خۆپیشاندانە یان یاخیبوون لە دەستەڵاتێکی بێ مۆراڵ؟
وتار/
24/12/2017
770 جار بینراوە
سەلمان کۆچەری
خۆپیشاندانە یان یاخیبوون لە دەستەڵاتێکی بێ مۆراڵ؟
سهلمان كۆچهری
لەسالی ٢٠١١ ەوە مۆدێک لە خۆپیشاندان و نارەزایی بەردەوام لە بەرامبەر
ستەمی دەسەڵات و خراپی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئابوری دروست بووە, سەرەتای
پێشێلکاریش بەدەستی دەسەڵات و پاسەوانی بارەگا حیزبیرکان بوو کە کەوتنە
گیانی ھاونیشتیمانیان و بێڕێزیکردن بە ئیرادەی گەل بۆیە ئەو سەرەتایە بە
زەبری ھیز دەنگە ناڕازییەکان لەنێوبران, لەناوبردنێک تەنیا لەسەر شەقامەکان
بەڵام دەنگە ناڕازییەکان رۆژ دوای ڕۆژ بە شاراوەیی و ناو ماڵ و کۆڵانەکان
لە گەشەدابوون لە بەرامبەردا دۆخ و گوزەرانی خەڵک رۆژ دوای رۆژ خراپتر
دەبێت ھەر بۆیە کاردانەوەکانیش گۆرانکارییان بەسەردا دێت و لە
خۆپێشاندانەوە دەگۆردرێن بۆ یاخیبوون, یاخیبوونێک کە ئاراستەی ھەموو
روداوەکان دەگۆڕێت بەجۆرێک زەبر و تووندوتیژی و چەژە بێ مۆرالەکانیش
ناتوانن ڕیگە لەو یاخیبوونە بگرێت..
دروشمەکانی ناو خۆپێشاندانەکان و سووتاندنی زۆرینە بارەگا حیزبەکان و چوونە
بەردەم ماڵی بەرپرسەکان ھیمایەکن لەوەی ئەمڕۆ لە دەنگی ناڕازی یاخیبوونە
بەرامبەر کەمتەرخەمی و فەسادی ئیداری و برسیکردنی خەڵک لە لایەن
دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان, نە قەناعەت و نە ئومێدی خەڵکی بەرامبەر بە
بەلێنە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵات نەماوە بۆیە ئەمڕۆ خەڵک داوای
سەرلەبەری سیستەمی حکومڕانی و دەستەڵاتدارەکان دەکەن…
تاکە چارەسەر ئەوەیە کە ئەو دەسەلاتدارانەی دیرۆکێکی ناشیرن و دزێویان لە
حکومکردن و ئیدارەدان ھەیە دەست لەکار بکیشنەوە و ھەرچی سامان و پارەی
دزراویشە بۆ گەلی بگێڕنەوە, وە لەسەر ھاونیشتیمانیان و لایەنە سیاسیەکانیشە
خەبات بۆ داڕشتنی کەلتورێکی نوێ لە خزمەتکردن و دابینکردنی داخوازی
ھاونیشتیمانیان و گەنج و لاوان بکەن, ھەروەک کەلتورێکی نوێ لە ئیدارەکردن و
سیاسەتدا پەیڕەو بکەن…
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی سەلمان کۆچەری
-
سەلمان کۆچەری
17/09/2021
-
سەلمان کۆچەری
06/06/2020
-
سەلمان کۆچەری
09/05/2020
-
سەلمان کۆچەری
10/01/2020
-
سەلمان کۆچەری
20/10/2018
-
سەلمان کۆچەری
05/10/2018