گرینگترین پێشهادەکانی ناوچەکە
وتار/
13/11/2017
637 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
گرینگترین پێشهادەکانی ناوچەکە
لەئیستادا کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وەک کەسیکی بەهیز دەردەکەویت لە ناوچەکەدا سەیردەکەیت لەماوەی چوارسالی رابردودو وا دەرنەکەوتبوو بگرە مالیکی کە وەک جیگری سەرۆک کۆماربوو دەسەلاتی لەو بەهیزتر بوو بەلام لەم ئاخیری تەواوبونی وادەی دەسەلاتی سەیردەکەیت هیزو دەسەلاتی زیاتر لە ناوچەکەدا فراوون بوو دەتوانم بڵێم هیچ ئازای و لیهاتوی خۆی تیدانەبوو وە( عەبادی) ئەو کەسەنەبوو کە وای لیبیت ببیتە هۆی هەرەشە بو ناوچەکانی ژیر دەسەلاتی کوردستان
سەرەتا دەبێت بڵێن کێ لە پشت بەهیزبونی بوو وە هۆکاری ئەو چی بوو دەتوانم بۆ دوو خالی بگەریێنمەوە یەکەم بوونی دەسەلاتی ئیران لە ناوچەکەدا وە دووەم بەگوێنەکردنی کوتلە کوردستانیەکان و دەرچون لە فەرمانی ئەمەریکا
هۆکارت یەکەم
بونی ئیران لە ناوچەکەداو باڵادەست بونی ئیران لە شکوو دەسەلاتی ئەمەریکا کەمدەکات وەکاتیک ترەمپ لە هەلبژاردەکاندا ووتاردا ووتی دەبیت هیزو دەسەلات بۆ ئەمەریکا بگەرینمەوە چونکە لەسەردەمی ئۆبامادا چەندین کۆبونەو ریکەوتن بە بی ئەنجامی مابوەو وە سیاسەتی ترامپ دەیەویت ئیران بێهێز بکات لە ناوچەکەداو دواتر وا لە هاوپەیمانانی بکات کە پشگیری نەکەن بەلام ئەوەی ئیران دەیەویت بیکات لە ناوچەکەدا دەیەویت( هیلالی شیعە) دروست بکات لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراستدا کە لە ئیستادا چەندین وولات بە نهینی پشگیری دەکەن و وە لە چەندین ناوچەدا بالادەستە بۆیە ئەمەریکاش دەیەویت سەرەتا ئەو وولاتانە بیهیزبکات یان بینە ژیر دەسەلاتی ئەوەو ئەوکات بەئاسانی دەتوانیت ترسی لە هەرەشانە نەمینیت گرینگترینیان کە ( قەتەرویەمەن و سوریاو عێراق لوبنانن ) لە ناوچەکەدا بۆیە دەیەویت بەهەر هۆیەک بیت ئەم وولاتانە پشگیری بکەن ئەوکات ئیران ئاسان دەبیت بەلام ئایا ئەم وولاتانە رازی دەبن خواستەکەی ئەمەریکا
بۆیە ئیران دەیەویت بەهەر هۆیەک بیت دەستی ئەمەریکا نەهیلی لە ناوچەکەدا ئەمەریکاش دەیەویت بەهەر هۆیەک بیت نەیەلیت ئیران چیدیکە نەتوانیت ببیتە هۆی هەرەشە بۆ هاوپەیمانەکانی وە بە تایبەت ئیسرائیل وە ئیسرائیلش دەیەویت ئەو خەونەی هەیەتی بیهینێتە دی کە دروست کردنی ئیسرائیلیکی گەورە کە ناوچەکەی کە لە (میصرەوە تا فورات )ە
وەهۆکاری دووەم
کاتیک مەسعود بارزانی بە بڕیاری تاکلایانە بریاریدا ریفراندوم بکات و وە بە گوێی هاوپەیمانا و ئەمەریکای نەکرد بە قازانجی ئیران شکایەوە بووە هۆی ئەوەی ئەو پیلانەی کە ئەمەریکا داینابوو لەبارببات ئەمەریکاش هات هەموو ئەو ئازادی و مافەی کە درابوو لە هەریمەکەدا بەهۆی بریاریکی هەلەوە ببیتە هۆی لیسەندنەوەمان سەرەتا بە داخستی دەروازەکان پاشان هەموو ئەو ناوچانەی ئازادکرابوو لیمان سەندرایەوە وە گرنگترین شتی کە لیمان دەسەندریتەوە هەریمی فیدرالییە کە ئەوەشمان لیدەسەندریتەوە کە ئەوکات پاریزگایەکی خوار عیراق و هەریم وەک یەک معامەلەی لەگەل دەکریت چیدیکە شتیک نامینی بە ناوی پارتی و یەکیتی وە هەموو ئەو هێزو دەسەلاتەی هەیانە لیان دەسەندریتەوە وە پارەو کۆمپانیاکانیان دەخریتە ژیر دەسەلاتی عیراق ئەو کات پارتی و یەکیتی خەلکیش هاندەدەن بۆ شەر دژی عێراق سەیردەکەیت دەگەرینەوە بۆ سەدەکانی رابردوو بۆیە ئەم میللەتە قەت ناتوانی دەولەتداری دروست بکات ببیتە هاوپەیمانیک چونکە ئیمە سیاسیەکانمان نە لە ناوخودا وە نە لە سیاسەتی دەرەوەدا سەرکەوتوو نەبون
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020