شەڕی براکان دوای داعش لەسەر نەوتی کەرکوک دەبێت؟

وتار/ 14/09/2016 846 جار بینراوە

كه‌مال چۆمانی

دوای هەر شەڕێک، هێزە شەڕکەرەکان داوای پشکی خۆیان دەکەن. مێژوی شەڕ وا هاتوە کە دوای شەڕ پشکەکان دابەشدەکرێن. ئەگەر پشکەکان بە دڵی هەمو لایەک نەبن، کۆتایی شەڕەکان سەرەتای شەڕی دیکەن. دوای داعش، ئەگەر ئەوانەی داوای پشکی شەڕ دەکەن رازینەکرێن، شەڕی دی هەڵدەگیرسێنن. بۆ ئێمە لە باشوری کوردستان، دوای داعش شەڕی براکان ئەگەرێکی کراوەیە بەو پێیەی بە هۆی شەڕی داعشەوە هەندێک کێڵگەی نەوتی کەرکوک کەوتونەتە ژێر دەستەڵاتدارێتیی باشوری کوردستان.
ئەگەر نەوتی کەرکوک نەبێتە هۆی ئاشتیی نێوان یەکێتیی و پارتیی، ئەوا بێگومان دەبێتە هۆکاری پێکدادانێکی دیکە.
سروشتی سەرمایە و وزە وایە، یان ئاشتیی دێنێ یان جەنگ. ساڵانی نەوەدەکان پارتیی و یەکێتیی خاوەنی سەرمایەی گەورە نەبون، وزەش لە ناوچەی ئێمەدا بونی نەبو. لەبەرئەوە لەسەر سەرمایەی کوردستان، رونتر سەرمایەی ئیبڕاهیم خەلیل و گومرگەکان کردیان بە شەڕ. شتێکی وایان نەبو لە دەستی بدەن، هەردولایان پێیان وابو لە شەڕدا براوەن. لای کەم توانیان پشتیوانیی ناوچەیی بەدەستبێنن بۆ کوشتنی یەکتر. ئێستا جیاوازە، هەردوکیان و تەواوی سەرکردە باڵاکانیان، بەوانەی گلەیییشیان هەیە، خاوەنی سەرمایەی زەبەلاح و بزنسنی گەورەن، بۆیە پێناچێ پێکدادانی گەورە دروستبێت بەڵکو پێدەچێت رێکبکەون دابەشی بکەن.
بیرتنەچێ، لە پڕۆژەی هیچ حیزبێکی کوردییدا لە باشوری کوردستان، تۆ و منی وڵاتیی، تۆ و منی ئینسان، سەنتەر نین.

نوێترین نوسینەکانی كه‌مال چۆمانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌