هاوکاری باڵوێز بن!

وتار/ 18/09/2016 679 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بەچاو پۆشین لەو هەموو دژایەتییەی لە دوو ساڵى رابردوو بۆ نادیە موراد، کچە رزگاربووی دەستی داعش، لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، تەنها لەبەر ئەوەی نەبووە بوکەڵەی دەستی ئەم سیاسی و ئەم حزب. ئێستا نادیە موراد کەسایەتیەکی نێودەوڵەتییە و تا دوو ساڵی داهاتوو لە پۆستی باڵۆێزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە. دوو ساڵی داهاتووی کاری نادیە بەرگریکردن و نوێنەرایەتی پرسی قوربانیانی دەستی تیرۆرو قاچاخچییەتی بەمرۆڤەكان‌و گەلی ئێزیدییەكان دەبێت لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، کە ئێمەی خەڵکی کوردستان لە هەموو وڵاتانی تر زياتر قوربانی دەستی ئەم دیاردانەین. ئێستاش درەنگ نییە سەرۆکایەتی هەرێم، نادیە و ئێزدییەکان ئاشتبکەنەوە، رەنگە ناردنی پەیامێکی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی هەرێم یان مەکتەبی سیاسی پارتی دەستپێکی ئەم هەنگاوە بێت. ئاخر رەوانییە، پشتيوانی و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجیلا جولی بکرێت، کە دووساڵی رابردوو هەمان پۆستی نادیەی هەبوو، لە کوردستان و عێراقیش سەرکردەکانی پارتی ئەو پەری پشتیوانیان کرد، كاتێك لە 2015/01/25 و رۆژانی دواتر سەردانی دهۆك و هەولێر و بەغدادی كرد، بەڵام ئامادە نەبن بە پەیامێکیش پیرۆزبایی لە نادیە بکەن. تکایە رقە کەسی و حزبییەکانتان کە بووە هۆی وێرانکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان، رەوانە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مەکەن.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌