دەسپێکێک بۆ راستکردنەوەی مێژووی راستەقینەی سەرکردەکانی کورد

وتار/ 16/12/2017 674 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

دەسپێکێک بۆ راستکردنەوەی مێژووی راستەقینەی سەرکردەکانی کورد
ئیبراهیم عەباس
ئەم ڤیدیۆیە دەرخەری راستیییەکی تاڵە، تاڵە وەکو ئەو هەموو نەهامەتیانەی بۆ گیرفانی چەند کەسێک بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتوون.

لەم ڤیدیۆیەدا بۆیەکەمجار رووی راستی یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی کورد ئەبیستی کە لە ئێمە کراوەتە ئەفسانەو گوایە وەکو هەژارێک یان وەکو پێشمەرگەیەکی گیان فیدا ژیاوە؟!

ئەگەرچی مستەفا بارزانی لە ژیاندا نەماوەو دوای مردووش هەر رەحمەت باشە، بەڵام ناهەقیەکی گەورەیە تەنها لەبەر ئەوەی فەرمانی خودای بۆ مردن لە دونیا بەجێهێناوە. ژیانە هەقیقیەکەی بەخەڵکی کوردستان نەگات و لە جیاتی ئەمە روویەکی تر و مێژوویەکی تری بۆ دابتاشرێت.

بەڵێ ئەمەیە راستی یەکێک لە گەورە سەرکردەکانی کورد، هەر بۆیە خەڵکی کوردستان لە پێناوی چەند کەسێک کراوەتە مەزادی کوردایەتی و هەر رۆژە بەنرخێک و هەندێک جاریش بەبەلاش سەوداو مامەڵەمان پێ ئەکرێت؟!

تکا لە فانە بەرێزەکان ئەکەم بێ هیچ تەشهیرێک کۆمێنت بنووس بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموومان ئەم مێژووە راست بکەینەوە، کە خۆمان و باوک و باپیرانمانیان پێ بە هەڵە بردوو، هەموو کورد و کوردستانە ئازیزەکەمان کرایە قوربانی چەند کەسێک. کە مرد و زیندویان خوێنیان لە جەستە نەهات و هەموو رەنج و ئارەقە و خوێنە بەناهەق رژاوەکەی میللەتەکەمان چووە گیرفانی ئەوان و خوداش هەڵناگرێت ئەوان زیرەک بوون لە دروستکردنی کۆشک و تەلار بە گیان و خوێنمان.

لینكی ڤیدیۆكه‌:
https://www.facebook.com/218669114827978/videos/1857545927606947/

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌