دایە گیان ببورە

وتار/ 06/11/2017 3666 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

دایە گیان ببورە
بیلال زەنگڵ
دەستم پێنوسی گرتووە بۆ ئەوەی وەسفی جوانی دایک بکات بەڵام بێخەبەر لەوەی هیچ پێنوسێک ناتوانی وەسفی جوانی دایک بکات هەرچی دەکەیت بیکە هەر چی دەنوسیت بنوسە بەڵام هەرگیز ڕۆژێک بەخەیاڵتا نێت پشت بکەیتە دایک

#چونکە

دایک جوانترین و شیرینترین و ناسکترین وشەیە .. دایک مەزنترین و بەنرخترین شتە لە گەردووندا .. سکی دایک پیرۆزترین نیشتمانە .. دایک خۆشەویسترین و دڵسۆزترین و میهرەبانترین کەسە لە هەموو ژیاندا ..
لە ژیانی هیچ کەسێکدا، ئافرەتێک نییە کە بەبێ بەرانبەر و بەبێ منەت ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەی پێ ببەخشێت، تەنها و تەنها دایکە ئەو سۆز و خوشەویستییە راستییە، بێ بەرانبەرە دەبەخشێت.
دایک سونبلی ژیانە .. هێمای خۆشەویستی و بەخشین و قوربانیدان و دڵنەوایی  و دڵسۆزییەکی بێ سنوورە .. دایک کانییەکی روونی هەمیشە خوڕە و، سۆز و خۆشەویستیی لێ هەڵدەقوڵێ .. ئەوە دایکمان بوو پێش ئەوەی رووناکی لە چاوەکانماندا هەڵبێت، لە باوەشی کردین و نووساندنی بە سنگییەوە .. ئەوە دایکمان بوو، شەو تا بەیانی بەدیارمانەوە ئێشکی دەگرت و نانۆزی و، رایدەژەنین و، بە لایە لایە و گورگانە شەوێ دەیکردینە خەو .. ئەوە دایکمان بوو ئێش و ئازارەکانمانی هێوردەکردەوە و، زامەکانمانی ساڕێژ دەکرد و، دەستی بە سەرماندا دەهێنا و، بە چەند ماچێکی قووڵی گەرم، بە زەردەخەنە شیرین و ناسکەکانی خەم و ناسۆرییەکانمانی لەبیر بردووینەوە
دەزانم هەر چەند بنوسم ناتوانم وەسیفی دایک بکەم زۆر دەمێکە بەدوای پێنوسێکی خۆشنوود دادەگڕێم بۆ جوانی دایک کەچی سەیری هەر پێنوسێک دەکەم خەجاڵەتە لە ئاستی وەسفی جوانی دایک خۆزگە ئێوەتاقەتی خوێندنەوەتان دەبوو دەگەڕان بەدوای ئەو پێنوسانەی باسی جوانی دایک دەکەن تا ئێوەش وەک من هەست بەخەجاڵتی خۆتان بکەن بەرامبەر دایک ئەو کات ئێوەش وەک من تەنها دەتوانن بڵێن
ببورە دایە گـــــــیــــــــــان خەجاڵەتی تۆین ببورە

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌