کورد ئامانجیانە، تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی لایەنەکان کەوتنە شکاندنی ئەو نوێنەرانەی کورد کە خۆپشاندەرە سەدرییەکانی بێ رێزیان پێدەکردن.

ئەو کات کەسە دیارەکانی راگەیاندن و چەندان سیاسی دیاری پارتی، نەک دڵخۆش بوون بە بێ رێزی خوشک و براکانیان لە گۆران و یەکێتی، بەڵکو هەڵایەکی راگەیاندیان بە وێنەو ڤیدیۆکانی ئەم پەرلەمانتارە بەرێزانە بەرێخست، کە منداڵ و هەرزەکاری عەرەب تۆماریان کردبوون. تەسک بین و بێ ئاگا لەو راستییەی پێشبینی دەکرێت، هەمان کار بەسەر نوێنەرەکانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران یان کوتلە وزارییەکەی دووبارە ببێتەوە.

 تەنها 124 رۆژ دواتر و لە 2016/09/21 بە تومەتی گەندەڵی، بەڵام بەهەمان ئەو عەقڵیەتەی کە سوکایەتییان بە نوێنەرەکانی گۆران و یەکێتی کرد، نۆرەی بێ رێزی گەیشتە بەرێز هوشیار زێباری وەزیری دارایی حکومەتی عێراق، کە نەک تەنها بە ساخبوونەوەی گەندەڵییەکانی، متمانەیان لێ سەندەوە و ناردیانەوە هە ولێر، لەگەڵیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران، کوتلە کوردییەکان و لە ناوخۆی کوردستانیش شەقامی کوردیان دابەشی دووبەرە کردو هەردوولاش دەستیان دایە شکاندنی یەکتری .

لانی کەم لە سەرەتای ساڵی "2014"ەوە، کاتێک سەرکردایەتی سیاسی کورد، لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدابوون بۆ دیاریکردنی پشکی کورد لە کایبنە تازەکەی حکومەتی عێراق، عەبادی راستەوخۆ لە تیڤییەکان مەراسیمی سوێندخواردنی کوتلە وەزرایەکەی خوێندەوە، ئەوساتە ئەگەر سەرکردەکانی کورد راستیان بکردبایە و بەخەم پێگە و سەنگی کوردبوونایە، بەشداریان لە حکومەتەکەی عەبادی نەکرد، چونکە قبووڵ کردنی بەشداری کردن بەم جۆرە، بووە هۆی ئەو درامانەی ئێستا لە پێگەی کورد لە بەغداد دەگوزەرێت.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌