ئەمە مێژووی مەلا مستەفا بارزانییە!
وتار/
25/01/2018
1496 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
ئەمە مێژووی مەلا مستەفا
بارزانییە!
ئیبراهیم عەباس
تاکە سەروەرییەک کە پارتییەکان
شانازی پێوە ئەکەن، ئەوەیە گوایە مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەیەکی دڵسۆز و ئاشتیخواز
و لێبوردە و کوردپەروەرو ...... بووە؟! ئەم وتانە هێندە دووبارە کراونەتەوە چەندین
نەوە بەم مێژووە چەواشە لە خشتەبراوە.
بەڵام ئایا بەراست مەلا مستەفا
هەڵگری ئەو سیفاتانەیە کە پارتییەکان باسی ئەکەن؟! یان مێژوویەکی تری هەیە؟!
گوێگرتن لەم کورتە ڤیدیۆیە
دوو دەقیقەیە هەقیقەی سەرۆکی کۆچکردووی پارتی نیشان ئەدات.
بەهائەدین نوری یەکێک لەسەرکردە
دیارەکانی حزبی شیوعی ئەگێڕێتەوە کە ساڵی 1966 بارزانی سەعات دەی شەو بەدوایدا
ناردووە، پێووتووە پارەتان ئەدەمێ بچۆ (ئەو سەگانە، جەلۆ و بلە) واتە مام جەلال و
برایم ئەحمەد بکوژن؟!
بەهائەدین نوری ئەڵێت پێموت
چۆن ئەتوانین بچینە ناو حکومەت برایم ئەحمەد و مام جەلال بکوژین، چونکە حەرەسیان هەیە
و ئێمەش لە حکومەت قاچاخین؟ مەلا مستەفاش پێوتوون پێویست ناکات بەچەک بییان کوژیت،
بەڵکو دەعوەتیان بکەو بەدەست بیانخنکێنە؟!
ئەمە بەشێکی بچوکە لە مێژووی
سەرانی کورد، ئەو مێژووەی لە پەنایدا سەدان خیانەت لە کوردستان و خەڵکەکەی کرا، هەر
ئەوەندەش نا، کوڕ و نەوەکانیان سەروەتی هەموو کوردستانیان فەرهود کرد، بەو ناوەی
گوایە پارتی و بارزانی قوتابخانەی کوردایەتین؟!
ئەرێ بەڕاست هەر ئێمەنا، تۆ
بڵێت باوک و باپیرانیشمان لەم مێژووە درۆینە پەشیمان نەبن؟!
لینكی
ڤیدیۆكه:
https://www.facebook.com/218669114827978/videos/1900958103265729/
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021