کام ئەزموون ؟

وتار/ 26/11/2017 617 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

کام ئەزموون ؟
بیلال زەنگڵ
ئەم هەموو قەیرانە دروستكراوەی  كوردستان هۆكارەكەی خاك و ئاو ئاسمانی ووڵات نییە ، بەڵكو هۆكاری تێرنەخواردنی كەمینەیەك سیاسی پارێزوانی كورسییە.

بەوهۆكارە گرفتەكە كوردستان نییە ، بەڵكو جۆری سیستمی فەرمان رەواییە كە لەدوای راپەڕینی بەهاری 1991لەو ئەزموونە گرنگ و پیرۆزەی كوردی نەیان توانی ، سیستمێكی بەهێزی حكومڕانی خۆگرتوو لەسەر پایە بەهێزەكانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و دادپەروەی و ئابورییەكی بەهێز دروستبكەین .

بەڵكو پایەكانی حكومڕانیمان لەسەر فكری دەڵەمە و لەسەر بیردۆزی ناداد پەروەری دانا ، دەبینین لە دوای چارەكە سەدەیەك تەنها دەتوانین شکستەکان بژمێرین لەسیای حکومرانی ئەم دوو ڕنگە
کەچی هاتوون باسی ئەزموون دەکەن
ئەو ئەزموونەی لەماوەی سەعاتێک سەدا ٥١ خاکە کەتان تێدا دۆڕان ئەو ئەزموونەی  واتان لەگەلەکەی کرد خۆزگە بە سەدامێکی دکتاتۆر بخوازێت کام ئەزموون یان ئێمە هەڵە
یان باسی ئەزموونی ژێر زەویوو سەر زەوی دەکەن.

کەچی لەبری ئەوەی بەدوای هۆکاری شکستەکانتاندا بگەرین دوای لی بووردن لەگەلەکەتان بکەن هاتوون شکستەکانتان دەبەشنەوە بەسەر ئەموو ئەودا یان دەتان هەوێت وەک هەمیشە کار لەسەر ئەم پەندە بکەن  کەدەڵی درۆبکە درۆبکە تا بڕوات پێدەکەن.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌